پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,395
وێنە 105,450
پەرتوک PDF 19,429
فایلێن پەیوەندیدار 97,433
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
فازیل ڕەسوڵ..ئەو سەکردەى ئەورووپیەکان ستایشى دەکەن و کورد بەهى خۆى نازانێت
کوردیپێدیا، یا بوویە کوردستانا مەزن! ل هەمی ئالیان و دەڤوکێن کوردستانێ ئەرشیڤوان و هەڤکارێن خوە هەنە.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فازیل مەلا مەحمود مەلا رەسوڵ

فازیل مەلا مەحمود مەلا رەسوڵ
ئیسماعیل تەها

پێشەکیی
زۆربەى نەتەوەکانى ناوچەکە لەسەر بنەماى نەتەوەیى مامەڵە لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکانیان دەکەن، نەک لەسەر بنەماى حزبى و ئیدۆلۆجیى. کورد یەکێکە لە و نەتەوانەى لە نەتەوەکانى تر ناچێت، هەمیشە لەسەر بنەماى تەسکى حزبى و ئیدۆلۆجى مامەڵە لەگەڵ کەسایەتیەکانى دەکات، جا بەتایبەتیش ئەو کەسە وەک کەسایەتیەکى ئاییندار ناوى هەبێت، ئەوا ئەگەر حزبێکى لە پشت نەبێت ناوى لە مێژوو ون دەبێت، عەلمانیەکان ونى دەکەن، ئیسلامییەکانیش مادام ئەندامى خۆیان نییە، ئەوا ئەوانیش دەبنە بەشێک لە پڕۆسەى شاردنەوەى ئەم کەسایەتییه.
ئەم ساڵیش وەک ساڵانى ڕابردوو ناوى ئەم پیاوەیان ونکرد، هیچ کەسێک لەوانەى قسەیان هەبوو لەسەر #عەبدوڕەحمان قاسملو#، قسەیان نەبوو لەسەر فازڵ ڕەسوڵ، وەک ئەوەى فازڵ کەسێک نەبوبێت لەگەڵ عەبدوڕەحمان قاسملو تیرۆرکرابێت، تەنیا نووسەرانى عەرەب و ئەوروپیەکان نەبێت، جگە لە چەند کەسێکى کورد، کە شتیان لەسەر نووسیوە، هەروەها ڕۆژهەڵاتناسە ئەڵمانیەکانیش گرنگى زۆر بە نووسینەکانى ئەم پیاوە دەدەن، وەک سەرچاوە بەکارى دەهێنن[1]

فازڵ ڕەسوڵ کێیە؟

بە وتەی عزەددین مستەفا ڕەسوڵ، فازڵ‌ ڕەسوڵ‌ لە #سلێمانی# ‌ساڵی 1947 لە دایک ‌بووه.‌
بەکا‌لۆریۆسی لە بەغدا‌ لە هەفتاکانی سەدەی ڕابردوو ‌بەدەستهێناوه. ‌لە بەرلین‌ ساڵی ‌1985 بڕوانامەی دکتۆرای لە سیاسەتیی ‌نێو‌دەوڵەتیی ‌بەدەستهێناوه.‌ ساڵی 1986 گۆڤاری (منبر‌الحوار) ی لە ڤییەننا و ‌بەیرووت‌ دامەزراند.‌ مامۆستای ‌زانکۆ ‌بوو ‌لە نەمسا. ‌چەند ‌پەڕتووکێکی ‌بە زمانی ‌عەرەبی و ‌ئەڵمانی ‌نووسیوه. ‌چەند‌ وتارێکی ‌بە زمانی ‌کوردی و ‌عەرەبی ‌و‌ ئەڵمانی هەیه. بە قسەی وەجیﮪ کەوسەرانی، فازڵ ‌یەکەم ‌کەسە لە جیهانی ئیسلام، لە دوای ‌ڕوخانی ‌دەوڵەتی عوسمانیی و ‌سەرهەڵدانی ‌دەوڵەتی ناسۆنالیی، بتوانێت ‌ئیسلامیی و‌ عەلمانیی و‌ ناسیۆنالیی، لە قاهیرە لە سەرەتای ‌ساڵی ‌1989 لەسەر ‌مێزی ‌گفتوگۆ ‌کۆ ‌بکاتەوه.‌ لە مانگی ‌تەمموزی ‌ساڵی 1989 داوای ‌لێکرا ‌ببێتە نێوەندگیری ‌نێوان ‌دکتۆر ‌قاسملو‌ و ‌ڕژێمی ئێران.‌ لە ئێوارەی 13 ی تەمموزی ساڵی 1989 لە کاتی گفتوگۆدا‌ درایە بەر‌ ڕێژنەی ‌گوللە و‌ لەگەڵ‌ دکتۆر قاسملودا ‌تیرۆر ‌کرا [2].

