پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,803
وێنە 106,146
پەرتوک PDF 19,341
فایلێن پەیوەندیدار 97,361
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بکەری ئاگا لە دۆخی ئاوارتەدا
زانیارییان ل هەردوو ئالیێ بابەتی و زمانزانیدە پوخت و پولین دەکەین و بەشێوازەکێ سەردەمییانە ل بەردەستێ وە دادنێین!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$بکەری ئاگا لە دۆخی ئاوارتەدا$
نووسینی: #شەهلا دەباغی#
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە!
– قانع
ڕەنگە تەنیا وێنەی کچێکی کورد بە شاڵێکی زرد لەسەر شان لەبەر دەرگای زیندانی سنە و ئەم ڕستەیەی سەر زاری “قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە” بەس بایە تا کۆی بیرەکانی من و ژانی ژینی کوردبوون و خەباتی چەندسەد ساڵەی ئێمەی کوردی لەخۆ گرتبا. نیوبەیت لە شێعری شاعیری گەورە مامۆستا قانع کە لەبەر دەرکی زیندانی سنە لە زمان کیژۆڵەیەکی کورد، زارا محەمەدی، هاتە دەر و شەقڵی تاریکی شکاند و بە تیشکی ئازایەتیی خۆی دنیای کوردانی ڕووناک کرد و، بێ ترس و بە پێکەنینەوە بەرەو زیندان ڕۆیشت و، ئێمە لە خۆمان پرسی مەگەر قارەمان کێیە و چۆنە؟ ئەوەتا، ئەوەش قارەمان.
زۆرجار لە (credibility و reliability ئێعتبار و جێ متمانەبوون)ی[1] ئەم نیوبەیتە شێعرە لە سەردەمی پڕ لە زەبر و دیکتاتۆرییەتدا بەهۆی گوشاری داگیرکەران وەشک کەوتووم. دەمگوت ئەژدهاکی زیندان بەرخۆدان و ورەی خەڵکی هەڵلووشیوە و دوژمن لەم چل ودوو ساڵەدا بە کۆت و بەند و ئێعدامی خەڵک توانیوێتی سەرکەوتوو بێ. بەڵام کچێکی بەژن زراڤی وردیلە لە جنسی گوڵاڵەکانی بەهاری کوردستان لەبەر دەرگای زیندان جارێکی تر ئێعتبار و جێ باوەڕبوونی ئەم نیودێڕە شێعرەی نیشان داوە. بەپێچەوانە ئەم جارە “زبان سرخ سر سبز میدهد برباد” لە ئیعتبار کەوت. وێژەیەک کە کەرەسەی داگیرکەرانە بۆ بێدەنگ کردنمان. “زمان”ی سوور و بوێر، زمانی دایک و مامۆستای زمانی دایک بەتێکڕا بوونە پەیکەری بکەرێک تا شێعر، زمان، نەتەوە و سابجێکتێک نەمر بکەن.
$هۆمۆ ساکێر Homo Sacer$
چەمکی هۆمۆ ساکێر/ Homo Sacer (1998) لە چەمکە گرینگەکانی ئاگامبێن فەیلەسووفی بەناوبانگی ئیتالییە.[2] ئاگامبێن لە پڕۆسەی هزریی خۆیدا چەمکی بیۆپۆلیتیکی فۆکۆ پەرە پێ دەدا و وردی دەکاتەوە. فۆکۆ جیاوازییەکی بنچینەیی لەنێوان Sovereign Power (دەسەڵاتی سەروەر) و دەسەڵاتی مۆدێڕن لەسەر چەمکی ئەقڵانییەت دادەنێ. ئەو پێی وایە کە دەسەڵاتی سەروەر بڕیاردەرە لەسەر ژیان و مەرگ، هەبێ یا نەبێ، بتکوژێ یا ژیانت پێ بداتەوە. لە کاتێکا سوژە/سابجێکتی سیاسیی نوێ لەژێر دەسەڵاتی مۆدێڕندا بووەتە ئاژەڵێک بە بوونێکی سیاسیی تایبەت کە بوونەکەی دێتە ژێر بڕیاری دەسەڵاتەوە. دێمۆکراسیی ڕۆژاوایی خودی دێمۆکراسیی بەرەو دەسەڵاتێکی ڕەها و سەرەڕۆ بردووە.[3]
ئاگامبێن تێزەکانی فۆکۆ، کاڕڵ شمیت (تیۆریسییەنی نازیستەکان) و بێنیامین تاوتوێ دەکا. شمیت باس لەوە دەکا کە “دۆخ”ی کۆمەڵگا یا ئاسایییە یان ئاوارتە، یاسا یا دەکرێ بسەپێندرێ یا نا. ئەو دەڵێ کە یاسا تەنیا لە کاتی ئاساییدا دەکرێ بەکار بهێندرێ. بەم جۆرە شمیت دەستی دەسەڵاتی ڕەها ئاواڵە دەکا. بەڵام بێنیامین بە ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانەوە باس لەوە دەکا کە دۆخی ئاوارتە هەرچی زیاتر بووەتە دۆخی نۆڕماڵ و ئێستا دۆخی گشتی دۆخێکی ئاوارتەیە، واتە دۆخی نۆڕماڵ لە واقعدا نییە.
