پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,597
وێنە 105,231
پەرتوک PDF 19,487
فایلێن پەیوەندیدار 97,516
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پێش تەقینەوە گەورەکە و درووستبونی گەردوون چی هەبووە؟
کوردیپێدیا، یا بوویە کوردستانا مەزن! ل هەمی ئالیان و دەڤوکێن کوردستانێ ئەرشیڤوان و هەڤکارێن خوە هەنە.
پول: زانست | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پێش تەقینەوە گەورەکە و درووستبونی گەردوون چی هەبووە؟
زانست

پێش تەقینەوە گەورەکە و درووستبونی گەردوون چی هەبووە؟
زانست

$پێش تەقینەوە گەورەکە و درووستبونی گەردوون چی هەبووە؟$
نووسینی: #لوقمان حەوێز#
ئێستا ئێمەی مرۆڤ دەتوانین لە گۆی زەویەوە تەماشا و چاودێری تەن و تەنۆچکەکان و تیشکەکانی گەردوون بکەین کە هی پتر لە پێش 13 ملیار ساڵن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی دروستبوونی گەردوون کە نەوەکو ئەو کاتە هەر مرۆڤ و گۆی زەوی و کۆمەڵەی خۆر نەبوون، بەڵکوو تەنانەت زۆربەی هەرە زۆری گەلەئەستێرەکان و ئەستێرەکانیش دروست نەبوو بوون.
چاودێریەکانمان بەبێ هیچ گومانێک دەریدەخەن کە گەردوون لە کشاندایە، بە هەڵگێڕانەوەی ئەم کشانەش بۆ ڕابردوێکی زۆر دوور و بە وردی بۆ پێش نزیکەی 13.8 ملیار ساڵ دەریدەخات کە گەردوون لە تەقینەوەیەکی گەورە لە خاڵێکی بچوک دەستی پێکردووە، ئەم دۆزینەوەش چەند پرسیارێکی قورس و گەورەی تری دروست کردووە لەلامان کە گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن:
پێش ئەم تەقینەوە گەورەیە چی هەبووە؟ ئایا کات و شوێن هەبووە؟ یان گەردوونی تر هەبووە؟ یان لە دەرەوەی ئەم خاڵە یان ئەم گەردوونەی ئێمە گەردوونی تر هەبووە یان هەیە؟
بۆ ئەوەی ڕاستگۆبم لەگەڵ ئێوە پێویستە بڵێم ئێمەی مرۆڤ لە ئێستادا توانای ئەوەمان نییە وەڵامێکی سەدا سەدی ئەم پرسیارە بدەینەوە، لەوانەیە بۆ سەدەها ساڵی تریش نەتوانین وەڵامێکی زۆر دروستمان دەست بکەوێت، بەڵام لە ئێستادا دەتوانین کۆمەڵێک ئەگەر و گریمان بخەینەڕوو بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە قورسە. لەم نووسینە هەوڵ دەدەم ئەم بابەتە ئاڵۆزە زۆر بەکورتی و بەسادەیی بۆ ئێوە بخەمەڕوو و بە کورتیش باس لە گریمانەکان دەکەم، لە ئێستادا شەش گریمانی سەرەکیمان هەیە:
گریمانی یەکەم: هیچ نەبووە پێش تەقینەوە گەورەکە یان پێش ئەوەی گەردوون دروست ببێت
بە پێی ئەم گریمانە بابەت و پرسیاری پێش تەقینەوە گەورەکە، یاخود چی هەبووە پێش ئەوە بابەتێکی بێ مانایە لەڕووی زانستیەوە، مێشکی ئێمەش یان وردتر بڵێم ئێمە کە بەشێکین لە بوون هەرگیز ناتوانین بەتەواوی مەزەندەی دۆخی نەبوونی پەتی بکەین. بەپێی ئەم گریمانەش پێش ئەوە کات و شوێن نەبووە، کات و شوێن لە خاڵی دوای تەقینەوە گەورەکەوە دروست بووە، هەرچییەکیش هەیە و هەبووە هی دوای ئەوەیە، هەروەها بە پێی ئەم گریمانە گەردوون لە کشان بەردەوام دەبێت و لە کۆتاییدا چڕی ماددە و وزە ئەوەندە کەم دەبێتەوە گەردوون لە تاریکی و بێ دەنگیەکی تەواودا دەمرێت و کۆتایی پێ دێت.
