دەقی وتارەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
جەنابی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق
جەنابی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق
بەرێز کاک #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەرێز کاک #مەسرور بارزانی# سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
بەرێز د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
هەڤاڵان و هاوڕێیان، دۆستانی سەرۆک #جەلال تاڵەبانی#
بەناوی خوای گەورەی میهرەبان
بەناوی بنەماڵەی سەرۆک #مام جەلال# و بەتایبەت برای گەورەم کاک بافڵ و دایکم هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ مەراسیمی پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، ئامادەبوونتان لەگەڵماندا واتای ئەوەیە، ڕێزو وەفاتانە بۆ تێکۆشەرێک کە تەواوی ژیانی بۆ ئاشتی و ئازادی و مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی و دیموکراسی تەرخان کردبوو.
ئامادەبوونتان گوزارشتە لە ڕێزلێنان لە سەرکردەیەک کە بەدرێژایی تەمەنی داژایەتی ستەمکاری و گەندەڵی و نادادپەروەری کردووە تا دوا ساتەکانی تەمەنی، هیوادارین تێکۆشان و ئەزموونی سەرۆک مام جلال ڕێنیشاندەرمان بێت تاوەکو لەسەر ڕێبازەکەی بەردەوام بین و سوود لە دانایی ئەو سەرکردە گەورەیە وەربگرین.
دواتر قوباد تاڵەبانی بەزمانی کوردی وتاری خانەوادەی سەرۆک مام جەلالی پێشکەشکرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بە ئیزنی خودا
جەنابی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق
جەنابی موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق
بەرێز کاک نێچیرڤان بارزانی سەرکی هەرێمی کوردستان
بەرێز کاک مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
بەرێز د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
هەڤاڵان و هاوڕێیان، دۆستانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
بەناوی خانەوادەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، بەتایبەت برای گەورەم سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لە جیاتی دایکی ئازیزمان خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سوپاسی گەرمتان دەکەین بۆ ئامادەبوونتان.
سوپاسی بێ پایانمان هەیە بۆ جەنابی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ وتارە بەنرخەکانیان.
هەروەها لە #هەولێر#ەوە سوپاسمان دەگەیەنینە جەنابی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران، تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا، عەبدوڵا گویل سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا بۆ ناردنی پەیامەکانیان.
سوپاسی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکەین بۆ ڕێکخستنی ئەم مەراسیمە و سوپاسی تیمەکانی پرۆتۆکۆڵی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەرک و ماندووبوونیان.
ئەوەی ئەمڕۆ بینیمان و بیستمان ڕێز و خۆشەویستی بوو بۆ تێکۆشەرێک، کە هەموو ژیانی تەرخانکرد لە پێناوی ئاشتی و ئازادی و مافی مرۆڤ و یەکسانی و دیموکراسی، خەباتی ڕێبازێکی بۆ بەجێهێشتوین، ڕێبازێک، کەئەگەر خوێندننەوەی بۆ بکەین لە کاتە هەرە سەختەکاندا ڕێنیشاندەرمانە بۆ چارەسەری هەموو ئەو کێشانەی کەهەمانە، دەتوانین سود لە هەنگاوێک لەهەنگاوەکانی سەرۆک مام جەلال وەربگرین، بۆ پوچەڵکردنی هەموو گرژییەک کەهەمانە نوکتەیەکی مام جەلالمان بێتەوە یاد و بە پێکەنینەوە گرژییەکان تێپەڕێنین بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێکی سەخت کەهەمانبێت دەتوانین وەڵامەکان لە وتار و نووسین و لێدوانەکانیدا بدۆزینەوە، کەواتە بۆ ئێمە و بۆ زۆربەمان مام جەلال ئەزمونە، مەدرەسەیە، ڕێنیشاندەرە.
ئەمڕۆ کە ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاریی و کێشە بووینەتەوە، کێشەی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و کۆمەڵایەتی، با لە خۆمان بپرسین ئایا ئەگەر سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئێستا لەگەڵمان بوایە چی دەوت، ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە بگەڕێینەوە بۆ بنەماکانی گفتوگۆ، سازان. کۆدەنگی و پێکەوە ژیان، ئەوانەن ئەو مەبدەئانەی کە مام جەلال پەیڕەوی دەکردن.
ئامادەبووان
دڵنیابن بەیەکگرتووی بەسەر زۆربەی تەحەدیاتەکانماندا زاڵ دەبین، بە پەرتی شکست دەهێنین
بەهیوام یادکردنەوەی خەبات و ژیانی سەرۆک مام جەلال نزیکمان بکاتەوە لەیەکتری، چونکە بەرپرسیارییەتییەکی مێژوویمان لەسەر شانە، باسوود لە ئەزموون و ڕێبازی سەرۆک مام جەلال وەربگرین و لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتییەدا بین.
بەخێربێن دووبارە سەرچاومان
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عیراق و کوردستان
سڵاو لە ڕۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!