ئاگامبێن پێی وایە Sovereign Power یاساکان هەڵدەوەشێنێتەوە، هەڵیاندەپەسێرێ و ڕایاندەگرێ. لە سیاسەتی سەردەمدا دۆخی نائاسایی و ئاوارتە هەرچی زیاتر بووەتە دۆخی ڕۆژانە. واتە یاسا هەیە، بەڵام هیچ مانا و کاکڵی نییە و دێمۆکراسی کاری خۆی ناکا، بەڵکوو دەسەڵات بڕیاردەرە. ئینسان لە دۆخی ئاوارتەدا دەژی و ژیان لەژێر زەبروزەنگی دەسەڵاتی سەروەردایە. ئاگامبێن بۆ ئەوە ئەم دۆخە بە باشی نیشان بدا لە یاسای ڕۆم و لە چەمکی “هۆمۆ ساکێر” کەڵک وەردەگرێ. لە ڕۆمی کۆندا هەر کەس دەیتوانی هۆمۆ ساکێرەکان بکوژێ بەڵام نەدەکرا قوربانییان بکەی. ئەوان یاسایان بەسەردا دەسەپێندرا، بەڵام هیچ ماڤێکی یاسایییان نەبوو. هۆمۆ ساکێرەکانی ڕۆمی کەونارا وەک ئینسانی خاوەن ماڤ نەدەدیتران و ئەگەر کوژرابان، وەک قەتڵ ئەژمار نەدەکرا. بەڕای ئاگامبێن، هۆمۆ ساکێر لە دەرەوی یاسا دەمێنێتەوە و یاسا ماڤی ناداتێ و بگرە سزاشی دەدا. هۆمۆ ساکێر یاسای پاراستن و شارۆمەندی نایگرێتەوە. نموونەی هۆمۆ ساکێر لە دۆخی ئاوارتەدا ئاوشویتس و کەمپەکانن بۆ وێنە زیندانی گوانتانامۆ. لە دۆخی ئاوارتەدا/ State of Exception بۆ وێنە لە کەمپەکانی نازیستەکاندا هیچ یاسایەک پارێزەری ژیانی جوویەکان نەبوو، ئەوسا کە جوویەکان لەنێوان ژیان و مەرگدا هەبوون و نەبوون.
هەوڵی ئاگامبێن لە زنجیرە نووسینێکدا لەسەر چەمکەکانی هۆمۆ ساکێر، دۆخی ئاوارتە، یاسا و باسی شارۆمەندی ئەوەیە کە بە ڕەچەڵەکناسی لە ڕۆم هەتا شۆڕشی فەڕانسا و شەڕی ناوخۆییی ئەمریکا، ئاڵمانی نازی و فاشیزمی ئیتالیا و دوای 11ی سێپتامبر ئەوەمان نیشان بدا کە نیزامی یاسایی سیاسی بووەتە ماشێنی کوشتار. دۆخی ئاوارتە بە جۆرێک بەردەوام و هەمیشەیی بووە. سەروەر بە زەبروزەنگ دەسەڵاتەکەی دەپارێزێ، بە شێوەیەک کە لە “دێمۆکڕاسییەکانی ڕۆژاوایی”دا دەوڵەت بە جێگای ئەوە دەوڵەتی شارۆمەندان بێ، شارۆمەندی بێ کەڵک کردووە و لە سیاسەت دووری دەکاتەوە و بەردەوام لە ترس و شکدا ڕایدەگرێ تا بتوانێ دەسەڵاتی خۆی بەسەردا بسەپێنێ و بەرەو ئەو ئامانجەی ببا کە خۆی دەیهەوێ. بۆ وێنە لە دوای 11ی سێپتامبر لە ئەمریکا دۆخ و دەوڵەتی ئەمنییەتی(security state) درووست دەکا.[4]
$ئایا کورد لە ئێران لە دۆخی ئاوارتەدا دەژی؟$
“برخورد قاطع نیروهای مسلح با توطئه گران‏
‏‏ ‏‏ارتش، ژاندارمری، پاسداران ملزم اند که با هم تفاهم داشته باشند؛ هماهنگ باشند.‏‎ ‎‏اگر هماهنگ نبودند، تأدیب می شوند؛ مجرم اند. ڕؤسای ارتش موظف اند که اسباب‏‎ ‎‏جنگ برادرهای ما ڕا، برادرهای پاسدار ما ڕا فراهم کنند. تَعلُّل‏‎ نکنند؛ آنها ڕا مجهز‏‎ ‎‏کنند. باید با فوریت این ڕیشه های فساد ڕا بِکَنَند. مهلت به این ڕیشه های فساد ندهند.‏‎ ‎‏سران اینها قابل هدایت نیستند. اینها از یهود بنی قُرَیْضَه بدترند! و اینها باید اعدام شوند.”‏[5]
ئەم پاڕاگڕافە لە “پرتال امام خمینی” وەرگیراوە و بەڵگەیەکە کە نیشان دەدا چۆن خومەینی هەر لەسەرەتاوە کە دەسەڵاتی گرتە دەست، فەرمانی هێرش بۆ سەر کوردستان دەردەکا. (لە هەمان ماڵپەڕدا بە دەیان بەڵگەی دیکە هەن.)
دوابەدوای ڕووخانی شا و هاتنەسەر کاری ئاخوندەکان، حاکمانی ئیسلامی لە تاران هێژمۆنی و سەروەریی خۆیان سەپاند و ڕێبەری شیعەکانی ئێرانی واتە خومەینی دژی نەتەوەی کورد فەتوای دەرکرد. بۆ نیشاندانی دەسەڵات و سەپاندنی دەسەڵات (اعمال قدرت) هەزاران ئینسان بێ هیچ دادگایییەک وەبەر گوللە دران و شارەکانی کوردستان بۆمباران دەکران. هیچ یاسایەک نەبوو پارێزەری ژیانی خەڵکی کورد بێ. ئینسانی کورد لەژێر هێژمۆنی و دەسەڵاتی تازەدا لە دۆخێکی بێ یاساییدا خۆی دەدیتەوە. حاکم خودی یاسا بوو و هەر یاسایەکی هەڵدەوەشاندەوە، بەتایبەت کە دەسەڵاتەکەی بە پێی ئایینی ئیسلام لە خودا وەرگرتبوو و ئەو “ولی فقیە” بوو لەسەر زەوی. ئەم دۆخە 42 ساڵی ڕەبەقە بەردەوامە. خەباتکاران و چالاکان لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئیسلامیدا هۆمۆ ساکێرێک بوون/هەن کە هیچ یاسایەک نایانگرێتەوە.