لێرەدا پرسیارێکی گەورەتر دێتە ئاراوە، ئەگەر ئەم ئەگەرە ڕاست بێت واتە ئەم گەردوونەی ئێمە تاقە گەردوون بێت و بوونێکی سنوردار بێت، یان هەموو بوون بێت و لە نەبوونەوە دروست بووبێت لە ڕێگەی ئەو تەقینەوەیە و لە کۆتاییشدا بەهۆی کشانی بەردەوام کۆتایی پێ بێت و بمرێت، ئایا ئەم تەقینەوەیە لە چییەوە هاتووە؟ ئەمەش پرسیارێکی گەورە و نهێنیەکی گەورەیە، بۆیە پێم وایە لەم دۆخەدا دورنیە هۆکارێکی دەرەکی هەبووبێت لە دروستکردنی گەردوون و گونجاندنی بۆ ژیان، یان دەبێت هەموو بوون و گەردوون بە ئێمەشەوە سیموڵەیشن بێت و لەلایەن دەسەڵاتێکی باڵاتر بەرجەستە کرابێت. بەڵام ئەم گریمانە هێشتا وەڵامی گەلێک پرسیاری پێ نیە.
گریمانی دووەم: گەردوونی ئێمە تەنیا بڵقێکە لە نێو بوونێکی بێ کۆتا
جارێ تەواو دڵنیا نین کە گەردوون سنوردارە یان بێ کۆتا، ئێمە لەنێو گەردوونی بینراوین، واتە بەهۆی کشانی گەردوون و خێرایی تیشک تەنیا دەتوانین ئەو بەشەی گەردوون ببینین کە تیایداین، بەڵام بێ گومان هەموو گەردوون زۆر زۆر گەورەترە لە گەردوونی بینراو، دەشێت بێ کۆتاش بێت، ئەگەر بێ کۆتا بێت ئەوا لەبەر ئەوەی بە پێی نوێترین لێکدانەوەکانمان لە هەرە سەرەتا و دەستپێکی تەقینەوە گەورەکە ئینفلەیشن ڕوویداوە واتە کشانێکی ئێجگار خێرا و کتوپڕ ڕوویداوە، بۆیە ئەگەر گەردوون بێ کۆتا بێت دەشێت ئەو ئینفلەیشنە بەردەوام لە شوێنی جیاوازی تر لەنێو بوون ڕووبدات بۆ هەتا هەتایە و گەردوونی تر بەردەوام دروست ببێت و کۆتایی پێبێت، لەم دۆخەدا ئەم گەردوونەی ئێمە تەنیا گیرفانە گەردوونێکە لەنێو ژمارەیەکی بێ کۆتا لە گیرفانە گەردوونی تر کە لەوانەیە هەریەکێکیان خەسڵەت و یاسای فیزیایی جیاوازیان تیادا بەرجەستە بووبێت.
هەر لەچوارچێوەی ئەم ئەگەرە گەردوونناسی ئەمەریکی میچیۆ کاکۆ کە یەکێکیشە لە دۆزەرەوەکانی بیردۆزی String دەڵێت گەردوونی ئێمە لە شێوەی بڵقێکی گۆییە Bubble کە جیهانێکی سێ لای تێدایە 3D، ئەو بڵقەش لە جیهانێکی تری چوارلادایە 4D، لەناو ئەو جیهانە چوارلایەشدا ژمارەیەکی بێ پایان لە بڵقی تر یان گەردوونی تر هەن Multiverse، کاتێک ئەو بڵقانە بەریەک دەکەون گەردوونی تر پێک دێت واتە تەقینەوەی گەورەی تر ڕوودەدەن، ئەو تەقینەوانەش بە بەردەوامی ڕوودەدەن و گەردوونی تر دروست دەبن، بە پێی ئەم گریمانە بێت ژمارەیەکی بێ کۆتایی گەردوون هەیە، لە ئێستادا ئەمە سەرنجڕاکێشترین و بەهێزترینی گریمانەکانە لەلای زۆربەی گەردوونناسان، بە پێی ئەم گریمانەش لەبەرئەوەی ژمارەیەکی بێ پایان لە گەردوون هەیە، دەکرێت ئێمە و جیهان و هەموو شتەکان لە ژمارەیەکی بێ پایان لە گەردوونی تر هەبن لەهەمان کاتدا، هەروەها بە پێی ئەم گریمانە دەکرێت بارستە و وزە لە بڵقێک یان گەردوونێک بچیتە بڵقێکی تر یان گەردوونێکی تر، ئەم گریمانە بەشێکە لە بیردۆزی String کە کۆمەڵێک وەڵامی گرنگ و لێکدانەوەی پێیە بۆ پێش تەقینەوە گەورەکە و کونەڕەشەکان.
