پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,566
وێنە 105,231
پەرتوک PDF 19,487
فایلێن پەیوەندیدار 97,516
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کۆسمۆلۆژیا لە سەدەی بیستەمدا، گەردونەکانی فرەیدمان
کوردیپێدیا، زانیاری هندێن ب سانا ئێخستین! تنێ ب مۆبایلێ ڕە نیڤ ملیون تومار دناڤ دەستێ تە دانە!
پول: زانست | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کۆسمۆلۆژیا لە سەدەی بیستەمدا، گەردونەکانی فرەیدمان
زانست

کۆسمۆلۆژیا لە سەدەی بیستەمدا، گەردونەکانی فرەیدمان
زانست

$کۆسمۆلۆژیا لە سەدەی بیستەمدا،
گەردونەکانی فرەیدمان$
نووسین و ئامادەکردنی: شێرکۆ ڕەشید قادر
ئەرکی من ئەوەیە ئیشارە بە حلە مومکینە ماتماتیکییەکانی هاوکێشەکانی ئایینشتاین بدەم، ئیتر فیزیکناسان چی لێ دەکەن ئەوە ئارەزوی خۆیانە.” ئەلێکسەندەر فریەدمان (1888 – 1925).یەکێک لەو فیزیکناس و ماتماتیکناسە لاوانەی کە تازە بە تازە ئاشنایەتی لەگەڵ تیوری گشتی ئایینشتایندا پەیدا کردبو ئەلکسەندەر فرەیدمان بو. فرەیدمان، هەم کەشناسێکی پراکتیکی و هەم ماتماتیکناسێکی بلیمەت بو. لە ساڵی 1888 دا لە پیتەرسپۆرگ لەدایکبوە، بابی وی سەماکەر و دایکیشی پیانۆژەنێکی کارامە بو. هێشتا تەمەنی نۆ ساڵان دەبێت دایکی و بابی لێک جودادەبنەوە، فرەیدمان لای بابی دەمێنێتەوە و پەروەردەی دەکات، بەڵام بابی هەر زوو ژنێکی تر دێنێت. لە قوتابخانە خوێنکارێکی ئاسایی بوە، هیچ زیرەکییەکی لە ئاسابەدەری پیشان نەداوە. هێشتا لە هەڕەتی لاویدا دەبێت ڕودەکاتە چالاکی سیاسی و گێژاوی ڕاپەڕین لە دژی حکومەتی قەیسەری و دەچێتە ڕیزی قوتابییە شۆڕشگێرەکانەوە و ڕابەری خۆپیشاندەران دەکات. بە لە ساڵی 1906 دا دەچێنتە زانکۆی پیتەرسپۆرگ بۆ خوێندنی ماتماتیک.
یەکێک لە مامۆستاکانی، کە دژی ڕژێم بو، جگە لەوەی هانیدەدا بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی پۆزەتیڤ لە زانکۆدا یاری بکات، بە تایبەتی دژی ئەو خوێنکارانەی سەر بە ڕژێمی قەیسەری بون، لە هەمان کاتدا پرسگەلێکی ماتماتیکی سەخت و ئاڵۆزی، کە پەیوەست بون بە هاوکێشەکانی لاپلاسەوە، پێ دەسپێرێت، چونکە زۆر باش لە توانست و دەسەڵاتی ماتماتیکییانەی فرەیدمان گەیشتبو، بە تایبەت لە بوارەکانی هاوکێشە جیاکارییەکان و جیومەتری چەماوەکان. فرەیدمان لە ماوەی چەند مانگێکدا سەرکەوتوانە هاوکێشە ماتماتیکییەکانی یەکلایی کردەوە. لە بواری پراکتیکییەوە، ئارەزوییەکی پڕخرۆشی هەبو بۆ ڕاڤەکردنی ماتماتیک لە بوارەکانی پیشەسازی و تەکنەلۆژی و سەربازیدا. کە جەنگی جیهانی یەکەم هەڵگیرسا، خۆبەخشانە لە مەیدانی جەنگدا کەوتە توێژینەوە، بە تایبەت بە مەبەستی پێشخستن و باشترکردنی تەکنەلۆژیای بۆمبابارانی فڕۆکەیی و پێکانی ئامانجەکان بە شێوەیەکی وردتر، بێگومان ئەمەش تەنها بە زانستی ماتماتیک ئەنجامدەدرا.