دەسەڵاتی تازەی ئێران لە دوای ڕێبەندانی 1979 جارناجارێک بە ڕاگەیاندنی حکومەتی نیزامی لە کوردستان و بە درووستکردنی شەڕ لەگەڵ کورد، یا شەڕی ئێران و ئێڕاق و هتد، بەردەوام دۆخی نیزامی و “وضعیت ویژە”ی ڕاگەیاندووە، بەجۆرێک کە لە ماوەی ئەم چل ودوو ساڵەدا ئەم دۆخە هەمیشەیی بووە. هەر ئەو جۆرەی ئاگامبێن پێی وایە کە لە ڕۆژاوا لە دۆخی ئاوارتەدا حاکم بڕیاردەرە، ئێرانی دوای 1979 کەوتە دۆخێک کە دەکرێ بە دۆخی ئاوارتە/ئیستیسنایی ناوی لێ ببەین. کە هەڵبەتە لە ڕوانگەی نووسەری ئەم وتارەوە، ئەم دۆخە هەمیشە ئاوارتەیی بووە و لە چەند قۆناخێکدا نەماوەتەوە. بە پێی ئاگامبێن دۆخی شەڕی ناوخۆ، شۆڕش، شەڕی چەکداری، بەرخۆدان ئەو بەرزەخەن کە پڕن لە دژایەتی و بە یاسا ناکرێ ماڤەکان بپارێزی و خودی یاسا دەکەوێتە هەڵپەساردن و تاک بێ پشت و پەنا دەمێنێتەوە.[6] لە جوغرافییای ئێرانیشدا ئێمە بەردەوام شاهیدی شەڕی ناوخۆ، شەڕی چەکداری و بەرخۆدان و دۆخێکی بەرزەخی بووین.
دوای 1979 پرسی کورد و چارەسەری پێویست لەگەڵ فۆڕم و سرووشتی پرسەکە لەژێر ناسیۆنالیزمی شیعە- فارسدا بەردەوام لە دۆخی ئاوارتەدا ماوەتەوە. هەڵبەت بەلووچەکان و عەڕەبەکانیش بەهۆی بەرخۆدان ئێستا زۆر زیاتر لە جاران کەوتوونەتە بەر زەبروزەنگی دەسەڵات. لەڕاستیدا حاکمی تاران بە هیچ جۆرێک تاکی نەتەوەکانی ژێردەست وەک تاکی نەتەوەی باڵادەست نابینێ، گەرچی دەزانین کە تاک و گرووپی یاخی لە نەتەوەی باڵادەستیش بوونەتە قوربانی. لێرەدایە کە دەکرێ بڵێین کە کۆی دانیشتووانی جوغرافییای ئێران بەتایبەت نەتەوەکانی غەیرە فارس و ژنان بێ ماڤ و لە دۆخی ئاوارتەدا دەژین.
لە دوای 1979 شوناسی مێژووییی نەتەوەکانی ژێردەست (بە ڕای نووسەری ئەم وتارە چەمکی کۆلۆنی باشترە) بەشێوەیەکی سیستماتیک سەرکوت کراوە و گوتاری زاڵی حاکمییەتی ئێرانی لەلایەک بە نەفی ئەوانی تر، گەڵتەپێکردن و نزم نیشاندانی پرسی نەتەوەی بەکۆلۆنیکراو، و لەلایەکی تر بەسوژەکردن و بەکەسایەتی کردنی نەتەوەی باڵادەست بووە. ئەم بەسوژەکردنە لە ڕێگای ئاپاراتووسەکانی حاکم و دامودەزگاکانی پڕوپاگاندا لەگەڵ زەختی هێزەکانی نیزامی بە شێوەیەکی سیستماتیک ڕێکخراون. هێز و کاراییی تاک و نەتەوەکانی دیکە یان بەرەو لاوازی بردراوە یان خراوەتە خزمەتی دەسەڵاتی فارسزمان. گرینگترین مێتۆدی ئاپاراتووسی پەروەردە لە ئێراندا بریتییە لە چکۆلەکردنەوە ی/تقلیل دادن زمانی نەتەوەکانی غەیرە فارس (یا بە قەولی خۆیان قومها) کە هاوکاتە لەگەڵ جۆرێک لە ئازادیی ڕواڵەتی و چاپی پەڕتووک و گۆڤار.
