پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,390
وێنە 105,209
پەرتوک PDF 19,477
فایلێن پەیوەندیدار 97,493
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بەبۆنەی تێپەڕینی ساڵێک بە سەر تاوانی مووشەکبارانی (قەڵای دیموکرات)دا
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەبۆنەی تێپەڕینی ساڵێک بە سەر تاوانی مووشەکبارانی (قەڵای دیموکرات)دا

بەبۆنەی تێپەڕینی ساڵێک بە سەر تاوانی مووشەکبارانی (قەڵای دیموکرات)دا
خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان!
هێز و لایەن و کەسایەتییە ئازادیخوازەکانی کوردستان و ئێران!
تێکۆشەران! ئەندامان و لایەنگرانی #حزبی دیموکراتی کوردستان#!
ساڵێک لەمەوبەر، ڕۆژی 17ی خەرمانان (8ی سێپتەمبەر)، سوپای پاسدارانی ڕێژیمی تاوان و تێرۆر، لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستاندا، تاوانێکی دەستدرێژکارانە و تیرۆریستیی گەورەی لە دژی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئەنجام دا. سوپای پاسداران، لە کاتێکدا پەهبادەکانی بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەخولانەوە و چاوساغییان بۆ دەکرد، لە نێوخاکی ئێرانەوە، شوێنی پێکهاتنی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی ئێمەی لە “قەڵای دێمۆکرات” لە نزیک شاری #کۆیە#ی کردە ئامانج و نیشانەی مووشەکە دوورهاوێژەکانی.
بەو هۆیەوە کە قەڵای دیموکرات، شوێنی جێگیربوونی ڕێکخراو و دامەزراوە مەدەنییەکانی حیزب و ناوەندی کار و تێکۆشانی ڕۆژانەی سەدان ژن و پیاو و هاتوچۆی ژن و منداڵ و کەسانی غەیرە نیزامییە، هەر وەها بەو هۆیەوە کە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی، چالاکییەکی سیاسیی حیزبە کە لە وڵاتێکی دیکە دەبەسترا، حیزبی ئێمە هەوڵێکی ئەوتۆی بۆ بەرگری لە بەرامبەر هێرشی هەوایی ڕێژیمی ئێراندا نەدابوو. بەڵام بەڕێوەبەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە لایەکەوە هیچ سنوورێکی سیاسی، نێودەوڵەتی، عورفی و ئەخلاقی ناناسن و لە لایەکی دیکە پێویستیان بە خۆڕانان بە مووشەکەکان و نیشاندانی هێز لە ڕووی نیزامی و زانیارییەوە هەبوو، ئەم دەرفەتەیان قۆستەوە و پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان مووشەکباران کرد. لە ئاکامی ئەو تاوانە گەورەیەدا، 16 کەس لە تێکۆشەرانی بەوەجی دیموکرات، لە نێویاندا 6 ئەندامی ڕێبەریی حیزبی ئێمە، شەهید بوون و نزیک بە40 کەس لە بەشدارانی پلینۆم و پێشمەرگە و ژن و منداڵی حازر لە دەوروبەری شوینی ڕووداوەکە بریندار بوون.
هەر لە بەرەبەیانی ڕۆژی مووشەکبارانی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی ئێمەدا، دەسەڵاتدارانی تاوانبار و تاوانکاری کۆماری ئیسلامی، 3 بەندیی سیاسیی کورد و، دوو ڕۆژ دواتریش لاوێکی دیکەی کوردیان لە دار دا تا بە خەیاڵی خۆیان بەڕێوەبەران و بەشدارانی بزووتنەوەی نەتەوەیی و ئازادیخوازیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوکات لە هەر دوو ئاستی نێوخۆ و دەرەوەی کوردستاندا، چاوترسێن بکەن.
