$باکووری کوردستان$
- لە نێوان گوندەکانی کوملوپنار و کۆجابەی لە ناوچەی هەزۆ لە پارێزگای ئێلح بەهۆی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیاوە شەڕ ڕوویدا. لەو شەڕەدا 2 سەرباز برینداربوون و گوسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومیی هەزۆ و دواتر ئەو 2 سەربازە لە نەخۆشخانە بەهۆی قورسیی برینەکانیانەوە مردن.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152229/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=سووتاندنی دارستانەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەردەوامە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152229/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- ئەمڕۆ هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لەبارەی سووتاندنی دارستانەکانی کوردستانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. کەجەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، سووتاندنی دارستانەکانی #دەرسیم# تا #ئامەد# و بۆتان تا #قەندیل#ی بە تاوانێکی دژە مرۆڤانە ناوناوە و بێدەنگیی دەوڵەتانی ئەوروپایی، ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکانی بە بەشداری لەو تاوانەدا زانیوە.[2]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی گیناڤاز لە ناوچەی نسێبینی سەر بە مێردین، کاتێک کە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سەربازیی تێپەڕ دەبوو، بۆمبێکی پێدا تەقیەوە.[4]
- والیی تورکیا لە شاری دەرسیم، قەدەغەی هاتووچۆی لە 31 هەرێمی ئەو پارێزگایە ڕاگەیاند. بەشێک لەو هەرێمانە بریتین لە هەرێمەکانی ناوەندی دەرسیم، ناوچەی پولور، ناوچەی پیلەمووری، ناوچەی خۆزاد و ناوچەی قسڵە، کە لە سبەینێوە هەتا 15 ی ئەیلول هاتووچۆیان تێدا قەدەغە کراوە.[4]
- بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی پارێزگەی #جۆلەمێرگ#، لە شارۆچکەی خرڤاتەی سەر بە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا سەربازێکی تورکیا کوژراوە.[4]
- ئه و ئاگرەی کە دوێنێ بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە دەڤەری گردی بێمرگێ و شلێرووت لە هەرێمی چیای جوودی کەوتەوە سات بە سات تەشەنە دەکات.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152229/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=سنە بە سرودی شۆڕشگێڕانە یادی شەهیدانی ژینگەی کردەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152229/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە بەرزاییەکانی چیای ئاوییەری شاری #سنە#، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان گردبوونەوە و یادی شەهیدانی ژینگەیان بەرز ڕاگرت. هاوڵاتیان بە بەرزکردنەوەی وێنەی #شەریف باجوەر#، ئۆمێد حسێن زادە، ڕەحمەت حەکیمی نیا و محەمەد پەژوهی، و وتنەوەی دروشمی شەهیدان نامرن، یادی ئەو شەهیدانەیان کردەوە.[2]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مەهدی خۆگەر خەڵکی گوندی دەلی سەر بە شاری #سەوڵاوا# بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە لە کاتی کاری وەرزێڕیدا تووشی ئەم ڕووداوە هاتووە کە بووەتە هۆی برینداربوونی لاقی.[6]
- دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سیروان هوشمەند و موختار وەلیپوور خەڵکی شاری #مەریوان# لە کاتی کۆبوونەوە لە بەردەم دەکەی شەریف باجوەر دەسبەسەر کران.[6]
$باشووری کوردستان$
