بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕووناکبیر و ڕۆژنامەنووسی بەتوانای گەلەکەمان مامۆستا #مستەفا ساڵح کەریم# ڕادەگەیەنێت، کە سەربەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 16-12-2018 لە شاری #سلێمانی# کۆچی دوایی کرد.
مستەفا ساڵح کەریم یاریدەدەری لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکێک بووە لەکۆڵەکەکانی میدیا و ئەدەب و ڕۆشنبیری کوردی و قەڵەمێکی بە ئەمەک و نووسەرێکی لێهاتوو بوو، هەروەها زمانزان و شارەزای بوارەکان بوو، خودا سەبووری ئێمە و کەسوکار و هاوڕێ و هاوپیشە و هەموو لایەک بدات و جێگای مامۆستا خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
مەکتەبی ڕاگەیاندنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#16-12-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,278 times