ئێستا و لە یەکساڵەی هەر دووی ئەم ڕووداوانە دا، بە ناوی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندییەوە وێڕای مەحکوومکردنەوەی ئەو تاوانە گەورانە، جارێکی دیکە بەداخبوونی خۆمان بۆ لە دەستدانی سەرجەمی ئەو ئازیزانەمان، دووپات دەکەینەوە. هاوخەمیی خۆمان لەگەڵ بنەماڵە سەربەرزەکانیان نوێ دەکەینەوە و، هەر وەک کاتی خۆی بەڵێنمان پێ دابوون، دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم جۆرە تاوانانە هەنگاومان پێ شل ناکەنەوە و لە خەبات دژی ئەو ڕێژیمە جینایەتکار و دڕندەیە، شێلگیرترمان دەکەن. لەم یەکساڵە دا یاد و بیرەوەری و سیمای ئەو شەهیدانە کە بە دڵنیاییەوە لە باشترین و بەوەجترین تێکۆشەرانی حیزبی دیموکرات و نەتەوەکەمان بوون بۆ ساتێکیش بە جێیان نەهێشتووین و بەردەوام ئەوەمان وەبیر دێننەوە کە تەنیا بە درێژەدانی ڕێگاکەیان و بەردەوامبوون لە خەبات هەتا کۆتاییهێنان بە ستەم و بێمافی و تاوان و تیرۆر دژی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەتوانین تۆڵەیان بستێنینەوە و پاداشیان بدەینەوە.
دوای تێپەڕێنی ساڵێک بە سەر تاوانی مووشەکبارانی قەڵای دیموکراتدا، جێی خۆیەتی ئاوڕ وەسەر چەند خاڵی گرینگ لەم پێوەندییەدا بدەینەوە:
هاودەردیی بەرینی خەڵکی کوردستان و هێز و ڕێکخراوە سیاسییەکان بەتایبەتی لە هەر دوو بەشی ڕۆژهەڵات و باشوور لەگەڵ حیزبی دیموکرات و بنەماڵەی شەهیدەکان، هەر وەها مانگرتنی گشتی و سەرانسەریی خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستان بۆ مەحکوومکردنی تاوانەکانی 17ی خەرمانان، بۆ ئێمە مایەی شانازی و، بەو پەڕی ڕێز و پێزانینەوە شیاوی یاد کردنەوەن. هیچ کردەوە و دژ کردەوەیەک بە ڕادەی ئەو هاوخەمی، یەکگرتوویی و هاوپێوەندییەی ئەو کات، نەیدەتوانی بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی سەرجەم شەهیدەکان، تا ئەو ڕادەیە ئارامکەرەوە و مایەی دڵگەرمی بێ. هەر لەو کاتەشدا هیچ جووڵەیەکیش نەیدەتوانی بە ڕادەی مانگرتنە گشتی و سەرانسەرییەکەی 21ی خەرمانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وڵامێکی نەتەوەیی ئەوەندە بەهێز بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بێت. خەڵکی ئێران و جیهان، ئەوانەی بەدواداچوونی ڕووداوە سیاسییەکان دەکەن، زۆر بەباشی ئەو پەیامە ڕوون و ڕاشکاوانەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان وەرگرت کە ئەو تێکۆشەرانەی لە “قەڵای دیموکرات” یا لە بەندیخانەکانی ئێران، بە مووشەک و تیرۆر و پەتی سێدارە گیانیان لێ دەستێندرێ، کوڕ و کچی ئێمەن. ئێمە دڵمان و هەڵوێستمان لەگەڵ ئەواندایە و، ئەو ڕێژیمەمان ناوێ کە تاوان بەرامبەر ڕۆڵەکانمان ئەنجام دەدا. حەماسەی 21ی خەرمانان، بەرهەمی یەکگرتوویی، یەکدەنگی و یەکهەڵوێستیی هێز و لایەنە سیاسییەکان و، بەدەنگەوەهاتنی وشیارانە و بەرپرسانەی چالاکان و خەباتکارانی نێوخۆ و وەدەستهاتنی ئاگایانە و دڵسۆزانەی خەڵکی بەچۆک دانەهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو. لەم یادە دا دووبارە ئافەرین و سڵاو بۆ ئەم یەکگرتوویی و هاوپێوەندیی و هەڵوێستگرتنە مێژووییە دەنێرین و سەری ڕێز و پێزانین لە ئاستی دادەنەوێنین.