زمان وەک “ماڵی بوون”[7] هەلی دەربڕینی خود، بەناسنامە و بەفەلسەفە کردنی دەڕەخسێنێ. بەڵام دووفاقەییی سیاسیی دەسەڵات و هێژمۆنیی باڵادەست لە ئێران لەلایەک زمانی ژێردەستەکان تا ئەو جێیە ئازاد دەکا کە پێناسەیەکی کولتوورییان هەبێ و لەلایەکی دیکەوە ئەوان لەناو پێناسەی سیاسی و کولتووری خۆیدا حەل دەکا. دەسەڵات هەوڵ دەدا جیاوازییەکانی باڵادەست و ژێردەست بسڕێتەوە و نەتەوەی ژێردەست وەک “زیرمجموعە”ی خۆی دادەنێ. تاران هەوڵ دەدا ژێردەست لەخۆ بگرێ.[8] لە کاتێکا بە قەولی هوومی بابا بیرمەندی سەر بە قوتابخانەی تیۆری ڕەخنەیی، ئەوە جیاوازییە کە دەنگ و پێناسە دەداتە ئەوی تر.[9]
دۆخی ئاوارتە لە کوردستان لە دوای 1979 تێکەڵاوییەکی بێ بڕانەوەی لەگەڵ زەبروزەنگ و میلیتاریسم بووە. دەسەڵاتی سەرووی یاسا (تەنانەت یاساکانی خۆی) لە هەموو ئەو ساڵانەدا زەبروزەنگ و دەسەڵاتی ڕەهای بەکار هێناوە. دەسەڵات پێی وایە هەر ئەکتێک لەدەرەوەی ویستی ئەو خەتەرە بۆ سەر بوونی ئەو، و نیزامەکەی دەکەوێتە خەتەر. بە سەدان جار ڕێبەرانی ئێران باسی ئەوەیان کردووە کە “نظام در خطر است”. کەوایە دەوڵەت هەر کارێک لە چوارچێوەی بەناو “امنیت ملی”دا کۆنتڕۆڵ دەکا و بەناوی خەتەر لەسەر ئاساییشی خەڵک و وڵات، سیمپاتی نەتەوەی باڵادەست بۆخۆی ڕادەکێشێ. بۆیە هیچ سەیر نییە کە تەنانەت چالاکیی ئەنجومەنەکانی مەدەنی دەبێ لە چوارچێوەی ئەمنییەتی میللی و لەژێر چاوەدێری و کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتدا بن.
$کەیسی #زارا محەمەدی#$
خاتوو زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی دایک و ئەندامی چالاکی ڕێکخراوەی مەدەنیی “نۆژین” بەهۆی فێرکردنی زمانی کوردی بە منداڵان و جەوانان هەوەڵ حوکمی دە ساڵ زیندانی بەسەردا دەبڕێ. بە گوێرەی پارێزەری خاتوو زارا، دوکتور جوامێر عەبدوڵڵاهی یاساناس و ماموستای مافی گشتیی زانکۆی کوردستان و ئەندامی لێژنەی زانستگا، لە لایڤێکدا کە لە ئینستاگڕام[10] بڵاو کراوە “لە ڕەوتی پەروەندەسازی و دادگاییدا تەنانەت یەک هۆ بۆ مەحکووم کردنی یاساییی خاتوو زارا بەدی نەکرابوو. یەکێک لە خودی دەزگای زانیاریی سپا گوتبووی کە دەلیلی کافی بۆ ئەم پەروەندەیە نییە و زارا بێ تاوانە. دوای دادگای بەرایی و سێ جار پێداچوونەوە و بێ هیچ بەڵگەیەک خاتوو زار دەبێ سزای پێنج ساڵ ببینێ، گەرچی یەکێک لە خودی دادوەرەکان باوەڕی بە بێ گوناحیی زارایە.”
بە پێی پارێزەر عەبدوڵڵاهی “لە پەروەندەی خاتوو زارادا تەنانەت یەک وشەش نییە کە بۆ ئەوە بێ خاتوو زارا مەحکووم بکرێ. لە پەروەندەدا دەگوترێ کە خاتوو زارا هاوکاری لەگەڵ حیزبێک کردووە، بەڵام ناوی هیچ حیزبێک دیار نییە و دواتر تەنانەت ناوی حیزبەکەش دەگۆڕن، یا خاتوو زارا تاوانبار دەکرێ کە “ئەنجومەنی نۆژین”ی داناوە، کە دانانی ئەنجومەن بە ئیزن و ئیجازەی دەوڵەت و یاسایی بووە. یا بەهانەگەلی وەک ئەوە کە جلوبەرگێکی تایبەتی پۆشیوە و یا ئەوە لە کاتی بوومەلەرزەی کرماشان یارمەتیی خەڵکی داوە، کە هیچ کام لەمانە تاوان نین. ئەوان هاتن نۆژین مەحکووم بکەن. ئەوان تەنانەت مادەی 447 یان قەبووڵ نەکرد، و کوتیان خاتوو زارا دە ڕۆژ دەرفەتی هەیە و دەبێ خۆی بە زیندان بناسێنێ. من بە ڕاستی و لە ڕوانگەی یاسایییەوە دەڵێم خاتوو زارا بێ گوناحە. ئەگەر تەنانەت یاسا وەک خۆی جێبەجێ کرابا، پێنج ساڵ سەهلە پێنج ڕۆژیش زیندان زۆرە.” پارێزەر عەبدوڵڵاهی بەردەوام دەبێ و باسی ئەوە دەکا کە “هێندێک دەڵێن کە دەمانهەوێ قارەمان درووست بکەین. ئیمە پێویستیمان بەوە نییە، ئەوە قارەمانێک لە بەرانبەرمان دانیشتووە، خاتوو زارا.”
عەبدوڵڵاهی باسی ئەوە دەکا کاتێک بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی پارێزەری و باس لەسەر پەروەندە چووەتە زیندان جگە لە ورە هیچی دیکەی لەم کچەدا بەدی نەکردووە. “بە پێچەوانە زارا نیگەرانی ئەوە بووە کە نەکا بە زیندانی کردنی ئەو گەنجەکان بترسێن و لە فێربوون و فێرکردنی زمانی کوردی دوور بکەونەوە.”
