کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,484
ۋېنۍ 105,322
کتېبۍ PDF 19,454
فایلی پەیوەڼیدار 97,498
ڤیدیۆ 1,395
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کاکە تەعریب و خاتوو عروبه
کوردیپێدیا، (مافو دەسیاۋای بە زانیاری گرڎینەیی) پەی گرڎ کەسېۋی کورڎی دەسەبەر کەرۊ!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاکە تەعریب و خاتوو عروبه

کاکە تەعریب و خاتوو عروبه
کاکە تەعریب و خاتوو عروبە
#شەماڵ بارەوانی#

ئەو ڕۆژانە لەگۆگڵ سێرجێکم کرد، سەبارەت بە عروبە، یەکسەر ناوی خانمێکی کوردم بەرچاوکەوت بە ناوی (عروبە!)، تووشی شۆک بووم، سەیرە کورد بیت و ناوت عروبە بیت!؟
لەدڵی خۆم دا گووتم دەبێت ئەو خانمە چ کاکە تەعریبێک ئەو ناوەی لێ نابێت!؟
ئاخر ناو خلاس بوو و تۆ بێیت کچەکەت ناو بنێیت عروبە!

زۆرجار دەگەم بەو بیرکردنەوە و قەناعەتە کە بڵێم:ئێمەی کورد نەتەوەیەکی هەربەڕاستی مازۆکین و چێژ لە بێگانە پەرستی و خۆ بەکەم زانی دەبەین و ڤایرۆسی بیری عروبە تێکەڵ بە خوێن و شادەمار و جیناتمان بووەو عەرەب پەرستی بووەتە کەلتوور لەناومان!
مەترسی و کارەساتەکەیش ئەوەیە ئەو تەعریبە لەناو بەرگی ئاییندا بێت و بابای کوردی لەخشتە بردراو سەرلێشێواو ئەقڵ و هۆش بە تەعریب و بە عەرەب کراو، لێشی حاڵی نەبووبێت و نەزانێت مەسەلەکە چییەو لە هەمانکاتدا وەکو پیرزیش وەریگرتبێت و قسە لە سەرکردن و ڕەخنەگرتن لێی بە بێ دینی و هەرتەقەیی بزانێت!

هاوڕێیەکم مناڵەکەی ناو نابوو حەلیمە، گوتم باشە بۆ ناوی ناکەیتە نەرمین؟ گوتی کوڕە وسبە باکافر نەبیت، تۆ نازانی ئەوە ناوی ژنەکی سەحابەیە!

گوتم جا با ناوی هەرکەسێک بێت، و ناو چ پەیوەندی بە ئایینەوە هەیه! ئینجا لێم پرسی تۆ دەزانی حەلیمە واتای چییە بە کوردی؟ گوتی نەخێر!
من بەس هێندە دەزانم ئەو ناوە، ناوێکی پیرۆزە و تەواو چیتر قسەی لەسەر نەکە و بەسیکە، کاکە با کافر و گومڕا و گوناحبار نەبیت، ئەوە نموونەیەک یان بابڵێم نوکتەیەکی بیرهێنامەوە،
دەڵێن کاتی خۆی شیوعی و چەپەکانی دەشتی شارەزور خۆپیشاندانیان ئەنجامداو لەناو خۆپێشاندەراندا پیاوێکی بە تەمەنی تیابوو یەک بە دەنگ دەیگوڕاند و هاواری دەکرد و دروشمی دەگوتەوەو هۆتافی دەکێشا:ئێمە ڕۆڵەی مارکسین، لە خوا نەبێت لەکەس ناترسین،
یەکێک لەخۆپێشاندەران لێی پرسی مامە حاجی تۆ دەزانیت مارکس کێیە؟!
مام حاجی گوتی بۆ مارکس سەحابە نەبوو؟
کابرا گوتی نەوڵا مارکس دەڵێ خوا نییە و ئایینیش تریاکی گەلانە،
مامە حاجی توڕەبوو و گۆتی مارکس گوی خواردیە، جا نموونەی کوردی داماویش ئاوایە ئەزیزم،
کوردی سەر لێ شێواو ناوێکی عەرەبی لە کچەکەی خۆی ناوە،
بۆنمونە:مائیدە:گەر بیکەیتە کوردی واتا: خوان و سفرەی نان خواردنێ و کەچی بە مەبەستی پیرۆزیش لێی ناوە!