ساڵێک کە بەسەرماندا تێپەڕی، هەم بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستان و هەم بۆ بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش، تاقیکردنەوەیەک بوو تا بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی بسەلمێننەوە کە تیرۆر و تەقینەوە و تاوان، بە هەر ڕادەیەکیش گەورە بن، ناتوانن لە خەبات دژی دیکتاتۆری و بندەستی و لە پێناوی داوا و مافە ڕەواکانی نەتەوەکەمان، شلمان بکەنەوە. لە یەکساڵی ڕابردوو دا، تێکۆشەران و هۆگرانی دێموکرات و ڕێکخراوە سیاسییەکانی دیکەش، بە تایبەتی بە دوای کارەساتی 17ی خەرمانان، هەر وەها لە 30 ساڵەی تیرۆری ڕێبەری مەزن د.قاسملوو و لە 40 ساڵەی فتوای جەهادی خومەینی دژی خەڵکی کوردستاندا، پێتەخت و شارە گەورەکانی وڵاتانی ڕۆژاواییان کرد بە مەیدانی دەنگهەڵبڕین و چالاکی بۆ لەقاودانی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی لە چوارچێوەی ناوەندی هاوکاریدا، پتر هاندەری دیالۆگی سیاسی و تێکۆشانی هاوبەش بە یەکەوە و خۆئامادەکردن بۆ ئاڵوگۆڕەکانی داهاتوو بوون. لە نێوخۆی ڕۆژهەلاتی کوردستانیش، ناڕەزایەتیدەربڕینی مەدەنی و جەماوەریی خەڵک، نە تەنیا کەمی نەکردوە، بەڵکوو ڕووی لە زیادبوون و دەربڕینی ڕاشکاوانەتری داخوازەکانی کردوە. کوژرانی کۆمەڵێک لە مۆرە چەکدار و تاوانکارەکانی ئەو ڕێژیمە لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتیش بە دەست ڕۆڵە ئازاکانی گەلەکەمانەوە لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو دا، ئەم ڕاستییە دەسەلمێننەوە کە کۆماری ئیسلامی بە مووشەکباران، تەقینەوە و تیرۆر و تاوان دژی حیزبەکان و تۆپبارانی بنکەکانیان لە دەرەوەی سنوورەکانی، ناتوانێ ئەمنیەت و ئاسوودەیی بۆ هێزە بەکرێگیراوەکانی خۆی لە کوردستان دابین بکا. هەتا ئەو کاتەی ئەو ڕێژیمە بە سەرکوت و تیرۆر و مووشەک و ئیعدام بەرەوەڕووی خەباتی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان بێتەوە، بە هەر ڕادەیەکیش دڕندەیی بنوێنێ، لە کوردستان ئاسوودەیی و ئەمنیەت بە خۆیەوە نابینێ.