فرەیدمان، سەرباری ئەوەی بەهرەیەکی بەرز و ناسای ماتماتیکی هەبو، لە هەمان کاتدا کەشناسێکی بە توانا بو، بە تایبەت کاتێک بە باڵۆن بە ئاڕاستەی ئاسمان بەرزدەبوەوە بۆ پێوانی فشاری کەش لە پلە بەرزەکاندا، تەنانەت هەتا ڕۆژگاری خۆشی هیچ کەسی تر ئەو تۆمارە بەرزییەی نەشکاندبو کە ئەو لە ئاسماندا ئەنجامیدابو. لە ساڵی 1918 دا لە تازە زانکۆی پێرم، لقێکی نوێی زانکۆی پیترسبۆرگ بو لە شاری پێرم، بو بە پرۆفیسۆری فیزیک و ماتماتیک، بەڵام زو بەهۆی شەڕی ناوخۆوە دوچاری کێشە بو، یەکەمجار و ئەوی تر کاتێک هێزەکانی دژ بە کۆمۆنیستەکان شاری پێرمیان داگیرکرد و دوایش لە لایەن سوپای سوری ڕوسەوە. شەڕوشۆڕ و کێشەی ناخۆیی بو بەهۆی کۆچ و هەڵهاتنی زۆر لە هاوڕیکانی و کایەی ئەکادیمیان جێهێشت و ڕویانکردە ئەوروپا.
فرەیدمان، کاتێک بە هاوکێشەکانی نسبییەت ئاشنابو، لە ساڵی 1920 دا کەوتە تاووتوێی تیورییەکە، زۆر بە وردی ڕەهەندی ماتماتیکییانەی هاوکێشەکانی کایەی کێشکردنی ئایینشتاینی شیکردەوە و لە باری ماتمتیکییەوە گەلێک شتی سەیری بۆ دەرکەوت و گەیشتە ئەو دەرەنجامەی کە دیدێکی تەواو ڕادیکالانە و جودای لەگەڵ گەردونەکانی ئایینشتاین و دی سیتەردا هەبو، تەفسیرێکی تەواو پێچەوانەی بۆ پرسەکە خستەڕو. فرەیدمان، بۆ حلکردنی پرسەکان، چوەوە سەر بناوانی هاوکێشەکان، نەگۆڕی کۆسمۆلۆژی کردە سفر، یاخود بە واتایەکی تر چی دەبێت ئەگەر ئەم نەگۆڕە لە هاوکێشەکەدا بونی نەبێت، با بڵێین سفر بێت. سەرباری ئەوەی، وەک ئایینشتاین، ئەو فەرزییەی گرتەبەر کە گەردون لە هەمو خاڵێکدا، یان لە هەمو گۆشەیەکدا و بە هەمو ئاڕاستەکاندا وەک یەکە، کەچی هەر دەگاتە ئەو دەرەنجامەی کە گەردونی ستاتیک لە بناواندا تەنها شتێکی گریمانەییە و نەبوەتە دیاردەیەکی هەقیقەت، خۆ ئایینشتاین خۆشی ئەم شتە باش دەزانێت.
