سەراو و دەراوی زۆری تاقیکردۆتەوە
سەرا، شوێنی کارگێڕی و بڕیادەری شار بووە، ئەوانەی لە سەرادا کاردەکەن خاوەن بڕیار و دەستڕۆیشتوون، دەراو، واتە دەربار و دەرگاوانی کۆشک و دیوەخان و حەڕەم سەرای سوڵتان و میر و پاشا و ئاغا و خاوەن دەسەڵات، ئه و مرۆڤانەی ئه و جێگایانەیان زۆر دیتبێت، شارەزا و بە ئەزمون دەبن، چونکە ساردی و گەرمی و ئه و دەرگا و ئه و دەرگایان زۆر بینیووە، بەرزی و پڕشکۆیی و نزمی و نەداری و بێ نمودی زۆریان بینیووە، به و جۆرە کەسانە دەوترێت(سەراو و دەراوی زۆری تاقیکردۆتەوە) هاوشێوەی ئیدیۆمی(دنیا دیدەیە).[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,023 times