لە یەک ساڵی ڕابردوودا، هەم سیمای تاوانکارانە و نێوەرۆکی تیرۆریستی و دەستدرێژکارانە و زێدەخوازانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دنیا پتر ڕوون بووەتەوە، هەم گوشاری سیاسی و گەمارۆی ئابووری بۆ سەر ئەو ڕێژیمە بە مەبەستی ملدانی بۆ ئیرادەی نێودەوڵەتی و دەست هەڵگرتنی لە یاغیگەری لە ناوچەدا، پێی ناوەتە قۆناغێکی چارەنووسساز. سپای پاسدارانی ئەو ڕیژیمە لە لایەن ئەمریکاوە بە تیرۆریست ناسراوە. کۆمەڵێکی دیکە لە گەورە کاربەدەستانی ڕێژیم لە لایەن ئەمریکاوە تەحریمیان خراوەتە سەر. ئەم ڕێژیمە دوای هاتنەدەرێی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی بەرجام، بە مانەوەی وڵاتانی دیکەی ئەندام لە بەرجامدا، دڵی خۆی دەدایەوە. بۆ بەرپەرچدانەوە و بەربەرەکانیی گوشاری دەرەکی و گەمارۆی ئابوورییش لەسەر خۆی، بە یاریکردن بە تاقمە چەکدارە دەسکردەکانی خۆی لە وڵاتانی ناوچە و جبەخانەی مووشەکییەکەی و ڕێگەبەستن لە هاتوچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە کەنداوی فارس دەخوڕی. بەڵام لەو چەند مانگەی دواییدا بە ئاشکرا دیارە کە نەیتوانیوە یاریی دڵخواز بەم کارتانە بکا، یا ئاکامی دڵخوازیان پێ وەدەست بێنێ. بە کردەوەش دەبینین کە هەم لە ئاستی ناوچەدا، ڕۆژ بە ڕۆژ دەست و مەچەکە نیزامی و تێکدەرانەکانی، تەنگیان پێ هەڵ دەچنرێ و تێک دەشکێندرێن، هەم لە باری ئابووری، سیاسی و دیپلۆماتیکەوە، لەژێر گوشارێکی بێوێنەدایە. ئەم بارودۆخە وای لێ کردوە مۆتەکەی تەقینەوەی ناڕەزایەتیی خەڵک لەنێوخۆدا و، تێکشکان لەژێر گوشاری دەرەکی، بەروەڕووی خۆی ببینێ و بە دوای دەروویەک بۆ خۆ ڕزگارکردن بگەڕێ.
لەم بارەیەوە وەبیر دێنینەوە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشوازی لە هەر هەوڵێکی نێودەوڵەتی بە مەبەستی بەربەستدانان لە بەردەم زێدەخوازی و دەستێوەردانە ناوچەییەکان و تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی دەکا. تەئکیدیش دەکەینەوە کە ئەم جۆرە هەوڵانە کاتێک کاریگەر دەبن و جێگای ڕەزامەندیی خەڵکی ئێران دەبن کە هاوکات ئەرکدارکردنی ئەو ڕێژێمە بۆ ملدان بۆ داخوازەکانی خەڵکی ئێران لە بارەی ئازادی و دیموکراسیەوەیان لەگەڵدا بێ. لە پێوەندی لەگەڵ تاکتیک و مانۆڕەکانی ڕێژیم لە بارەی پرسی کورد لە کوردستانی ئێران لەم مانگانەی ڕابردووشدا کە تێکەڵاوێک بووە لە هەڕەشەی نیزامی لە لایەک و لە لایەکی دیکە کۆمەڵێک مانۆڕی سیاسیی جۆراوجۆر، ئێمە ڕادەگەیەنین کە ئەمانەش هەر بەڵگەی بەردەوامی و بەچۆک دانەهاتنی بزووتنەوەی نەتەوەیی و خەباتگێڕی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانن. حیزبی دێموکراتی کوردستان لەم باوەڕە دایە کە هەر وەک شەڕ و سەرکوت و تیرۆر و ئێعدام و هەڕەشە، نەیانتوانیوە بزووتنەوەی نەتەوەیی و بەرەنگاریی شۆڕشگێڕانە لە کوردستان خاشەبڕ بکەن، هەر تەرفەند و مانۆڕێکی دیکەش، بێ داننانی کۆماری ئیسلامی بە مافەکانی گەلی کورد و دەستهەڵگرتن لە سیاسەتەکانی تا ئێستای، ئاکامێکی نابێ. ئێمە جارێکی دیکە وەبیر دێنینەوە کە ئەسل بۆ ئێمە چ لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیو، چ لەگەڵ هەر هەوڵێکی پێوەندیدار بە داهاتووی سیاسیی ئێراندا، داننان بە پرسی ڕەوای نەتەوەکەمان و قبووڵکردنی مافەکانی ئەو نەتەوەیەیە.