واز لە ناوی”کەزیبان” بێنن و مەیکەنە کوردی ئازیزانم!
لەهەمووی سەیرتر! ناوی منداڵەکەی خۆی ناوە ئوسەید، کە لە زمانی عەرەبیدا پێی دەڵێن:اسم تەسغیر و، ناوەکە بە واتای(بەچکە شێرێکی بچوک و ترسنۆک و بێ هێز)دێت، کەچی ئامادەنییە ناوی بنێ شێرکۆ، (شێرێکی زیرەک و بە توانا)،
عەرەب هەر بە فیزیکی وێران و ئەنفالی نەکردووین، بەڵکوو بە دەیان شێوازیتر ئەنفالی ناوو کلتورو فەرهەنگ و بوونماندەکات و هەوڵی سڕینەوەمان دەدات!
تۆ سەیرکە، لەناو زیاتر لە دووسەت ملیۆن عەرەب دوو ناوی کوردی نابینیت، کەچی لە ناو پێنج شەش ملیۆنەکەی خۆمان لە هەرێمی کوردستان، چوار ملیۆن کورد ناوەکەی عەرەبی و، ئوسامە و زەید و سەعد و سامر و مەولان و فەرحان و ڕەزوان و ڕەمەزان و چی و چی عەرەبیە!!

جا وەک ئاماژەم پێکرد تراژیدیاو ماڵوێرانی و خەتەریەکە لەوەدایە، ئەو تەعریب و بە عەرەبکردنەی ناو کولتوور و هەمووشتێکی کورد، لەناو بەرگی ئاییندابێت، ئەو تەعریبەی زۆر مەترسیناکترە لەو تەعریبەی بە ناوی نەتەوەوە، نەتەوەی عەرەب لەدژی نەتەوەی کورد جێ بەجێی دەکات.

تەعریبێکی مەترسیناک و بێتام، تەعریبێک ناوێکی عەرەبی بەر لە هەزار و چوارسەت ساڵە، تەنانەت بەر لە هاتنی ئایینی ئیسلامیش، کابرا یان ژنەکە، ئەو ناوەی لێبووە و ناوەکە هیچ پەیوەندی بە ئایینیشەوە نییە، تۆی کورد و لە سەدەی بیست و یەک دا، تازە بە تازە بێیت و ئەو ناوە عەرەبیە، لەژێر عاتیفە و سۆزی ئاییندا، لەمناڵی خۆت بنێیت!
یان کوردی داماو، دیشداشەی ئەفگانی و عەرەبی لە بەردەکات و کلاوی شیشانی و تەرپووشی عوسمانلی دەکاتەسەر و عەبای خەلیجی دەپۆشێت، جا لە هەمووی خۆشتر و نوکتەتر و سەیر تر، هەموو ئەو ناو دیشداشە و کلاو تەرپۆش و عەبایەیشی لا ئایین و پیرۆزە !

ئەو تەعریبەی لەناو بەرگی ئاییندا،
ئەو تەعریبەی ئیسلامی سیاسی تاوانبار و خەتاباری سەرەکییە تیایداو دەستی ئەمی تیایە و ئەمی لەپشتەوەیە، لە ڕاستیدا ئیسلامی سیاسی دیوێکیتری تەعربیە و ڕۆڵێکی گرنگ و یەکجار ترسناکی ناڕاستەوخۆی هەیه لە پرۆسەی بە تەعریبکردنی کورد و خزمەتکردنی بزاڤی تەعریب و، ئەنفالکردنی ناو ناسنامە و کولتووری کورد و لاوازکردن و خەفەکردن و کوشتنی هەست و شعوری نەتەوەیی لە دڵ و دەروونی تاکی کورددا، ئیسلامی سیاسی بۆ ناوی عەرەبی کورد هاندەدات و بە گوێرەی کتێبی(الاسلام السیاسي في إقليم کوردستان- العراق) لەساڵی1991 ڕێژەی ناوی کوردی لەناو کوردا، 65٪بووەو، بە هۆی چاڵاکی ئیسلامی سیاسی لەکوردستان و، لە ساڵی2000، ئەو ڕێژەیە بۆ 33٪ دابەزیوە، ئەوەتا لە ماوەی نۆساڵ، ئەی دوای بیست و دوو ساڵ و ئێستا و لەساڵی 2022، دەبێت ڕێژەکەی بۆچەند دابەزیبت؟!