- تەرمی شەهید ماهیر سەرحەد، کە لەگەڵ مام زەکی شەنگالی کرابووە ئامانجی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک و برینداربووبوو دوای 14ڕۆژ پێرێ شەهید بوو، بەخاکسپێردرا.[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سنوری شارەدێی #سیدەکان#ی دەستپێکردەوە و بەوهۆیەشەوە ئاگرێکی گەورە لەناوچەکە کەوتە.[3]
- تاوەکو دێت ناڕەزایەتییەکان لە گەڕانەوەی عەرەبەکان بۆ شارۆچکەی سنوونێ لە باکووری ڕۆژئاوای #شنگال# زیاددەکات و دانیشتوونی شنگال دەڵێن، ئەو عەرەبانەی گەڕاونەتەوە هاوکاری #داعش# بوون.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152229/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 31-08-2018=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152229/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی یەکێتی و لێپرسراوانی حزبی و حکومیی، لە شاری #کەرکووک# یادی 30 ساڵەی شەهیدکردنی #ئازاد هەورامی# کرایەوە.[5]
- شێخ عەمەر عەجاج، سەرۆکی عەشیرەتی شێخ خەلەف و گەورەی گوندی گوهبەل، باسی فەرمانی 3ی ئاب دەکات و لەبارەی نەگەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ گوندەکانیان ڕەخنە لە حکومەتی عێراق دەگرێت، هەروەها بانگەوازیی سەرۆک عەشیرەتە عەرەبەکانی کرد، کە ئەو کەسانەی هاوکاریی فەرمانەکەیان کردووە بدۆزنەوە و ڕادەستی عەدالەتیان بکەن.[2]
- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، شەرمە بۆ ئه و کەسانەی کە لە ئەم ڕۆژە شەرمهێنەرەی 31ی ئاب دا، برینەکان هەڵدەدەنەوە.[5]
- لە شاری کەرکووک ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەدان کەس یەکەم ڕۆژی پرسەی گەریلای شەهیدی #هەپەگە# گۆران محەمەد ناسراو بە سەرکەوت گابار لە مزگەوتی گوندی گورگەچاڵ بەڕێوەچوو.[4]
- لە کاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆوە ئاگرێک لە زنجیرە چیای سەفین کەوتەوە.[3]
- وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی 10 ڕۆژدا لە هەرێم 10 هاووڵاتی کوژراون و خۆیان کوشتووه و دەڵێت دیاردەکانی کوشتن بە دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم کۆنتڕۆڵ ناکرێت و چاوەڕێی دۆخی خراپتر دەکرێت.[3]
- دانیشتوانی شارۆچکەی #خانەقین# لەهەڵمەتێکدا هەزاران سێت ئاوی خواردنەوەیان بۆ هاوکاریکردنی پارێزگای بەسڕە کۆکردەوە و دوێنێ هەینی ڕەوانەی پارێزگاکەیان کرد.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکی هێزەکانیان لە ناوچەی شیێی #عەفرین# سەرچەتەیەکی فەیلەقی شام بە ناوی زیاد محەمەد خەیووب کوژراوە. ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون دیمەنی چالاکییەکەشی بڵاوکردەوە.[4]
- پێنتاگۆن قۆناخی دووەمی جێبەجێکردنی نەخشەڕێگەی منبجی ڕاگەیاند و وەزیری بەرگریی ئەمریکاش دەڵێت، ئامادەکاری پێویستکراوە و بەمزووانە ڕاهێنانی هاوبەش دەستپێدەکەن و دواتریش دەستدەکەن بە دروستکردنی گەشتی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و تورکیا لە منبج و دەوروبەری.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# سەرکۆماری تورکیا ڕاگەیاند لە باکوری عێراقەوە ❞هەرێمی کورستان❝ هێرش دەکرێتە سەرمان ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئه و پێکدادانانەی کە لەنێوان سوپای تورکیاو پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) لە سەر سنوری نێوان هەرێم و تورکیا ڕوودەدەن. ئەمڕۆ هەینی 31ی ئاب ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێکدا ڕاگەیاند داوای چەکی قورسمان لە هاوبەشەکانمان کردووە پێیان نەداوین و داوای فڕۆکەی ئێف 35 مان کردووە و ئەگەر پێمان نەدەن هەڵویستمان دەبێت، وتیشی تورکیا ڕووبەڕووی پیلانگێڕی دەبێتەوە کە دواترینیان سزا ئابورییەکانی ئەمریکایە.[3]