ڕابیتەی ئەڵمانیی بۆ نەخۆشی منداڵان و هەرزەکاران هۆشداریداوەتە دایکان و باوکان بەوەی منداڵی ساوا بە هیچ شێوەیەک نەلەرزێننەوە، لەبەرئەوەی مەترسیی هەیە منداڵەکە تووشی کۆنیشانە (سیندرۆم)ی منداڵی لەرزۆک ببێت.
ڕابیتەکە دەڵێت: ماسوولکەی منداڵی ساوا لاوازە و توانای ئەوەی نییە سەری بەسەقامگیریی بهێڵێتەوە کە تاڕادەیەک گەورە و قوورسە، بەوپێیەش کاتێک بێ کۆنترۆڵکردن دێت و دەچێت، دەلەرزێتەوە.
ئەوەش هاتووە، ئەو پڕۆسەیە وادەکات مێشکی هەستیاری منداڵەکە لە کاسەسەریدا بلەرزێتەوە، ئەمەش زۆر مەترسیدارە و ڕەنگە شانەکانی مێشکی تووشی پێکان بکات و ڕووبەڕووی خوێنبەربوونی ناوەکیی ببێتەوە، ئەمەش سەردەکێشێت بۆ تووشبوون بەلەدەستدانی هەمیشەیی بەشێک لە مێشکی و هەندێکجار مردنیشی.
دەشڵێت: ئەگەر منداڵەکە بەهۆی ئەو ڕاژاندن و لەرزاندنەوەیەوە تووشی سیندرۆمی منداڵی لەرزۆک بوو، ئەوە توانای هۆشەکیی منداڵەکە بەهێواشی گەشە دەکات و درەنگ فێری شتەکان دەبێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 568 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!