لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوو منداڵی ئێزیدی کە لەکاتی شاڵاوە داگیرکارییەکەی داعش لەلایەن چەکدارانی ئه و ڕێکخراوە ڕفێندرابوون، لەگەڵ شاندی یاوەری نێچیرڤان بارزانی لە تورکیاوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
دوای چەندين ساڵی دابڕان لە خێزان و کەسوکاريان، ئەمڕۆ هەينی #04-09-2020# دوو منداڵی ئێزدی کە خوشک و بران و داعش ڕفاندبوونی، لەگەڵ شاندی ياوەری نێچيرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرەدانەکەياندا بۆ ئەنقەرە، گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان و له فڕۆکەی نێودەوڵەتيی هەولێر ڕادەستی کەسوکاريان کراوەنەوە.
نووسينگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی ئێزديی سەر بە نووسينگەی نێچيرڤان بارزانی، ماوەی زياتر لە سێ ساڵە کار لەسەر کەيسی ئەم دوو منداڵە ئێزدييە دەکات و دوای هەوڵێکی زۆر و بە هاوکاريی خێرخوازان و لايەنە پەيوەندارەکانی حکومەتی تورکيا، توانرا بدۆزرێنەوە و دوای تەواوکردنی ڕێکارە ياساييەکان، بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکايەتيی هەرێمی کوردستان و نووسينگەی نێچيرڤان بارزانی، سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی هەموو ئەوانە دەکات کە لەم کەيسەدا هاوکار بوون، هەروەها سوپاسی لايەنە پەيوەندارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکيا دەکات، کە يارمەتيدەر بوون لە ڕاييکردنی مامەڵە فەرمييەکان و زوو بەڕێکردنی ڕێکارەکان، بە شێوەيەک کە ئەمڕۆ توانرا بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.