فرەیدمان سەیری کرد، ئەمە نەک یەک جۆرە گەردون، بەڵکوو لە ڕاستیدا چەندەها جۆرە گەردونمان بۆ دروستدەکەن. گوتی گرنگ نییە پێگە و وەستانمان لە کوێی گەردوندایە، یاخود چ خاڵێک دەکەینە چەق، یان لەسەر چ گالاکسییەک وەستاوین، چونکە ئەوەی سەرنجی دەدەین ئەوەیە گالاکسییەکان لێمان دوردەکەونەوە، خۆ هەتا گالاکسییەک لێمان دورتر بێت، ئەوا بە خێراییەکی زیاتر لێمان دوردەکەوێتەوە. بۆ نموونە ئەگەر دوری گالاکسییەک دو ئەوەندەی یەکێکی تر بێت لێمانەوە، ئەوا خێرایی دورکەوتنەوەکەی دو ئەوەندە دەبێت، ئەمە ئەو یاسایەیە کە دوایی هەبڵڵ پێشکەشیکرد و لە مێژوی فەلەکناسیدا بە یاسای هەبڵڵ ناسراوە و بە کورتی دەڵێت خێرایی دورکەوتنەوەی گالاکسییەک لەگەڵ دوری گالاکسییەکەدا ڕاستەوانە دەگۆڕێت، ئەو یاسایەی لە ساڵی 1929 بڵاویکردەوە، ئەمە گرنگی خۆی هەیە.
بۆ تێگەیشتن لەم پڕۆسەیە با ئەم نموونەیە بهێنینەوە، ئەگەر میزەڵدانێکمان هەبێت فوی پێدا بکەین، ئنجا بکەوینە کێشانی دەیان خاڵ لەسەر ڕوی میزەڵدانەکە، با بڵێین ئەم خاڵانە تەمسیلی گالاکسییەکان دەکەن، پاشان فوی زیاتر بە میزەڵدانەکەدا بکەین هەتا گەورەتر دەبێت، دەبینین دوری نێوان خاڵەکان گەورەبوە، بە واتەیەکی تر گالاکسییەکان لەیەکتر دورکەوتونەتەوە. لێرەدا پێویستە ئیشارەبدەین بەوەی لە ڕاستیدا گالکسییەکان خۆیان لە یەکتر دورناکەونەوە، بەڵکوو بۆشایی گەردون دەکشێت، ئەمەش شتێکی سەیرە.
فرەیدمان گەیشتە ئەو دەرەنجامەی کە سێ مۆدێل پێشکەش بکات: مۆدلی یەکەم (a): لەم گەردونەدا، کە پەیپەری یەکەمی فرەیدمان بو لە 1922 دا بڵاویکردەوە، زەمەن و فەزا دەست پێدەکەن و سەرەتایان هەیە، لەگەڵ گوزەری زەمەندا، گەردون هەتا ئەوپەڕ دەکشێت و دەگاتە قەبارەی هەرە گەورە و ئیتر پڕۆسەکە پێچەوانە دەبێتەوە، هێدی هێدی بەرەو ئاییندەیەکی گەڕانەوە، هەتا دەگاتە سەرەتای خۆی چۆن بوە، هەنگاو هەڵدەگرێت و لە نوختەیەکدا هەرەس دەهێنێت و دەڕمێت. بەمجۆرە زەمەن و فەزا کۆتایی دێن. مادە حزوری هەیە بەڵام هیچ فشارێک دروست ناکات. تەسەوری فرەیدمان لە هەمبەر ئەم گەردونە بە جۆرێکە خۆی دوبارە و چەند بارە دەکاتەوە، واتە زەمان و مەکان لەدایک دەبن، کشان دەست پێدەکات، لە نوقتەکدا کشان پێچەوانە دەبێتەوە و چونەیەک دەست پێدەکات هەتا لە خاڵێکی ئاییندەدا دەڕمێت. ئەوەی شایانی باسە فرەیدمان باس لە گەردونێک دەکات کە لە هیچەوە لەدایک دەبێت و بەرەو هیچ دەگەڕێتەوە. ئەم پڕۆسەیە سیمایەکی ناکۆتای هەیە.