دواتر قارەمان کەریمی خوێندکاری دوکتورا لە یاسا، باسی هێندێک ڕەهەندی پەروەندەکە دەکا. کەریمی باسی ئەوە دەکا کە “پەروەندەکە شپرزە و بێ بنەما بووە و چەند پەروەندە تێکەڵ کراون و خاتوو زارا مەحکووم کرا.” ئەو دواتر دەڵی “هەموو نەتەوەیەک قارەمانی هەیە و بە شانازییەوە قارەمانەکانی ئێمە پارێزەری زمان و نەتەوەن و من شانازی دەکەم کە پارێزەری قارەمانێکی نەتەوەییی وەک خاتوو زارام. زارا ئێستا بیهەوێ و نەیهەوێ قارەمانە و هەموو خەڵکی کوردستان وەک ڕۆلەی خۆیان چاوی لێ دەکەن. بۆیە ئەرکی زارا زۆر قورستر دەبێ و قارەمانێکی نەتەوەیی دەبێ زۆر ژیرانەتر هەنگاو هەڵبگرێ و گومان لەوەدا نییە زارا ئەم ئەرکە بە باشی بەڕێوە دەبا و ئێمەش دەبێ هەوڵ بدەین یارمەتیدەری زارا بین.”
ڕۆژی 8ی ژانوییەی 2022 خاتوو زارا وێڕای خەڵک و پارێزەرانی لە شاری سنە بەرەو زیندان دەڕۆن. لەبەر دەرگای زیندان زارا شاڵەکەی کەوتووەتە سەر شان و وەک باڵندەیەکی ئازاد دەزانێ کە زیندان هیوای دوژمنە، بەڵام دیوارە بلندەکانی بەندیخانە ناتوانن خۆری هیوای “سوبژەی ئاگا” و بەرخۆدانی نەتەوەیەک بخنکێنن. پێویستە ئاماژە بکرێ کە پێشتر بە زارا گوترابوو کە دەتوانێ بڕواتە دەرەوەی وڵات و داوای لێکرابوو کە لەگەڵ میدیای فارسزمان بدوێ، بەڵام زارا وڵامی دابووە کە نە وڵات بەجێ دەهێڵێ و نە ئامادەیە بە فارسی بدوێ. زارا گوتبووی “ئەگەر دەیانهەوێ وتووێژ بکەم، دەبێ وەرگێڕ بهێنن.” ئەمە لە کاتێکدایە کە خاتوو زارا زمانی فارسی بە باشی دەزانێ.
لێرەدا گرینگە کە ئاماژە بکەین کە داگیرکەران تەنانەت یاسای خۆیان واتە “اصل 15 قانون اساسی” کە “حق تحصیل بە زبان مادری در کنار زبان فارسی” تێدا گونجاوە (بەڵام هەرگیز لە کردەوەدا پەیڕەو نەکراوە) بە گەلانی ژێردەست ڕەوا نابینن و تاکی نەتەوەی ژێردەست دەبێ باجی سەرەڕۆیی دەسەڵاتی داگیرکەر بدا.
“کەیسی زارا” بە شێوەیەکی ڕوون داگیرکاری و سەرەڕۆیی دەسەڵات نیشان دەدا. داگیرکەر تەنیا کاتێک دان بە مافی تاک و زمانی نەتەوەی ژێردەستدا دێنێ کە لە خزمەت هێژمۆنیی سیاسیی خۆیدا بێ. بۆ داگیرکەر، نەتەوەی ژێردەست لەدەرەوەی یاسایە. نەتەوەی کۆلۆنیکراو و بێ دەوڵەت بێ ماڤە و دەکرێ جێنۆسایدی فیزیکی، ڕووحی، کولتووری و زمانی بکرێ. لە کاتێکا دەسەڵات لە هەموو ئاپاراتووس و هەل و ئیمکانێک بۆ سەروەریی سیاسیی خۆی و باڵادەست کردنی زمانی فارسی کەڵک وەردەگرێ و تەنانەت “استفادە از نیروی انتظامی برای پاسداشت ادبیات فارسی”[11] بۆخۆی بە ڕەوا دەبینێ، نەتەوەکانی ژێردەست لە هەلومەرجی ئاوارتەیی و ناسەقامگیریی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا هیچ هەل و ئیمکانی ئەوەیان نییە کە بە زمانی خۆیان بخوێنن. زمانەکانی غەیرە فارسی بە “لهجە”یەک لە فارسی نیشان دەدرێ و لە نرخی زمانییان کەم دەکرێتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە هەموو لێکۆڵینەوەکانی دنیا نیشانیان داوە کە منداڵێک کە بە زمانی دایک دەخوێنێ، زووتر و زۆرتر مێشکی چالاک دەبێ و پڕۆسەی خوێندن و فێربوون باشتر دەچێتە پێش و منداڵ خێراتر گەشە دەکا. هەروەها لێکۆڵینەوەکان نیشانیان داوە کە منداڵێک کە بە زمانێکی غەیری زمانی دایک دەست بە خوێندن دەکا، لە فێربوون وەدوادەکەوێ، هەست بە کەمایەسی دەکا و تووشی خەمۆکی دەبێ.