ئاشکرایە فازل ڕسول خۆى لە سەرەتاوە کەسێکى چەپ بووە، لەگەڵ ئەوەشدا چەپێک بووە، جیاواز لەگەڵ چەپەکانى سەردەمى خۆى، بەهۆى ئەوەى شارەزایەکى زۆرى هەبووە لە فیکرى مارکیسیزم، ئەگەر سەیرى نووسینەکانى بکەین ئەوە دەردەخات کە کەسێکى چەپ بووە، لە نووسێنێکى دەڵێت خاسیە تەکانى ئەم ئەدەبە نوێیە ى ئێستا سەرىهەڵداوە ئەوەیه، کە هەرچەندە گیانێکى شورشگێرانەى چەپڕوەیان تیایە و هەوڵدانێکە بۆ دۆزینەوەى ڕێگەیەکى نوێ و کۆتایىهێنان بە شێوازە کۆنەکانى ئەدەب، بەڵام هەموو سیفاتەکانى فیکرى بورجوازى بچوکى تیایه[3]‌.
ئەمە جگە لەوەى کە فازڵ لە ڕیزەکانى کۆمەڵەى ڕەنجدەرانى کوردستان کارى کردووە، لە هێلى #مام جەلال# بووە[4]، بۆیەش ئەو تا ساڵانى حەفتاکان کە گرووپى ڕوانگە درووست دەبێت، یەکێک دەبێت لە و نووسەرانەى چەند وتارێکى ڕەخنەیى لەسەر ئەم گرووپە دەنووسێت، دواتر لەگەڵ محەمەد مەلا کەریم بە چەند نووسینێک وەڵامى یەکترى دەدەنەوە، لە کۆتایى وتارى (چوونەوەیەک بە وتارى ڕوانگە، یان ئەدەبى ڕیالیزمى سۆشیالیست) دەنووسێت من ڕوانگەیى نیم، وەک برادەر‌ فازڵ سەربازێکى بچوکى لەشکرى پرشکۆى مارکسیزم و لینینزمم[5].