ئەمە بۆ خۆی سەرەتایەکە بۆ لەدایکبونی چەمکی بیگ بانگ، کە دوایی جۆرج لێمەیتر، لەم بوارەدا، دەبێتە پێشەنگ. لە مۆدڵەکەدا بەهای نەگۆڕی کۆسمۆلۆژی لە سفر گەورەترە (Ω 1). فرەیدمان توێژینەوەکانی پەیپەری یەکەمی خۆی نارد بۆ ئایینشتاین. ئایینشتاین زۆر خێرا وەڵامی دایەوە و لە تێبینییەکی کورتدا بە ناوی ‘ تێبینی لەسەر کارەکەی ئەی. فرەیدمان، ‘لەمەڕ چەمانەوەی فەزا” بە ئەنجامە کۆسمۆلۆژییەکانی فرەیدمان ڕازی نەبو، بە ئەدەبانە ڕەتیکردەوە و وگوتی ” ئەوەی پەیوەستە بە دونیای نا – وەستاوەوە، (مەبەستی گەردونی ستاتیک بوە) لە کارەکەی [فرەیدماندا هەیە] لای من جێگەی گومانە. لە واقیعدا دەرکەوت ئەو حلەی ئەو پێشکەشی دەکات هاوکێشەی کایە(مەبەستی کایەی کێشکردن) ڕازی ناکات.
فرەیدمان بە کاردانەوەی ئایینشتاین نیگەران و نائومێدبو. ئەو کاتە بە هیچ جۆرێک نەیدەتوانی سۆڤیەت جێبهێڵێت و خۆی بچێت بۆ بەرلین و بە شەخسی ئایینشتاین ببینێت و گفتوگۆی لەگەڵ بکات. ئیتر نامەیەکی نووسی و پرسەکەی دیسانەوە تەفسیرکردەوە بۆ ئایینشتاین. لەو ماوەیەدا فیزیکناس ڕوسی یۆری کرۆتکۆڤ سەردانی بەرلینی کرد، فرەیدمان داوای لە کرۆتکۆڤ کرد قەناعەت بەم فیزیکناسە بەناوبانگە بهێنێت. لەم مەسەلە گرنگەدا. لە 1923 دا، دیسانەوە ئایینشتاین چاوێکی خشاندەوە بە حلەکانی فرەیدماندا، ئەم جارە تێبینییەکی تری نووسی کە زۆر کورت بو، جۆرە سەرکەوتنێکی بۆ فرەیمان تێدابو. ئایینشتاین لە کورتە تێبینییەکەیدا بە ناوی ” تێبینییەک لەمەڕ کارەکەی فرەیدمان ‘لەمەڕ چەمانەوەی فەزا’ ” دەڵێت، ‘ لە سەرنجەکەی پێشوومدا، ڕەخنەم ‘لە کارەکەی فرەیدمان ‘لەمەڕ چەمانەوەی فەزا’ گرت. هەرچۆنێک بێت، دوای ئەوەی نامەکەی فرەیدمانم، بەهۆی یۆری کرۆتکۆڤەوە، پێگەیشت، گەیشتمە ئەو قەناعەتەی، لە ڕەخنەکەمدا هەڵەبوم، چونکە خۆم لە حساباتێکدا هەڵەم کردبو.
ئەنجامەکانی میستەر فرەیدمان ڕاستن و تیشکی نوێ دەخەنە سەر شتەکە و ئەوە دەردەخەن کە هاوکێشەکانی کایە، جگە لە حلە ستاتیکییەکان، بە هەمان شیوە بۆ بونیاتی فەزایەکی گۆیی خۆجێیی، بواردەدەن بە حلی داینەمیکی.’ کورتە نامەکەی ئایینشتاین ئەوە ناگەیەنێت کە قایل بوە و ئیتر قەناعەتی بە سیستەمی داینەمیکی هاوکێشەکانی کایەی کێشکردنی نسبی هێناوە. نەخێر، چونکە دوایی ئەوەی ئایینشتاین خۆی دەینێرێت بۆ بڵاوکراوەی فیزیکی ئەڵمانی (Zeitschrift for Physik) نامەکە دەگۆڕێت و مۆدڵەکانی فرەیدمان بە کارێک دەزانێت کە مومکین نییە و زەحمەتە.