لەسەردەمی بەعس، سەرەڕای دڕندەیی و ترسی بەعس و نەبوونی ئازادی، ئینجا خەڵک وەکوو تەحەدایەک بۆ دۆژمن و قەناعەتێکی نەتەوەییش ناوی کوردیان لە مناڵەکانیان دەنا. ناوگەلێک کەهەڵگری دەلالەت و واتای نەتەوەیی و مێژوویی و بەرخودان بوون و وەکوو تەحەدایەک بۆ ڕژێمی بەعس و بە ڕێگەیەکی ئاشتیانە و سلمی خەباتیان دەزانی. لەگەڵ ئەوەی بەعس زۆر دژی ئەو ئاڕاستە و ناوانەیش بوو. ئەوە بەڵگەی بە هێزی بەرزی هەستی نەتەوەیی و هۆشیاری نەتەوەیی ئەو سەردەمە لای کورد دەگەیەنێت. ناو واتای ناسنامەی نەتەوەیی دەگەیەنێت، وەلێ ئیسلامی سیاسی بە پێی بەرنامەو پیلانێک کاردەکات، لە پێناو ئەوەی ناوە عەرەبیەکان بگەڕێنێتەوە بۆ مناڵی کورد و لە دوای ڕاپەڕین و ڕووداوی11ی سێپتەمەر بە پێی تۆمارەکانی لەدایکبوون و تۆمارەکانی باری شارستانی گۆڕانێکی زۆر لە ناوی مناڵانی کورددا، ڕوویداوە و دەیان و سەتان مناڵی تازە لەدایک بوو ناونراون ئوسامە)٭. و (زۆربەی ئەو ناوانەی ئیسلامی سیاسی لەمناڵەکانی خۆیان ناون لەنەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو ناوگەلێکی وەک:سوهەیب و موسعەب و خوبەیب و خەباب و ڕەیان و لەو شێوە بوونە.)٭سەیرە، لە سەردەمی بەعس و ترس و نەبوونی ئازادیدا، کورد وەکو تەحەدایەک بۆ تەعریب و دوژمن ناوی کوردی بۆ مناڵەکانی خۆی هەڵدەبژارد و ناوی مناڵەکانی دەکرد بە ئازاد و ڕزگار و شێروان و کاروان، کەچی دوای ڕاپەڕین و سەردەمی ئازادی کورد و ئازاد بوونی هەرێمی کوردستان، لەژێر کاریگەری ئایدیۆلۆژیا و ئەجێندا و وەعزو وتاری ئیسلامی سیاسی موتوربەکرا و بە تەعریب و لێوان لێو لە بیری عروبە، کورد ناوی عەرەبی لە مناڵەکانی خۆی دەنێت و ناویان دەکات بە ئیمان و هیدایەت و سەورەو ئیخلاس !

ئەفسوس هیچ کەسێک بە قەد ئیسلامی سیاسی زەربەی لە داب و نەریت و کولتووری کوردی نەداوە. ئیسلامیەسیاسیەکان هانی خانەوادەکان دەدەن ناوی مناڵانیان بکەن بە عەرەبی و بە پرۆژەو بەرنامە و پیلان ناومان لە دیاکو و کامەران و گۆران و سیروان و دلێر و دڵدار و شێرکۆ بەناز و بەهار و ئاواز و دڵخواز و نەرمین..تاد. لە ژێر پەردەی پیرۆزی و بە ناوی ئایینەوە دەگۆڕن، بۆ ناوی عەرەبی، ناوگەلێک کە نەپەیوەندییان بە کولتووری کوردەوارییەوە هەیەو نە ئایینی ئیسلامیش، ناوگەلێک تەنها خزمەت بە بیری عروبە و ئەجێندا شۆڤێنیەکەی عەرەب دەکات.
کە ئیسلامی سیاسی ناڕاستەوخۆ جێبەجێکارین و شەڕی بەوەکالەتی بۆ دەکەن![1]


1-عەبدولفەتاح عومەر بۆتانی، (الاسلام السیاسي في إقليم کوردستان- العراق)، پ.100-101.
2-هەمان سەرچاوە، پ.101.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 298 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ھەمەجۊرە
کتېب - کوڵەباس: وتارە و دیمانە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 23-09-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( سەریاس ئە‌حمەد ) چە: 23-09-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 298 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
سەفوەت
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
کوڵەباس
تەنیایی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
عەبوولە (2)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,484
ۋېنۍ 105,322
کتېبۍ PDF 19,454
فایلی پەیوەڼیدار 97,498
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
سەفوەت
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
کوڵەباس
تەنیایی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
عەبوولە (2)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ھۊنیێ - پۆلێنو ھۊربەسۍ - دڵداری ھۊنیێ - جۊرو ھۊربەسۍ - کلاسیک ھۊنیێ - کېشو ھۊربەسۍ - بڕگەیی/ پەنجەیی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرنیشتو کورڎەسانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 1.469 چرکە(چرکۍ)!