لە ئامێزگرتنی خۆشەویستان، جگە لە وروژانی هەستی ڕۆمانسی و عاشقانە، چەندین سوودی دیکەی هەیە.
=KTML_Bold=دەروونناسان پێیان وایە، کاریگەریی باوەشگرتن، یاخود لە ئامێزگرتن زۆر لەوە زیاترە، کە مرۆڤەکان بیری لێ دەکەنەوە:=KTML_End=
- ترس و دڵەڕاوکێ و دڵەکوتە کەم دەکاتەوە.
- هەستی باوەڕبەخۆبوون لە کەسەکاندا زیاد دەکات.
- لێدانی دڵ ڕێک دەخات.
- کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر ئەو کەسانەی فشاری توندیان لەسەرە.
- نیشانەکانی خەمۆکی کەم دەکاتەوە.
- کاریگەریی هەیە لەسەر ئەو کەسانەی بێخەون.
=KTML_Bold=ئەگەر ئەمڕۆ کەسێک یان خۆشەویستێکت لە ئامێز نەگرتووە، پەلە بکە و لە ئامێزی بگرە، چونکە خۆشەویستەکانتان پێویستیان بە ئامێزی گەرمی ئێوە هەیە.=KTML_End= [1]