فازڵ ڕەسوڵ گەرانەوەى بۆ ئایین

ئەگەر سەیرى نووسینەکانى بیرمەندە ئیسلامییەکان بکەین، بە ڕوونى ئەوە دەردەکەوێت، کە فازڵ کاریگەرى هەبووە بەسەریانەوە، بەهۆى ئەو سادەیى لە ‌ژیان، ڕۆخۆشى لە ‌گفتوگۆ و بڕواى پتەوى بە گفتوگۆ وا دەکات جێگاى لە دڵى هاوڕێکانى دیاربێت، یەکێک لەوانە (محەمەد سەلیم عەوا) بەم جۆرە باسى فازڵ ڕەسوڵ دەکات فازڵ ڕەسوڵ مامۆستای زانستە سیاسییەکان و سەرنووسەری (منبر الحوار) ، ئەو پیاوەی پڕە لە خۆشەویستیی خەڵک، کە گفتوگۆت لەگەڵ دەکات بەوپەڕی نەرم و نیانیی وەک دۆستێکی خۆشەویست، وەک لایەنێکی گفتوگۆی سەختیش کە سەرسامت دەکا بەوەی کە دوژمنان نابێ بسوتێنرێن، بەڵکوو پێویستە چاو ڕوون بکرێن تا ڕووناکی ببینن.[6]
ئەحمەد بن بللاى سەرۆکى جەزائیر و دۆست و هاورێى فازیل لە وتارێکى کە دواى تیرۆرکردنى بڵاوىکردۆتەوە بەم جۆرە وەسفى دەکات، پێش هەموو شتێک فازڵ پیاوی گفتوگۆکردن بوو، جگە لەوەی کە خاوەنی ڕۆشنبیرییەکی هەمە جۆر و فراوان بوو.
ئەم پیاوە کە چرکەیەک دوو دڵ نەبوو، بۆ بەرگریکردن لە بەهاکانی ئازادی و کەرامەت، لە هەمان کاتیشدا، لە بەرزترین پلەی بەرزی ئەخلاقدا، پیاوێکی کراوە و بێناز و فیز، مرۆڤدۆست و چاکەخوازبوو. ئەمانە چەپکە گوڵێکن لەو چەپکە گوڵانەی بۆنی گوڵاوی ئەخلاقی فازڵیان لێدێت، ئەو گوڵاوەی ئیتر بۆنەکەی لەمێشکت دەرناچێت، لەو چرکەوە کەلێی نزیک بوویتەوە. فازڵ، هەموو ئەو چەپکە گوڵانەی ئەخلاقی بە گوڵاو بۆنخۆش دەکرد. ئا ئەمە ڕێک هەستی ئێمە بوو کە لە نزیکەوە فازڵمان ناسیوە، هەر کاتێک بیرمان بۆ لای ئەو چووبێت یان ئەو بیری ئێمەی بۆ لای خۆی ڕاکێشابێت[7].
وەجیﮪ کەوسەرانى بیرمەند و زانای سۆسیۆلۆجیای دیارى لوبنانیی، پێىوایە فازڵ زمانى پێوەندى نەتەوەکانە، لە وتارێکى بەدرێژى باسى عەلى شەریعەتى و فازڵ ڕەسوڵ دەکات و دەڵێت فازڵ ڕەسوڵ، دەربڕینی ئەو پێویستیە مێژووییە بوو. ئەم دەربڕینەش تەنیا لە تەرجەمەکردن خۆی کورت هەڵنەهێنا، چونکە وەرگێڕڤانان زۆر بوون، بەڵکوو مانای ئەو وەڵامگەرییە مێژووییە بوو، بۆ پێویستییەکانی کرانەوە لەنێوان ئەو زمانانەی کولتوری ئیسلامیان هەڵگرتووە و پێویستییەکانی وتووێژ و گفتوگۆ و پێکگەیشتن، لەنێوان گەلانێک، خلبوونەتەوە بەرەو گۆشەگیری و پەرتەوازەیی. هەروەها کەناڵەکانی پەیوەندی کولتوریی لەنێوانیاندا نەماوە، کەچی ئەو هەموو نوێگەرییە هاتووەتە ئاراوە، لە ئامێرەکانی تەکنەلۆجیا بۆ ڕاگەیاندن و پەیوەندی و زانستی پەڕتووکخانەکان لەم سەردەمەدا[8].

