پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,425
وێنە 105,203
پەرتوک PDF 19,475
فایلێن پەیوەندیدار 97,359
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
تەلەسکۆبی جەیمس وێب
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: زانست | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
تەلەسکۆبی جەیمس وێب
زانست

تەلەسکۆبی جەیمس وێب
زانست

$تەلەسکۆبی جەیمس وێب$
نووسینی: ئاکۆ سەمەد
ەرواری 25-12-2021 کاتژمێر 3:20 ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی کوردستان تەلەسکۆبی جەیمس وێب لە بنکەی ئاژانسی ئاسمانیی ئەوروپی لە گییانەی فەرەنسی (ئەمریکای خواروو) ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا. پلان وەها بوو کە ساڵی 2007 ڕەوانە بکرێ و تێچووی 1.5 ملیار دۆلار بێ، بەڵام تێچووەکەی گەیشتە 10 ملیار دۆلار و هەڵدانەکەشی 14 ساڵ دواکەوت. سەرەتای تاقیکردنەوەی لە کۆمەڵێ تێستی زۆر دەرنەچوو، لەوانە تێستی هەززە، کە برغویەکی زۆری کەوتە خوارەوە! پاشان زیاتر ئاڵۆزبوونی تەکنەلۆجیا و پرۆگرامسازی و کێشەی سیاسی و ئابووری و هاتنی کۆرۆنا و بەردەوام دروستبوونی کێشەی تەکنیکی هەم زۆریان دواخست و هەم تێچوویان زۆر کرد.
نەریتی ناسا و بنکەکانی تریش وایە کە هەر موشەکێک بە ناوی زانایەکەوە بکرێ، بەڵام جەیمس وێب زانا نییە، ئەو کەسێکی بیرۆکراتە؛ دووەم سەرۆکی دەزگای ناسا لە ساڵی 1961 تا 1968. ئەو سەرکردایەتیی بەرنامەی ئەپۆلۆی کرد بۆ ناردنی مرۆڤ بۆ سەر مانگ و هەروەها لە ماوەی سەرکردایەتیی ئەودا 75 مانگی دەستکرد ڕەوانەی بۆشایی کراون. بەڵام وەهاش مشتومڕی زۆر لەسەر ناونانەکە هەیە و زاناکان پێیان خۆش نەبوو بە ناوی ئەوەوە بێت، لەبەر ئەوەی لە کۆمەڵی بابەتی گەندەڵیشەوە تێوە گلاوە.
هەرچەند تەنها ناوی ناسا بە دیارە، بەڵام ئەمە کاری هاوبەشی ناسا و ئاژانسی بۆشایی ئەوروپی و کەنەدییە، لەگەڵ بەشداریی 300 زانکۆ و دەزگا و کۆمپانیا لە 15 وڵاتەوە. هەڵدانەکەشی لە وڵاتی گییانە لە دارستانەکانی ئەمەزۆن دەگەڕیتەوە بۆ نزیکیی ئەوێ لە هێڵی کەمەریی زەوی. خێرایی بەخولی زەوی لە هەموو جێیەک وەک یەکە، بەڵام ئەم خیرایی بەخولە کە دۆگۆڕدرێ بە خێرایی بەهێڵ، لە جەمسەرەکاندا نزیک لە سفر دەبێت و لە کەمەری زەویدا نزیکەی 1000 میل لە کاتژمێرێکدا. ئەو خێراییە زۆرەی نزیک لە کەمەری زەوی یارمەتریدەرە تا مانگی دەسکرد بە سوتەمەنیی کەمتر و ئاسانتر لە هێزی کێشکردن دەرباز بێ و زووتر بگاتە جێی خۆی.
بۆ هەڵدانەکەی موشەکی ئاریانە 5 بەکار هات کە فەرەنسییە و زۆر بەهێز و خێرایە و پاش 30 خولەک گەیاندییە ئەو جێیەی کە پێویستی بە موشەک نەمێنێت و بەهێزی خۆی بەردەوام بێ لە گەشتەکەی، کە نزیکەی مانگێکی پێدەچێت تا دەگاتە شوێنی مەبەست. 1.5 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوی دوور دەکەوێتەوە، نزیکەی 4 هێندەی دووریی مانگ. تەلەسکۆبی هەبڵ نزیکەی 550 کیلۆمەتر دوورە! هەبڵ کە گرفتی تێدەکەوت تیمیان ڕەوانە دەکرد بۆ چاککردنەوەی، بەڵام بۆ جەیمس وێب ئەمە مەحاڵە، بۆیە وەها دیزاین کراوە کە هەموو چاکسازییەکی ئۆتۆماتیک بێت، ئەمەش کردویەتی بە ئاڵۆزترین مانگی دەستکرد تا ئێستا دروست کرابێت. ڕەوانەکردنی بۆ ئەو دوورییە زۆرە بۆ جێگیرکردنییەتی لە خاڵی لاگرانج (2).