هەمیسان هەموو لێکۆڵینەوەکانی دژەکۆلۆنیالیستی، باسەکانی دیسکۆرس ئانالیز و تیۆرییەکانی ڕەخنەیی نیشانیان داوە دەسەڵاتە کە زانست و مەعریفە بەرهەم دێنێ. ڕەنگە هەموومان ڕستە ناسراوەکەی فۆکۆمان وەبیر بێ کە “زانست دەسەڵاتە”. لە ڕێگای زمانی باڵادەست، زانکۆکان و ئاپاراتووسەکان، دەسەڵات تاک بۆ بەرژەوەندیی خۆی پەروەردە دەکا و جۆرێک لە زانست بەرهەم دێنێ کە بتوانێ تاکی دەستەمۆ و کۆیلە بەرهەم بێنێتەوە.[12]
ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و زانکۆکانی دەوڵەتی لە ئێران ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەدەن تا هەموو زانست و ئەزموونی تاک و نەتەوەکانی دیکە وەک مەعریفەیەکی ئێرانی کە مەبەستیان ڕاگرتنی قەوارەی ئێرانە نیشان بدەن و هەموو ئەوانەی کە باس لە جیاوازییەکانی سیاسی و زمانی و ناسنامەیەکی دیکە بکەن بە جۆرێک حەزف دەکرێن یا دەچنە ناو پیلان و بەرنامەی پاکتاوکردن. ئەو سڕینەوە و ئاسیمیلاسیۆنە هەموو بوارەکانی ئایینی، زمانی، کولتووری و سیاسی و سیمبۆلیک دەگرێتەوە. هەر ئێستا بۆ وێنە بە پێی “خبرگزاری تسنیم” “برنامەهای آموزشی جهت ترویج مهدویت در استان کردستان” بەڕێوە دەچێ.[13] ئەمەش هەوڵێکی فاشیزمی دینییە بۆ سڕینەوەی هەموو جیاوازییەکانی کولتووری و ئایینی لە چوارچێوەی پیلانێکی سیاسیدا بۆ بەردەوامیی دەسەڵاتی خۆی و بەکارهێنانی زەبروزەنگی سیمبۆلیک. دەوڵەتی شیعەی فارسی لەژێر ناوی “وحدت مسلمین” و “کاهش اختلافات” چەندین ساڵە دەستی بە سڕینەوە و پاکتاوی کورد کردووە. هەر ئێستا (18ی مارس) کە خەریکی نووسینم، تاران هەوڵ دەدا پێش بە گرتنی نەورۆز بە شێوە و هێمای کوردانە بگرێ و دەستپێشخەریی مەڕاسمی نەورۆز بە هێماکانی خۆیەتی، واتە بەرجەستەکردنی هێمای فارسی- شیعە.
لێرەدایە کە “خودئاگاییی کوردانە” و “ڕێگا و داهێنانی کوردانە”ی کەسانی وەک خاتوو زارا و “ئەنجومەنی نۆژین” لە دۆخی ئاوارتەدا لەبەرانبەر زەبروزەنگی دەسەڵات و پیلانی لەناوبردن و جێنۆسایدی زمانی یەکجار گرینگ دەبێتەوە. بۆ ئەنجومەنی نۆژین و خاتوو زارا پرسی زمان دەبێتە پرسی ناسنامە و شوناسی سەربەخۆ و جیاواز. شوناسێک کە بە گوتەی ئیدریس مینبەری “سەرکوت کراوە و لەژێر هێژمۆنیی گوتاری زاڵدا ئیمکانی بە سوژەبوونی لێ وەرگیراوە.” بە ڕای ئیدریس مینبەری یەک لە ئەندامانی نۆژین “فەزای دیکتاتۆری و بەستراو زاڵە و ئەم فەزایە پڕە لە دڕدۆنگی و بێ متمانەیی.”[14] دواتر مینبەری ڕوو بە دۆستانی تری کورد پێ لەسەر ئەمە دادەگرێ کە “ئێمە هێندێک مافی هاوبەشمان هەیە و سەرەڕای جیاوازییەکان دەکرێ لەسەریان هاوکاری بکەین.” ئەو دواتر باسەکەی درێژە دەدا و لەسەر باوەڕەکانی نۆژین بەردەوام دەبێ و دەڵێ “پرسی کورد پرسێکی فەرهەنگی و تایبەت بە قۆناخێک نییە، بەڵکوو پرسێکی نەتەوەیییە و بە بینینەوەی چارەسەری شیاو لەگەڵ فۆڕمی پرسەکە ڕووبەڕووین. ئێمە کار بۆ بەدیهێنانی نەتەوەیەکی دێمۆکڕاتیک و نەتەوەیەکی مۆدێڕن دەکەین. ئەو دوو هاوکێشەیە، نەتەوەیی بوون و مۆدێڕن بوون هاوکات پێکەوە دەور دەبینن لە بیر و پڕاکتیزەی ئێمەدا. نەتەوەیی بوون بەو واتایە کە شوناسی کورد، شوناسێکی سەربەخۆ و جیاواز و خاوەن پێگەی مێژووی خۆیە. شوناسێک کە زیندووە و ڕەوتیکی مێژوویی پێواوە و بەداخەوە ئەو شوناسە سەرکوت کراوە. ئەم شوناسە لەژێر کاریگەری و هەڕەشەی گوتارە زاڵەکانی ناوچەدا، دەرفەتی خۆدەرخستنی پێ نەدراوە. کاتێک ئێمە باسی پرسی کورد دەکەین، باس لە پرسێکی شوناسی دەکەین، باس لە واقعییەتێک دەکەین، باس لە سوژەگی و باس لە سابجێکت پۆێنتێک دەکەین. مادام ئەمە بەردی بناخەی بیرەکانی ئێمەیە لەباری نەتەوەیییەوە و، زمان بۆ ئێمە پێش ئەوە ئامرازی پێوەندی بێ، ئامرازی خوڵقاندنی جیهانە و سەرکوتی ئەم زمانە، سەرکوتکردنی ئەو فۆڕمە لە خوڵقاندنی خۆڕسکی نەتەوەی کوردە. ناکرێ نەتەوەی کورد بگاتە مافی خۆی، بێ ئەوەی پرسە مۆدێڕنەکانی