فازل ڕەسوڵ و ئایین

هەمیشە ئەوانەى خاوەن فیکرن چەند فیکرێک تاقیدەکەنەوە، فازڵیش یەکێک لەوانە چەند قۆناغێکى فیکرى بڕییوە، دواجار دەگەریتەوە سەر ‌هزری ئیسلامیى، ئەمەش بەشایەتى کەسانى نزیک لەخۆى، شێرکۆ بێکەس دەڵێت دەمێک بوو ئەو دەنگ و باسانەم گوێ لێ دەبوو کە فازڵ بۆتە ئیسلامیى، هەڵبەت من بۆخۆم ئەو دەنگ و باسانەم پێ سەیر بوو، چونکە کاک فازڵ یەکێک بوو لە مارکسیە چالاکەکان.
دواتر دەڵێت کاک فازڵى مەلا مەحمود داوەتى ماڵەوەى کردم. ئەو ژوورەى لێى دانیشتبووم بەدیوارەکەى بەرانبەرمەوە بەخەتێکى کوفى گەورە و لە چوارچێوەیەک ئایەتەلکورسى هەڵواسرابوو. لەولاى تریشەوە وێنەى قورئانێکى گەورە کراوە. لەدڵى خۆم گوتم ئەمە چییە؟ تۆبڵێى ئەمەى بە ڕاستى بێت، ماوەیەک بێدەنگبووین، بەڵام ئیتر خۆم پێڕانەگیرا ئەوەى لە ‌دڵمابوو بە ‌کاک فازڵم وت: ئەرێ ئەوەر بە ڕاستتە، یان ئەمەش هەر تەکتیێکى سیایسیە؟ لە وەڵامدا وتى: بە‌راستمه، وتم: ئەى نوێژ و ڕۆژوو؟ وتى: ئەوانیش، وتم: دام نابوو پێکەوە لە باڕەخۆشەکاندا دانیشسن، وتى: نا ئێستا وانیم. بەکورتى سەرمکردە سەرى لەماڵى خۆشیدا تۆزێ پەستم کرد، بیرمە لە دواییدا وتى: ئێمە هەموو ڕێگایەکمان تاقیکردەوە، با ئەوەش تاقیبکەینەوە، هەرچیش بیکەم هەر بۆ کورد دەیکەم [9].
وەک دیارە فازڵ پێشتر گاڵتەى بە دیندارىی هاتووە، نەک ئەوەش بەڵکوو دژى بەکارهێنانى هەموو جۆرە ئاماژەیەکى ئایینى بووە، بۆیەش زۆرجار لەگەڵ (د. عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ) کەوتۆتە کێشه، ‌ وەک د. عیزەدین کە ئامۆزایى فازڵ ڕەسوڵە‌ ئەو هەر بە فازلی مەلا مەحمود ناوى دەبات، دەڵێت فازڵی ئامۆزام، شەهید دکتۆر فازڵ مەلا مەحمود، کە ئەو کات لەگەڵ ماموەستا برایم و مام جەلالدا بوو، پاشان چووە ڕیزی کۆمەڵەی ڕەنجەدەرانەوە، لەوە تووڕە بوو کە من لە (التاخی) دا ئیش بکەم و بە تەوسەوە باسی ئەم (اللهم) ەیەو چەند ئایەتێکی پیرۆزی قورئان هێنانەوەی لە نووسینەکانمدا دەکرد و دەیووت: ئیشاللا پارتی و مەلا مستەفا، دەتکەنەوە بە مەلا. کە دوا جار لە ساڵی 1981 ئەو خۆشەویستە نازدارەم لە ڤییەننا دی و تەواو لە بیری ئیسلامیدا نقوم بووبوو ئەوەم هێنایەوە بیر [10] .
(د. ڕیزوان ئەلسەید) لە وتارێکى کە على سیرینى وەرگێڕاوە بۆ کوردى، باس لە کۆتابینىنی خۆى و فازل ڕەسوڵ دەکات، دەڵێت سەرەتای ساڵی 1989 لە کۆڕیکدا لە بەرلین فازڵم بینینی، بە ڕێککەوت دوعا و نزایەکی پێغەمبەرم (درودی خوای لەسەر بێت) بۆ گێڕایەوە، فازڵ بە گرنگیپێدانەوە نووسیەوە و لەبەریکرد، ڕۆژی دواتر، بۆ نوێژی عیشا لە مزگەوتێکی بەرلین فازڵ پێش نوێژی بۆمانکرد و لەقنوتی نوێژدا دوعاکەی خوێند، ئێمەش لەدوایەوە بە ئامین گوتن: خودایە بەزەییت بێتەوە بەپیرە کڕنۆشبەرەکان، بە ئافرەتە ترساوەکان، بە منداڵە شیرخۆرەکان، بە لاوازە برسییەکان، کە ئازار و میحنەت بەسەریاندا ڕژاوە، بەنێو پێدەر و شاخ و دۆڵ گشتی گومڕاوە، هاواری تۆ دەکەن خودایە گیان چارەسەرێک![11]
