ڕۆژی چوارشەممە 27-11-2019 ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#)یه و 41 تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنیدا، لە ساڵڕۆژی حیزبەکەیاندا پەکەکە ڕایدەگەیەنێت کە: له و ماویەدا 40 هەزار شەهیدی پێشکەش بە ئازادی کردووە.
ڕۆژی #27-11-1978# پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە گوندی فیسی سەر بە شاری #ئامەد#ی باکوری کوردستان بە ڕێبەرایەتی #عەبدوڵا ئۆجەلان# و کۆمەڵێک کەسایەتی دیکەی باکوری کوردستان دامەزراو پێنج ساڵ دوای دامەزراندنی حیزبەکه و لە 16-08--1984خەباتی چەکداری دژی حکومەتی تورکیا دەستپێکرد.
بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبەکەیان و تێپەڕبوونی 41 ساڵ بەسەر دامەزراندیندا، پەکەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت کە: وەک دازانرێت پەکەکە پارتی ڕێبەرایەتی و شەهیدانە لەسەر ئەم فەلسەفەی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان دامەزراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە: لەبەرامبەر فاشیزمی ئاکەپه و مەهەپە لە ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان شەڕی گەلی شۆرشگێڕی بەردەوامە، شەڕی نێوان دەوڵەتی تورک و پەکەکە ئاستی هەرێمی تێپەڕاندووه و لە ئاستی جیهاندایە.[1]