کۆمەڵگا وەک پرسی منداڵان و ژنان ئاوڕیان لێ بداتەوە. لەم دەلاقەوە وێڕای هاوچەشنی لەگەڵ نەتەوەکانی دیکە ئێمە پێمان وایە بێ دیتنی ئەم جیاوازییانە، بە قەولی ماکس وێبێر جیهان یەکدەست دەکرێ. بە یادکردن و ڕێز لە مامۆستا شەریف کە ئێمە قەرزداری ئەوین، ئەو مێتۆدێکی زۆر پێشکەوتووی فێرکردین، واتە زمان بە خودی ئەو زمانە فێر بی. لە هەر شوێنێکی کوردستان هەر کەس هەوڵی بۆ مافی زمانی ئێمەدا بێ، بە چاوی ڕێزەوە دەیبینین و ئێمە خۆمان بە قەرزداری دەزانین و ڕێبواری ئەم ڕێگایەن. یا دۆخی ناوچە مەودامان دەدا بە سەرکەوتن بگەین یا بە شانازی لەپێناویدا دەمرین، بۆیە بە چاوی نەتەوەیییەوە چاو لەو تێکۆشانانە دەکەین. نەتەوە و نیشتمانی کوردستان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانی تاکەکەسیمانە. بۆ ئەنجومەنی نۆژین فێرکردنی زمانی دایک واتە فێرکردنی زمان بە خودی زمانی دایک و ناسینی باشتری جیهان.”[15]
دواتر مینبەری باسی بەرخۆدان و زیندان دەکا کە ئەوان زیندانیان پێ ناخۆشە، بەڵام لە کاتی نادادپەروەریدا زیندان بە مەکۆی بەرخۆدان دەزانن و بۆ پارێزگاری لە مافی نەتەوەیی ئامادەن بچنە زیندان و خاوەندارێتیی پرسی نەتەوەیی بکەن. ئینجا لە کۆتاییی لایڤەکەدا زارا سپاسی دڵسۆزان و پشتیوانیی خەڵک بۆ دۆسیەکە دەکا.
$سوژەی ئاگای بەرخۆدان$
لە کۆی چۆنێتیی درووستکردنی پەروەندە بۆ خاتوو زارا، داسەپاندنی سزا و وتەکانی پارێزەران و ئەندامێکی نۆژین، ئێمە دەتوانین چەند خاڵ بەرجەستە بکەینەوە:
1. قەومی فارس بەنەتەوە کراوە و زمانی فارسی، زمانی دەسەڵاتە. نەتەوەکانی دیکەی ناو جوغرافییای ئێران و زمانەکانیان لە دەرەوی یاسان.
2. هەر ئەکتێکی “ئەوانی تر”ی دەسەڵات دەچێتە چوارچێوەی باسی ئاساییشی میللییەوە. واتە وەک خەتەر بۆ سەر هێژمۆنی و نەتەوەی باڵادەست دەبیندرێ.
3. دەسەڵاتی سەروەر پابەندی هیچ یاسایەک نییە و بڕیاردەری کۆتایییە لەسەر جۆری ژیان، کار و چالاکیی کۆمەڵایەتی.
4. دەسەڵاتی تاران، کوردستان بە ناوچەیەک دادەنێ کە دەبێ لەوێ بە زەبروزەنگ و یا بە مێتۆدی زیرەکانە “اعمال قدرت” بکا و خەڵکەکەی دەستەمۆ بکا.
5. کوردستان بەردەوام لە دۆخی ئاوارتەدایە و دەسەڵات خەباتکارانی کورد بەناوی “ضد انقلاب” و بەناوی “مبارزە با اشرار” سەرکوت و زیندانی و ئێعدام دەکا.
6. تاکی نەتەوەی کۆلۆنیالکراو بۆ دەسەڵات هۆمۆ ساکێرە، واتە هیچ یاسایەک نایپارێزی، بەڵام یاسا و سزای بەسەردا دەسەپێندرێ.
سەرەڕای ئەوە کە کوردستان کۆلۆنیی ناوخۆیییە[16]، تاکی کورد هیچ مافێکی نییە و، لە دۆخی ئاوارتەدا وەک هۆمۆ ساکێرێک لەژێر زەبروزەنگدا دەژی، بەڵام بەرخۆدانی نەتەوەی کورد لەژێر دەسەڵاتی تاران نەوەستاوە و خەباتکاران بەردەوام هەوڵیان داوە سوژەی بەرخۆدان بخوڵقێنن و، لە مەرگ نەترساون. بە پێی ئەو نامە و فیلمانەی لە زیندانەکانی ئێران هاتوونەتە دەر، زۆربەی خەباتکاران بە ورە و نەترسییەوە گاڵتەیان بە دەسەڵاتی ئێران کردووە و دەیان کەس بە دەیان ساڵ لە زیندانەکاندا ماونەتەوە. هەر چەند مانگ پێش بوو کە قارەمانێکی دیکەی کورد بەناوی حەیدەر قوربانی پێش بردنی بۆ ئێعدام لەبەرچاوی هەموو بەندکراوان بە هێزە ئەمنییەکان دەڵێ “من ڕۆڵەی پێشەوا قازی محەمەدم، ئێوە دەتانهەوێ ڕۆڵەی پێشەوا لەسێدارە بترسێنن؟”[17] یا چەند ساڵ پێش قارەمانێکی دیکەمان، مەنسوور ئاڕوەند، بە گوتەی هاوبەندییەکانی بە دروشم بەرەو سێدارە دەڕوا. یا خودی زارا کە ئامادە نابێ وڵات بەجێ بێڵێ و ئامادەیە پێنج ساڵ لە زیندان دانیشی، بەڵام نەبێتە سوژەی داگیرکەر و، ڕۆژی چوونە زیندانی دەبێتە شانۆ و پێرفێرمانسی بەرخۆدان و لەبەر دەرگای زیندان بە پێکەنینەوە و بێ حیجاب (شاڵ لەسەر شانی کەوتووە) دەڵێ “هاوڕێیان ماڵاوا.”[18]