لەسەر ئاستى تیۆریش، ئەو پێىوابوو کە ئیسلام هاتووە بۆ چارەسەرى گرفتەکان، بازنەى ئیسلام زۆر فراوانترە لە بازنەى نەتەوە، بە و پێیەش کە لەم قۆناغەى مێژووى مرۆڤایەتى نەتەوەکانى تر خاوەنى دەوڵەتى خۆیانن، بۆیە ناکرێت گەلى کورد سەیرى نەتەوەکانى تر بکات، خەبات نەکات لەپێناوى گەلەکەى، بەدیدى فازڵ باشترین خەبات لەم قۆناغە گفتوگۆکردنە لەگەڵ گەلانى ناوچەکە، لە و پێناوەش گۆڤارى (منبرالحوار) دادەمەزرێنێت لەگەڵ نوخبەیەک لە بیرمەندانى عەرەب، بەهەموو ئاڕاستەجیاوازەکان، دواتریش نەدوەیەک ڕێک دەخەن لە قاهیرە بە ناونیشانى (حوارالإسلام والعلمانیة) [12]، کە تێیدا چەندین بیرمەندى عەرەبى بەشدار دەبن، فازڵ گۆڤارى (منبر الحوار) دەکات بە مینبەرێک بۆ گەیاندنى دۆزى ڕەواى گەلەکەى وڵاتانى ناوچەکە.
فازڵ ڕەسوڵ لەوکاتەوەش کە مارکسى بووە، ڕێزى بۆ ئایینى نەتەوەکەى داناوە دژى هەموو جۆرە سوکایەتیەک بووە، بە موقەدەساتى گەلەکەى، لەم ڕووەوە ڕەخنەى توند لە گرووپى ڕوانگە دەگرێت، پێىوایە ڕوانگەییەکان زۆر بە ‌رەقى و هەرزەکارانە هەستى ئاییندارى خەڵک بریندار دەکەن و دەیوروژێنن، کەچى دێن بە چراى ئەفسانە و خەیاڵ بەدواى ڕاستى پەیامە ونبووەکەى زەردەشت دەگەرین.[13]
ئینجا ئەو هێناوەنەوەى دەقەکانى زەر‌دەشت لە شیعرى شاعیرێکى گرووپى ڕوانگە کە دەڵێت بە بەهەشتى بەڵێنى دۆزەخیان بشۆن[14] ئەو پێىوایە ئامانج لە و دەقانە ڕاستکردنەوەیانە بەرانبەر مەبدەئەکانى ئیسلام، کە ئەمەش هەر ئەنجامى پێوانە ‌شێواوە ئاوەژووەکەى بیرى ئاڵۆزاویانە و پڕە لە گیانى ڕەگەزپەرستى و دوژمنایەتى عەرەب.
جگە لەمەش پێىوایە کە یەکسانکردنى هاتنى سەرەتاى ئیسلام بە داگیرکارى عەرەبى، ئەوە شەڕ‌کردنە بەکۆنەقین، چونکە ئەوکاتە بزووتنەوەى نەتەوایەتى لە ئارادا نەبوو، نە کورد نە عەرەب، گەڕانەوەش بۆ زەردەشتیەت تووشکردنى کوردە بە شەڕى لابەلا و لەبیرکردنى دوژمنە ڕاستەقینەکانى خۆیەتى.
ئەمانە وا دەردەخەن کە فازڵ ڕسول هەر لەسەرەتاى ژیانیەوە، گرنگى داوە بە خوێندنەوەى ئیسلام و مێژووەکەى، چونکە ئەم جۆرە قسەیە لە ئەنجامى قوڵبوونەوە و خوێندنەوەى زۆرە، چونکە ئەم جۆرە لێکدانەوەیە بە کەسێک ناکرێت کە خوێنەرێکى سادەى ئایینى بێت[15].
هەرچەند لەم قۆناغەى هێشتا فازل مارکسى بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ئیسلامى بەلاوە گرنگترە بووە، لە زەردەشتیەت، پێى وابووە زەردەشتیەت زۆر کۆنەپەرسترە لە ‌ئیسلام[16]