خاڵەکانی لاگرانج ئەو خاڵانەن کە هێزی کێشکردن تیایاندا وەک یەکە و تەنەکان تیایدا بە جێگیری دەمێننەوە. بە نموونە، تەنێک بکەوێتە نێوان خۆر و زەوییەوە، لە دوورییەک کە کێشکردنی زەوی و خۆر وەک یەک بێت، ئەمە خاڵی لاگرانجە. بەم پێیە دەبێ یەک خاڵی لاگرانج هەبێ؟ نەخێر، ئەم تەلەسکۆبە لە خاڵی دووەم جێگیر دەکرێ و دەکەوێتە پێچەوانەی ئاڕاستەی خۆر و لە سێبەری زەویدا دەمێنێتەوە و پشت لە خۆر و ڕوو لە پێچەوانە. دیارە خۆر و زەوی وەستاو نین تا تەنها بارستایی ئەو خاڵە دروست بکات، بەهۆی تاودانی جوڵەوە تۆڕی بۆشایی – کات لەبری ئەوەی تەخت بێ و بەهۆی بارستەکانەوە بچەمێتەوە، شێوەکەی قۆقزی دەبێت و کە بارستەکان دەیچەمێننەوە 5 خاڵی لاگرانج دروست دەکەن لەبری یەک دانە. لەم لینکەوە لە خالەکانی لاگرانج تێبگەن.
ئەم تەلەسکۆبە بە دەوری زەویدا ناخولێتەوە، بەهۆی ئەوەی خاڵی لاگرانجی 2 تەنها خاڵێکی بچوک و کەم مەودا نییە، هاوشیوەی لوتکەی تەپۆلکەیەک مەودایەکی هەیە بۆ هاموشۆ، ئەمیش لەو مەودایە بە دەوری خاڵێکی دیاریکراو و هاوکات لەگەڵ زەوی بە دەوری خۆردا دەخولێتەوە. مانەوەی لە سێبەری زەویدا گرنگە تا لە تاریکیدا چاودێری و تێڕوانین و پێوانەکاری بکات، هەروەها پێویستیی بە پلەیەکی گەرمیی زۆر نزم هەیە.
تەلەسکۆبی هەبڵ لە مەودای تیشکی بینراو و سەروو وەنەوشەیی کار دەکات، کە سەرباری دەستکەوتە زۆر گرنگەکانی، بەڵام بوونی تەنی زەبەلاح و تۆز و غوباری گەردوونی ڕێگر بوون لەوەی هەبڵ بتوانێ تەنە زۆر دووەکان ببینێت، کە نزیکن لە سەرەتای تەقینەوە گەورەکە. هەر تەنێک لە ئاسمان دەیبینین ئێستای نابینین، ئێستا بینین بوونی نییە، چونکە بینین بەهۆی تیشکی هاتووەوەیە، کە بە خێرایی 300 هەزار کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا دەڕوات. خۆر هەشت خولەکی ڕووناکی لێمانەوە دوورە، بۆیە ئەو خۆرەی کە وا هەست دەکەیت ئێستا دەیبینیت وێنەی 8 خولەک پێش ئێستایەتی. ئەستێرەی پۆلاری 323 ساڵی ڕووناکی لێمانەوە دوورە (کە ئاڕاستەی باکووری پێ دیاری دەکەین) یانی ئەوەی دەیبینین وێنەی پێش 323 ساڵیەتی. ئەستێرە هەیە بە چاو دەیبینین و هەزاران ساڵی ڕووناکی دوورە، ڕەنگە لەم کاتەدا ئێمە تەماشای دەکەین ئەو نەمابێ.
تەلەسکۆبی جەیمس وێب لە مەودای شەپۆلی ژێرسور کار دەکات، کە درێژیی شەپۆلی زیاترە لە تیشکی بینراو و بەربەستەکان ڕێگر نین لە گەشتکردنی. کە تەماشای ئاگرێک دەکەیت ئەوە شەپۆلی بینراوە، بەڵام کە هەست بە گەرمییەکەی دەکەیت ئەوە شەپۆلی ژێر سوورە. کاتێ شتێک بیناییت بەربەست دەکات لە بینین، ئەو شتە ناتوانێ ڕێ لە گەرمییەکەی بگرێت. بەم پێیە وا پێشبینی دەکرێ تەلەسکۆبی جەیمس وێب بتوانێ تا 13.5 ملیار ساڵی ڕووناکی ئەستێرە و گەلەستێرەکان ببینێت، واتا نزیکەی 300 ملیۆن ساڵ دوای تەقینەوەی گەورە و بینینی سەرەتای دروستبوونی ئەستێرە و گەلەستێرەکان. بۆ ئەمەش دەبێ تەلەسکۆبەکە لە پلەیەکی گەرمیی زۆر نزمدا بمێنێتەوە، نزیکەی 235 پلە ژێر سفر. پێنج چین قەڵغانی دژەخۆری هەیە کە بە مادەی تایبەت دروست کراون و بە ئەندازەی گۆڕەپانێکی تێنسی سەر زەوی دەبن. لە کاتێکدا تەلەسکۆبەکە بە مانگێک دەگاتە خولگەی خۆی، بەڵام چوار مانگی پێویستە تا سارد بێتەوە و دوو مانگیش ڕیککردنەوە (کالیبرەیشن)، واتا دوای نزیکەی شەش مانگ دەست بە کارکردن و پێوانەکاری دەکات.