زۆرجار سوژەی خەباتکار دەکەوێتە بەر تانەوتەشەری ئەوانەی خۆیان نەیانتوانیوە ببنە سوژەی ڕزگاریکەر و، خەباتکار نەسیحەت دەکرێ. ئەمە چمان پێ دەڵێ؟ لێرەدا باسەکەی ئاگامبێن درووستیی خۆی دەردەخا کە دەسەڵات بەردەوام دەیهەوەێ شک و گومان و قڵشت لەناو خەڵکدا درووست بکا. هەر لە لایڤەکەی 8ی ژانوییە لە ئینستاگڕام، پارێزەران عەبدوڵڵاهی و کەریمی و هەروەها ئیدریس مینبەری باسی ئەوەیان کرد کە هێندێک دەڵێن، دەیانهەوێ زارا بکەنە قارەمان و یا هەزینەی خەبات زیاد دەکرێ. بە ڕای کەریمی زارا خۆی قارەمانە و هەموو نەتەوەیەکیش قارەمانی خۆی هەیە، بەڵام قارەمانی کورد بەهۆی دۆخێکی تایبەت کە تێیدا دەژی، دەبێ زۆر هوشیارتر بجووڵێتەوە. ئێستا ئێمە لێرە لەگەڵ قارەمانێک نە لە جۆری شانۆ تراژیدییەکانی کەونارا، بەڵکوو لەگەڵ تاکی مۆدێڕن ڕووبەڕووین. لە تراژیدییەکانی یونانیدا قارەمان بەرەو چارەنووسێکی تراژیدی و مەرگ دەڕۆیشت، بەڵام لە خەباتی ئێستای کورددا گەنجەکان لەگەڵ چەمکی “ئاگایی” و “خەباتی مۆدێڕن” و پرسگەلی گرینگ ڕووبەڕوون. کەواتە هیچ سەیر نییە کە لەم بەرخۆدانە ئاگایانەدا دەیان ژن چالاکن.[19] ژنان پرسی خەبات بۆ ڕزگاری، تێکەڵاوی خەباتی ژنان بۆ مافەکانیان دەکەن. هەر دوو پرس، پرسگەلی سیاسین و تەنیا بە چارەسەریی مۆدێڕن و سیاسی دەبێ وڵام بدرێنەوە.
گرینگترین پرسی ڕۆژانەی ئینسانی کورد پرسی زمانە. مانەوەی زمانی کوردی، شوناس، بوون و نەبوومان ساخ دەکاتەوە. ئێستا ئێمە لە دۆخی ئاوارتەدا و، لەژێر دەستی خەراپترین جۆری دەسەڵاتی فاشیستیدا کە نازانین چەند ساڵی تر دەخایەنێ، دەتوانین پرسی زمان و فێرکردنی زمانی دایک و خوێندن بە زمانی کوردی بکەینە پرسی هەرە گرینگی مانەوەی نەتەوەکەمان و دوورکەوتنەوە لە ئاسیمیلاسیۆن، تا ئەو بەڵایەمان بەسەر نەیە کە بەسەر باکووری نیشتمان هاتووە و زمانی تورکی بووەتە زمانی ڕۆژانەی خەڵکی کورد لە باکوور. ئێمە بە پاراستنی زمانەکەمان دەتوانین شوناس و بوونمان لە فەوتان نەجات بدەین و، چالاکانی ناو وڵات بە باشی دەرکی ئەو گرینگەیان کردووە.
شایانی باسە کە ئەنجومەنی نۆژین لە ڕاگەیاندنی خۆیدا سەبارەت بە یەکلاییبوونەوەی حوکمی پێنج ساڵ زیندان بۆ خاتوو زارا پێداگری لەسەر چەمکەکانی کوردی کۆلۆنیکراو، شوناس، نکۆڵی لە زمانی کوردی، داسەپاندنی زمانی فارسی، ئاپاراتووسەکانی ئایدیۆلۆژیک، پاکتاوکردنی شوناسی کورد، سەپاندنی دەسەڵاتی ئەمنییەتی و گوتاری زاڵ و، هاوکات گرینگیی داهێنانی فۆڕمێکی نوێ لە خەبات دەکا.[20]
ئێستا قارەمانی ئێمە تاکێکی ئاگایە لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیدا، کە لە دۆخی ئاوارتەدا ناهومێد و دەستەوەستان دانەنیشتووە. ئەو لە ژیانی ڕۆژانەدا دەچێتە سەر دیتنەوەی چارەسەری بۆ پرسەکان و بۆخۆی دەبێتە ئافرێنەر و داهێنەر. خاتوو زارا و ئەنجومەنی نۆژین بە زانستێک کە لە ژینگەی خۆیان وەدەستیان هێناوە وەک سوژەی نەتەوەیی و زانا و داهێنەر پێشوازی لە ئاکامەکانی ئەکتی خۆیان دەکەن و خۆیان داهێنەری داهاتوون، نەک دەستەمۆی چارەنووس. بۆ هەرکام لە ئێمە وەک تاکێکی کورد ئەرکە جارێکی دیکە بەوردی بە گرینگیی زیندووڕاگرتنی زمان و شوناسمان لە دۆخی ئاوارتەدا بچینەوە و بە قەولی بیرمەندی کورد دوکتور کەماڵ سولەیمانی “سوژەی نەتەوەیی خۆمان دژی داگیرکەر بین نەک سوژەی
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 501 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 14-09-2022
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: دەرڤە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 24-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 26-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 03-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 501 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,803
وێنە 106,146
پەرتوک PDF 19,341
فایلێن پەیوەندیدار 97,361
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.031 چرکە!