فازڵ و کوردایەتى

فازڵ هەرچییەکى کردبێت لەپێناو کوردایەتیدا بووە‌، ئەمە قسەى خۆیەتى، کە شێرکۆ بێکەس باسى دەکات، ئیتر دواى ئەم قسەیەى فازڵ هەرچى بگوترێت بێ بنەمایە، چونکە خەڵێک هەیە دەیانەوێت، فازڵ بەدژ کورد وێنا بکەن، کە ئەمەش هەر لە ‌بەرانبەر ئەو نەکراوە، بەڵکوو زۆربەى ئەو کەسانەى کە هەڵگرى فکرێکى ئایینى بوون‌ ڕووبەڕووى هەمان تۆمەتى بێ بنەما بوونەوە، بۆیە فازڵ ڕەسوڵیش بێ بەش نەبووە، لەم تۆمەتە، کوردایەتى لە وتارەکانى ڕەنگى داوەتەوە، کەس ناتوانێت موزایەدەى بێ بنەماى بەسەروە بکات، چونکە هەمیشە هەوڵى داوە کە کوردایەتى و ئیسلامەتى پێکەوە گرێبدات، هیچیان لەسەر حیسابى هیچیان نەبێت، بەتایبەت ئەو کە خۆى شارەزایەکى قوڵى لە سیاسەتى کۆن و نوێى ناوچەکە هەبووە، کە بەو پێیەی فازڵ کورد بوو، هاونەوەی فازڵ و دوو نەوەی پێشووتر، ئازارێکی زۆریان چەشت لە پاشماوەکانی کەوتنی دەوڵەتی عوسمانی و هاتنەکایەی دەوڵەتی هەرێمیی لە ڕۆژهەڵاتدا. فازڵ زۆر هەستیار بوو سەبارەت بە ڕۆڵی ئیسلام بۆ یەکێتی لە مێژووی ناوچەکە، لە قۆناغی خەباتکردن دژ بە چوارچێوەی ئیمپریالی پاش جەنگی یەکەمی جیهان. لەبەر ئەوە پاش ئەزموونێکی کورتى لەگەڵ چەپی کوردی و عەرەبی، لە سەرەتای هەفتاکاندا، فازڵ پاڵکێش (اندفاع) بوو هەروەک زۆربەمان پاڵکێش بووین- بەرەو ئەو شەپۆلەی کە شۆڕشی ئێرانی درووستی کرد (1978-1979) ، بۆیە فازڵ گەڕایەوە بۆ خوێندنەوەی مێژووی گەلەکەی بەتایبەتی و مێژووی هاوچەرخی ناوچەکە لەم میانەوە. لەکاتێکدا گۆڕانکارییەکانی هەشتاکان لە ئێران، لە جەنگیدا لەگەڵ ئێراق ئێمەی سارد کردەوە بەرانبەر بە ئێران، بۆ فازڵ، ڕووداوە دڵتەزێنەکان تەئکیدیان کردەوە کە ناسیۆنالیزم (بە واتا ڕۆژاواییەکەی) هیچ چارەسەرییەک بۆ کێشە بنەڕەتییەکان پێشکەش ناکەن، کەپێشتر و ئێستاشی لەگەڵدابێت گیروگرفتی گیروگرفتەکانە سەبارەت بە گەلی کوردی پەرتەوازە لەنێوان چوار دەوڵەتدا [17].
فازڵ لەیەک کاتدا کورد و عەرەب و موسڵمان بوو. لەسەر ئاستی جیهانیش، خۆشەویستیی بۆ زانین و چاوبڕینە مەعریفەت و پێویستییەکانی، وایلێکرد بچێتە نێو جەرگەی شارستانییەتەکان و کولتورە ڕۆژاواییەکان، بە فرە زمانییەکی هەمەجۆر و پێگەیشتوو، کە فازڵ لەغوربەتەکەیدا لە ڤییەننا وەک لێکۆڵەڤانێک و مامۆستایەکی زانکۆی بەرز دەرکەوت، بێئەوەی ڕەسەنایەتی خۆی لێ ون بێت، یان واز بێنێت لە پابەندبوونیی فیکری خۆی[18].