مۆدڵی دوەم: (b) گەردون بە خێرایی گەورەدبێت. لێرەدا فەزای سیمای چەماوەیی لەخۆدەگرێت و نێگەتیڤە. قەبارەی گەردون بە ئاڕاستەی ناکۆتا مل دەنێت. گەردون هەر لە سەرەتاوە، سەرەتایەک کە زەمەن و فەزا لەدایک دەبن، دەچێتە قۆناغی کشانەوە، بەردەوام دەبێت لە کشان و هەتا ناکۆتاش هەر دەڕوات. بەهای نەگۆڕی کۆسمۆلۆژی لە سفر بچوکترە (Ω 1).
مۆدڵی سێیەم: (c) گەردون بە ڕێژەیەکی شلۆق crytical گەورەدەبێت بە جۆرێک کە لە هەرەسهێنان لابدات. بەهای نەگۆڕی کۆسمۆلۆژی لێرەدا دەکاتە 1 (Ω = 1). بەمجۆرە بۆ یەکەمجار لە سەرتاپای مێژوی زانست و کۆسمۆلۆژیدا، پرسی سەرەتاو کۆتایی گەردون بە تەرزێکی ماتماتیکی تاووتوێکرا. بەڵام ئەو سەردەمە هێشتا هیچ تێرامانێکی پراکتیکی لە ئارادا نەبو هەتا پشگیری لە تیورییە ماتماتیککەکانی فرەیدمان بکات، بە تایبەت لە باری کشانی گەردون و دورکەوتنەوەی گالاکسسیەکان لە یەکتر و هێشتا چەند ساڵێکی مابو هەتا هەبڵڵ بێت و یاسای هەبڵڵ بڵاوبکاتەوە.
بە داخەوە هیچ بایەخێک بە توێژینەوە گرنگەکانی فرەیمان نەدرا. مەخابن، بەر لەوەی دونیای زانست و کۆسمۆلۆژی دەرەنجامە گرنگەکانی ببینن، فرەیدمان لە ساڵی 1925 دا و لە تەمەنی 37 ساڵیدا مەرگ یەخەی گرت، ئەویش بەهۆی ئەوەی لە کاری زانستی پراکتیکیدا زۆر جدی بو، وەک دەڵێن بە باڵۆنەکەی ئەوەندە بە ئاڕاستەی ئاسمان بەرزبوەوە کە بوە هۆی توشبونی بە نەخۆشی هەوکردنی سییەکانی. فرەیدمان، تەنها مەبەستی بو لە ڕوی ماتماتیکییەوە ئەم حلکردنانە بۆ هاوکێشەکانی ئایینشتاین بدۆزێتەوە، بەڵام لای وی گرنگ نەبو فیزیکناسان چۆن تەفسیری دەکەن، ئارەزوی خۆیانە، چۆن حەزدەکەن با تەفسیری بکەن. مۆدڵە گەردونییەکانی فرەیدمان بۆ چەند ساڵێک خامۆشبون، بەڵام دوای وی و لە وڵاتی بەلژیک، قەشەیەک بە ناوی (جۆرج لێمەیتر) وە، هەر وەکو فرەیدمان کەوتە کارکردن لەسەر هاوکێشە کۆسمۆلۆژییەکانی ئایینشتاین، بەڵام ئەنجامەکانی لێمەیتر بون بەهۆی سەرهەڵدانی شۆڕشی بیگ بانگ، ئەو شۆڕشەی هێشتا کڵپەی لە ناوەندە هەرە گەورەکانی دونیای زانستدا دێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 318 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دابڕان
بابەتێن پەیوەستکری: 4
پول: زانست
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنا زانستی: گەردوونزانی
پۆلێنا زانستی: فیزیا
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 84%
84%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 17-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 18-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 07-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 318 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,566
وێنە 105,231
پەرتوک PDF 19,487
فایلێن پەیوەندیدار 97,516
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - هۆزانڤان کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - جوڕێ کەسی - پێشمەرگەیا دێرین کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - د ژیانێدا مایە؟ - بەلێ (حەتا ڕۆژا تۆمار/چێکرنا وی بابەتی، ئەڤ کەسە ل ژیانێدایە کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - دهۆک کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.797 چرکە!