تەلەسکۆبەکە لە 18 ئاوێنەی شەشلا دروستکراوە، کە پێکەوە دەکرێنەوە و دەبەسترێن و یەک ئاوێنە بە تیرەی 6.5 مەتر دروست دەکەن. ئاوێنەکان لە مادەی بریلیۆم دروستکراون بە ڕووپۆشێکی ئاڵتونیی زۆر تەنک (ئەستوریی 1000 ئەتۆم). 100 هێندەی هەبڵ هەستیار و بەهێزە، کە گەر هەنگێک لەسەر مانگ باڵەفڕە بکات ئەم لەسەر زەوییەوە دەتوانێ هەست بە گەرمییەکەی بکات! هەر لەبەر ئەمەشە کە دەبێت زۆر سارد بکرێتەوە، بوونی هەر گەرمییەک لە دەوری ئامیرەکە و گەرمیی خۆی، دەبێتە هۆی شێواندنی پێوانەکان و زانیاریی نادروست شیکار دەکەن.
ئامانجەکانی تەلەسکۆبی جەیمس وێب:
1- بەهۆی توانای پێوانەکردنی بۆ نزیکەی 13.5 ملیار ساڵی ڕووناکی، دەتوانێ وێنەی سەرەتاکانی تەقینەوەی گەورە و دروستبوونی ئەستێرە و گەلەستێرە سەرەتاییەکان بگرێت. هەروەها بە پێوانەکارییەکانی تەمەنی ئەم گەردوونەشدا بچنەوە.
2- لێکۆڵینەوە لە پەرەسەندنی گەلەستێرە (گالاکسی)یەکان، کە سەرەتا چۆن بوون و چۆن شیوەی هێلکەیی و لولپێچ وەردەگرن.
3- لەدایکبوونی ئەستێرەکان لە تۆز و غوباری گەردوونییەوە. ئەوە زانراوە کە لە ناوەندە چرەکانی ئەو تۆز و غوبارانەوە بەهۆی چڕبوونەوەی بارستاییەوە ئەستێرەکان لەدایک دەبن، بەڵام وێنەی تۆمارکراویان نییە. وێب دەتوانێ وێنەی گەرمیی ئەو ناوەندانە بگرێت و بەچکە ئەستێرە و مامانەکەی ببینێت.
4- گەڕان بۆ ژیان لە هەسارەکانی هاوشێوەی زەوی. بەهۆی ئەوەی هەزاران ئەستێرەی هاوشیوەی خۆر هەن و هەزاران هەسارەی هاوشیوەی زەوی لە ناوچەی شیاو بۆ ژیان لە دەوریان دەخولێنەوە، ئەگەری بوونی ژیان تیایاندا بەرزە. ئەو هەسارانە پێشتر بەهۆی زاڵیی تیشکی ئەستێرەکەیانەوە نەبینراون، تەنها بەهۆی بوای کێشکردنەوە ناراستەوخۆ هەستیان پێکراوە، بەڵام جەیمس وێب دەتوانێ وێنەی گەرمییان بگرێت؛ لەوەش گرنگتر، شیکاری بەرگەهەواکەیان بکات و ئۆکسجین و دوانۆکسیدی کاربۆن هەست پێ بکات، کە بەهۆی چالاکیی زیندەگییەوە پەیدا دەبن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 496 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دابڕان
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
پول: زانست
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنا زانستی: میکانیک
پۆلێنا زانستی: گەردوونزانی
پۆلێنا زانستی: فیزیا
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 86%
86%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 17-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 18-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 05-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 496 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
صوفی و سەیدا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,425
وێنە 105,203
پەرتوک PDF 19,475
فایلێن پەیوەندیدار 97,359
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
صوفی و سەیدا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
فۆڵدەر
ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (کۆچا داوی) - شنگال ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - کۆمکوژییا ئێزدییان ژ لایێ دەولەتا ئیسلامیا داعش ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - ڕەگەز - خانمان پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.312 چرکە!