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی 17ی خەرمانان!
تێکۆشەران! ئەندامان! دۆستان و دلسۆزانی حیزبی دیموکراتی کوردستان!
ئازادیخوازانی کوردستان و ئێران!
ئەو تاوانەی کۆماری ئیسلامی ساڵێک لەمەوبەر لەدژی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لەدژی ئازیزان و خۆشەویستانی ئێوە ئەنجامی دا، لە مێژووی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕێژیمە لە گەڵ نەیارانی سیاسیی خۆیدا، بێوێنە بوو. دیارە کۆماری ئیسلامیی ئێران، زۆر تاوانی دیکەشی لە دژی حیزبی دێموکرات ئەنجام داون کە بێوێنە و کەموێنە بوون. بەڵام حیزبی دێموکرات، هەموو جارێ توانیویەتی لەبن ئەم زەبرە گەورانە هەستێتەوە. نهێنیی هەستانەوە و بەردەوامیی دێموکرات، دوو شت زیاتر نییە. یەکەم، پابەندیی ڕێبەران و تێکۆشەران و ئەندامانی ئەو حیزبە بە درێژەدانی ڕێگای شەهیدەکان تا سەرکەوتن. دووهەم خۆشەویستیی ئەم حیزبە لە نێو خەڵکی کوردستان و دڵگەرمبوونی بە پشتیوانی و خۆشەویستیی بێسنووری ئەم خەڵکە. دڵنیاتان دەکەینەوە کە پشت قایم بەم دوو هۆکارە، بە ورە و هیوای بەرزەوە، ڕێگای بەردەممان دەبڕین تا ئەو ڕۆژەی ئاواتی ئێوە و، ئاواتی شەهیدانی 17ی خەرمانان و هەموو شەهیدانی کوردستان دێتە دی.
سڵاو بۆ گیانی پاکی ئازیزترین هاوڕێیانمان کە خەرمانانی ساڵی ڕابردوو، کۆماری ئیسلامی بەو پەڕی دڕندەییەوە گیانی لێ ئەستاندن. شانازی و سڵاو بۆ خۆڕاگریی ئێوە بنەماڵەکانیان و هیوای چاکبوونەوەی تەواو بۆ سەرجەم بریندارەکان.
سڵاو بۆ ئێوەی وەفادار بە ڕێگا و ئامانجەکانی ئەم شەهیدانە و، سپاس کە لەم کارەساتە گەورەیەدا هاوخەم و پشتیوان و یارمەتیدەرمان بوون.
نەمان بۆ ڕێژیمی تێرۆریست و تاوانخولقێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
17ی خەرمانانی 1398
8ی سێپتەمبری 2019[1].
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,058 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان و کورد - 28-09-2019
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 08-09-2019 (5 سال)
باژێر و باژارۆک: کۆیە
پارت / لایەن: ح. د. ک. ئ.
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
رێکخراو: رامیاری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل: 28-09-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) ل : 28-09-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 03-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,058 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
صوفی و سەیدا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,390
وێنە 105,209
پەرتوک PDF 19,477
فایلێن پەیوەندیدار 97,493
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
صوفی و سەیدا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
فۆڵدەر
جهـ - تۆپۆگرافی - دەشت جهـ - جهـ - گوند جهـ - زمان - شێوەزار - ک. باکوور جهـ - هەژمارێ ئاکنجیان - یەک حەتا هزار جهـ - باژێر و باژارۆک - حەڵەب جهـ - باژێر و باژارۆک - ئەفرین جهـ - وەڵات - هەرێم - رۆژئاوای کوردستان ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور ئەنفالکری - پارت / لایەن - پ. د. ک. ئەنفالکری - پلەیا پارتایەتیێ - ئەندام

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.25 چرکە!