ئا بەم شێوە، پێویستیی مێژوویی بۆ فازڵ ڕەسوڵ بەرقەرار بوو، بەشداریکردن لە پێکگەیشتنی فیکری لەنێوان کولتورە ئیسلامییەکان و بەشداریکردن لە گفتوگۆکردن، لەنێوان شارستانییەتە مرۆڤایەتییەکان. ئنجا پەیوەندی فازڵ ڕەسوڵ بە نووسینەکانی عەلی شەریعەتی، بەشێک بوو لەو پێویستییە مێژووییە هەرە گەورەیەی، کە فازڵ ڕەسوڵ هەوڵیدا لە ئاستی بەتەنگەوە بوون و وەڵامگەرییەکەی بێت، نەک هەر تەنیا لە خوێندنەوە عەرەبییەکەی بۆ عەلی شەریعەتی، بەڵکوو لە میانەی سەرجەم کارە فیکری و ڕۆشنبیرییەکان کەپێی هەڵسا، لە مەودای لێکۆڵینەوە، بانگەواز و هەڵوێستدا. ئنجا گۆڤاری منبر الحوار بەشێک بوو لە بەروبوومی ئەم پڕوژە مەزنە.
ئەو کەسێکى سادەبوو لە ‌ژیان، ئەوەى لاى گرنگ نەبوبێت ژیانى تایبەتى خۆى بووە، جیاوازى بیرو{ا واناکات پشت لە هاوزمانەکانى خۆى بکات، لەکاتى سەردانىکردنى شێرکۆ بێکەس بۆ ڤییەنا، یەکێک بوو لەوانەى دەچێتە پێشوازى بە شەڕواڵێکى کوردى وجووتێ کلاش، لەگەڵ ئەوەش ئەو لە ناوجەرگەى ئەوروپایە ئامادە نییە واز لە کو‌لتورى ڕەسەنى خۆى بێنێت، ئنجا جیاوازى بیرو{ا کارناکاتە سەرى نەچێتە پێشوازى شێرکۆ بێکەس، دواى ئەوەش کە شێرکۆ لەماڵەوە سەرکۆنەى دەکات کە ئەو چى لە دیندارى داوە‌، کەچى بۆ ڕۆژى دواتر دەچێتە کۆ{ە شیعریەکەى شێرکۆ، ئەم هەڵوێستەى شێرکۆ بێکەس کارناکاتە سەر فازڵ کە بەشدار نەبێت لە کۆڕەکەى. کەچی شێرکۆ بێکەس لە سەرجەم شیعرەکانیدا، باسی دەیان کەس دەکات وەکوو خولەپیزە، موسا عەنتەڕ (ڕۆژنامەوانێکی کوردی تورکیا بوو) ، قاسملو ...هتد، کەچی باسی فازڵ ناکات کە لەپێناو کورد خوێنی ڕژا! ئەمەش جیاوازیی نێوان موسڵمانی کورد و ئەوانی ترە. نموونەش زۆرن وەکوو ناسری سوبحانی، ئەحمەدی موفتیزادە و سەعیدی نورسی و دەیان زانای تر کە لەنێوەندی بەناو کوردایەتیی پوکاوی بێدینیی فەرامۆش کراون.
لەکاتى گە{انەوەى شێرکۆ بێکەس، جارێکى تریش فازڵ دەچێتەوە وێستگەى شەمەندەفەر بۆ ماڵ ئاواىکردنى[19]، ئەمەش بۆ ئەوە دەگە{ێتەوە وەک سەلیم ئەلعوا لە پەڕتووکەکەی باسی دەکات کە دەڵێت‌‌ فازڵ ڕەسوڵم قەت نەمبینی جارێک مەشغول بێ بە شتێک تایبەت بە خۆی. جلوبەرگی ساکارترین جلوبەرگ بوون (لە زەوقێکی تا بڵێی جوان و بێ فیز کە شایەنی ڕێزگرتنە) و ژیانی تایبەتیشی لە پێداویستیە هەرە سەرەتاییەکان خۆی کورت هەڵێنابوو، گوێی بەخۆشیی و نازوفیز نە دەدا، هەردەم لە هاتووچووی بێ وەستان بوو، بۆ دیداری هزرڤانانی ئەم ئوممەتە، لەو پەڕی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای عەرەب، کە گفتوگۆی لەگەڵ دەکردن و گوێی لێ دەگرتن، هەوڵی دەدا پردێک درووست بکات، یۆ ئەوەی ئەم ئوممەتە کە دووچاری دواکەوتنێکی نابود هاتووە، بە سەریدا بپەڕێتەوە، بۆ ئەو جێگا و مەکانەتەی کە شایەنیەتی، لە پێشەنگی سەرکردایەتی کردنی مرۆڤایەتی.