گریمانی سێیەم: گەردوونی هەڵبەزیو A.Bouncing.Universe
ئەم گریمانە تا بەر لە چەند ساڵێکیش زۆرترین پاڵپشی لێدەکرا لەلایەن زۆربەی گەردوونناسان، بە پێی ئەم گریمانە گەردوون لە تەقینەوەیەکی گەورە دروست بووە و دوای تەقینەوەکە بە ماوەیەکی ژۆر کورت بە بەراورد گەردیلەکانی هایدرۆجین دروست بوون، بە پێی ئەم گریمانە گەردوون هەر لەسەرەتای تەقینەوەکە دەستی بە کشان کردووە، لە خاڵێکی دیاریکراویش لە داهاتوو لە کشان دەوەستێت و بە پێچەوانەوە دەست بە بچوک بوونەوە دەکات تاوەکو دێتەوە هەمان سەرەتا و ئەو بازنەیەی تەقینەوە و دروستبوونەوە و کشان و چڕبوونەوەی گەردوون پێشتر بەردەوام بووە و هەر بەردەوام دەبێت بۆ هەتا هەتایە، بەڵام لە ئێستادا لەبەر ئەوەی تەوژمی کشانی گەردوون لە زۆربوونە بە تێپەڕبوونی کات بۆیە پێناچێت ئەمە ڕووبدات، مەگەر گۆڕانکاریەکی سەرەکی لە داهاتوودا ڕووبدات.
گریمانی چوارەم: گەردوون بەردەوام لە دایک دەبێت
بە پێی ئەم گریمانە لە ڕێگەی هەر کونێکی ڕەش گەردوونێکی تر لەدایک دەبێت بەو پێیەی چڕی لە چەقی کونەڕەشەکان دەگاتە خاڵی بێ پایان ئەو دۆخەی پێی دەگوترێت Singularity ئەمەش تەقینەوەیەکی گەورە دروست دەکات لە کات و شوێنێکی تر و گەردوونێکی تر لە دایک دەبێت، بەپێ ئەم گریمانە هەرگیز ناتوانین ئەو گەردوونانەی تر ببینین کە لەکونەڕەشەکان لە دایک دەبن، بەم شێوەیە ئەم گەردوونەی ئێمەش بەرهەمی کونێکی ڕەش بووە، ئەم بازنەیەش هەر بەردەوام بووە و بەردەوام دەبێت.
گریمانی پێنجەم: گەردوونی فرە چین
ئەم گریمانە نزیکە لە گریمانی دووەم، تەنیا ئەوە نەبێت لەجیاتی ئەوەی هەر گەردوونێک بڵقێک بێت لە چینێک پێک دێت، ژمارەیەکی بێ پایان لە چینیش هەیە کە هەریەکەیان گەردوونێکە، لە ئەگەری بەریەککەوتنی دوو چین تەقینەوەیەکی گەورە ڕوودەدات و گەردونێکی نوێ پێک دێت، ئەم گریمانەش تا ڕادەیەک لەگەڵ بیردۆزی String دەگونجێت.
گریمانی شەشەم: گەردوونی مت بوو A.Hibernating.Universe
بە پێی ئەم گریمانە کات و شوێن پێش تەقینەوەکە هەبووە، ئەو شتەی تەقینەوە گەورەکەی لێ دروست بووە شتێکی مت بوو بووە لە کات و شوێنێک و ماوەیەکی نادیار یان گەلێک زۆر، ئەو دۆخە هەر بەردەوام بووە تاوەکو بەهۆی گۆڕانکاریەک کە بۆ ئێمە نادیارە چی بووە دۆخەکەی گۆڕاوە، ئەو گۆرانکاریە بووە هۆی دروستبوونی تەقینەوە گەورەکە و گەردوونی ئێستا و ئەو دۆخە نوێیە تاوەکو ئێستا بەردەوامە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 462 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دابڕان
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پارت و رێکخراو
کەسایەتی
پول: زانست
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنا زانستی: گەردوونزانی
پۆلێنا زانستی: فیزیا
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 86%
86%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 17-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 18-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 04-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 462 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,597
وێنە 105,231
پەرتوک PDF 19,487
فایلێن پەیوەندیدار 97,516
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
فۆڵدەر
ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باشوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - کفری ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - ئەنفالا 3 (گەرمیان) ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - ئێڕاق ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - گرتیخانە - نوگرە سەلمان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.312 چرکە!