کۆتایى

فازل ڕەسوڵ بەهۆى ئەوەى خاوەنى فیکرێکى ئیسلامی بووە، کەس باسی ناکات، فازل لە ‌غەریبی ژیا، لە غەریبی تیرۆرکرا، هەر لەغەربیش نێژرا، هیوادارم قەڵەمبەدەستان ئەوانەى زمانى ئەڵمانى دەزانن، پەڕتووکەکانى وەرگێڕن بۆ زمانى کوردى، بەرهەمەکانى بەشێوازێکى شایستە چاپ بکرێن، بۆ ئەوەى ببێتە سەرچاوەیەک بۆ نەوەکانى داهاتوو.

سەرچاوە و پەراوێز:

[1] وتوێژ لەگەڵ د.فرسەت ڕۆژبەیانى، 18/7/2016.
[2] بەرهەمەکانی فازڵ ڕەسوڵ:
یەکەم: دامەزراندنی گۆڤاری (منبر الحوار) ساڵی 1986 کە لە بەیرووت دەردەچوو.
دووەم: نووسینی چەند پەڕتووکێک بە عەرەبی:
1 هکذا تکلم علی شریعتی
2 الأکراد فی الإسلام (بە پێی بۆچوونی ڕیزوان ئەلسەیید بڕیار وابوو لە ساڵی 1989 لە پەیمانگای الإنماء لە قاهیرە دەربچێت بەڵام تیرۆرکردنی فازڵی بەسەردا هات و تا ئێستاش چاپ نەکراوە) نووسخەی پەڕتووکەکە لای د. سۆزان ڕەسوڵە.
تەرجەمەکان لە فارسییەوە بۆ عەرەبی:
1 إیران غربة السیاسة والثورة لە نووسینی ئەبولحەسەن بەنی سەدر.
2 الحد الفاصل بین السیاسة والدین لە نووسینی مەهدی بازرگان.
3 النفط والسیطرة لە نووسینی ئەبولحەسەن بەنی سەدر.
نووسینی دوو پەڕتووک بە ئەڵمانیی:
1 تێزی دکتۆراکەی لە بەرلین ساڵی 1985: کردستان والسیاسة السوفیتیة فی الشرق الأوسط. ساڵی 2008 تەرجەمەی عەرەبی لە سلێمانی دەرچووە.
2 الحرب العراقیة الإیرانیة: أبعاد وأسباب النزاع. فازڵ خۆی ئەم پەڕتووکەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی.
وتار:
چەندین وتاری لە گۆڤاری منبر الحوار و میدیای عەرەبی بڵاو کردووەتەوە. لە هەفتاکانیش بە زمانی کوردی چەند وتارێکی بڵاو کردووەتەوە.
[3] کاریگەرى ڕوانگە لە نوێگەرى شیعرى کوردى لاپەڕە 96.
[4] چەپکێک لە مێژووى کۆمەڵە ئیبراهیم جەلال لاپەڕە 25.
[5] ڕوانگە یارونەیار حسێن عارف 293.
[6] تیرۆرکردنی فازڵ ڕەسوڵ بۆ؟ (شخصیات ومواقف محمد سلیم العوا) وەرگێڕانى عەلى سیرینى.لاپەڕە 56
[7] لە شیوەنى فازڵ ڕەسوول دا گۆڤاری (منبر الحوار) ژمارە 14ی هاوینی . وەرگێڕانى: عەلى سیرینى.
[8] گۆڤاری وەرزی (منبر الحوار) ی ژمارە 14ی هاوینی 1989. وەرگێڕانى عەلى سیرینى.
[9] شێرکۆ بێکەس: نووسین بە ئاوى خۆڵەمێش لاپەڕە 137 و140.
[10] عیزەدین مشتەفا ڕەسوول بەشێک لە یاداشتەکانم لاپەڕە 101
[11] منبرالحوار ژمارە 14 وەرگێڕانى عەلى سیرینى.
[12] ئەو نەدوەیە لە قاهیرە ڕێکخرا، پاشان لە گۆڤارى (منبرالحوار) بڵاوکرایەوە، دواتر محەمەد عیمارە لە شێوەى پەڕتووکێک چاپى کرد، چەند جارێک چاپکرایەوە، کۆتا چاپى لە دارالسلام لە ساڵى 2012، لەگەڵ خوێندنەوەى قسەکانى د.فازڵ ئاستى ژیرى و تێگەیشتنى ئەم پیاوە دەردەکەوێت، کە شارەزاییەکى باشى هەبووە، لە بابەتە جیاوازەکان، هەرخۆشى بەرێوبەرى دانیشتنەکان بوو، لەم نەدوەیە، ئەم بیرمەندانە بەژدارییان تێدا کردووە: تاریق ئەلبشری، محەمەد عیمارە، د.فەهمى هوەیدى، محەمەد سەلیم ئەلعەوا، د.سەعدەدین ئیبراهیم، د.عەلیەدین هیلال، د. مەحجوب عومەر، د. مەهدى حافز.
[13] ڕوانگە یارونەیار حسێن عارف لاپەڕە 272
[14] هەمان سەرچاوە 272
[15] هەمان سەرچاوە 272
[16] هەمان سەرچاوە 272
[17] منبر الحوار ژمارە 14
[18] وەجیﮪ کەوسەرانى منبرالحوار ژمارە 14.
[19] بروانە: نووسین بە ئاوى خۆڵەمێش لاپەڕە 140.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 932 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.xalkurd.org
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 31-07-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژیاننامە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 22-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 27-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 27-01-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 932 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
بۆ پاراستنا زمانێ کوردی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
گونەهبار
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
داکو وندا نەبن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
(دوو پەیڤ و ئێک ڕامان) جارەکا دی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,395
وێنە 105,450
پەرتوک PDF 19,429
فایلێن پەیوەندیدار 97,433
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
بۆ پاراستنا زمانێ کوردی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
گونەهبار
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
داکو وندا نەبن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
(دوو پەیڤ و ئێک ڕامان) جارەکا دی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
فۆڵدەر
پەڕتووکخانە - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - چیرۆک پەڕتووکخانە - زمان - شێوەزار - ک. باکوور پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ پەڕتووکخانە - PDF - نەخێر شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ شەهیدان - جوڕێ کەسی - سێدارەکری شەهیدان - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - دهۆک شەهیدان - زمان - شێوەزار - ک. باکوور

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 3.359 چرکە!