پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,432
وێنە 105,001
پەرتوک PDF 19,489
فایلێن پەیوەندیدار 97,482
ڤیدیۆ 1,397
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
چارەکە سەدەیەک لە داستانی شەڕی سوەیلەمیش- ئەو ڕاستیە نەزانراوانە
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چارەکە سەدەیەک لە داستانی شەڕی سوەیلەمیش- ئەو ڕاستیە نەزانراوانە

چارەکە سەدەیەک لە داستانی شەڕی سوەیلەمیش- ئەو ڕاستیە نەزانراوانە
نوسینی سوهەیل الزهاوی
وەرگێرانی بۆ کوردی: ئاسۆ بیارەیی
سویلەمێش گوندێکی بچوکی، لەسەر تەپۆڵکەیەکی چکۆلە لە شارەرزوور ڕوو نیشتوە و چەند میلێک لە شاری سەید سادق، کە سەر بەشاری سلێمانیە، دوورە. ڕووبەری گوندەکە تەنها جێگەی چواردە ماڵ پتر نابێتەوە و جێگەیەکی ستراتیژی هەیە و لە هەموو لایەک دەروانیت بە سەر دەشتی بەرینی شارەزووردا. ئەم گوندە یەکەم جار بە خوێنی بێگەردی شیوعیەکان ناوی لە مێژوو تۆمار کرا.
لە 25ی ئەیلولی ساڵی داهاتوو، چارەکە سەدەیەک بەسەر ئەو داستانەدا تێ دەپەڕێ، داستانێک کە پڕە لە بەڵگەو وانەی مێژوویی و ڕووداوی پەرەی کتێبەکانی ساڵانی ڕابردوو.
شەری سویلەمێش بەیەکێک لەشەرە بەرەییەکانی ساڵی 1983 دەژمێردرێ کە لەنیوان هێزەکانی بەتالیۆنی نۆی حزبی شیوعی عێراق/ سلێمانی و هێزەکانی ڕژێمی دیکتاتۆری بەغدا، ڕووی دا. لەم باسەدا هەوڵ دەدەم تیشک بخەمە سەر هەندێ وێنەی دلێری و نەبەردی دەگمەنی پێشمەرگە شیوعیەکان کە هێشتا پەی پێ نەبراوە نەزانراوە، ئەو پێشمەرگانە کە گیانیان کردە قوربانی بەرژوەندییەکانی گەل و نیشتمان. هەوڵ دەدەم بە شیوەیەکی بابەتیانە ڕاستیەکانی ئەو شەرە مێژوویەتان بخەمە بەردەست، ئەوەش وەک شایەتێک و سەرکردەیەکی شیوعی لەو ناوچەیەدا.
لەشەوی 24 لە سەر 25ی ئەیلولی سالێ 1983 هێزەکانی بەتالیۆنی نۆی حزبی شیوعی/مەڵبەندی سلێمانی، بەسەرکردایەتی مەحمود دیکتارۆف=KTML_Bold=(نەک سماعیل وەک نووسەر نووسیویەتی)، =KTML_End= لە گوندی سویلەمیش بوون. مەفرەزەیەکی تری مەڵبەندی سلێمانی و کەرکووک(حشع) لە گوندی ئەحمەد ئاواوە بەرەو شارەزوور، هەر ئەو شەوە دەگەنە گوندی سویلەمیش، دوو پێشمەرگەی پارتیشیان لەگەڵ دەبێ. شەهید یاسین و جەلال نەرێنیش لەو مەفرەزەیە دەبن.
هاوڕێ مەحمود دیکتارۆف کە فەرماندەی فەوجی نۆ بوو بەم شێوەیە باسی ئەو داستانەی گێرایەوە:-
لە گەڵ کازیوەی بەیاندا، پێشمەرگەی دیدەوان، ئاگاداری کردین کە بارودۆخەکە ئاسایی نیە و هێزێکی زۆری ڕژیم، بە یارمەتی سەدەها جاش و و خۆفرۆش، وەک ڕانە ئاژەڵی بەلسە، بەرەو سویلەمێش ملی ڕێگەیان گرتووەتە بەر. بە پەلە بریاری بەرگری درا، بەو شێوەیە کە زەبرێکی کوشندە و لە ناکاو لە هێزەکانی دوژمن بدرێ، بە تایبەتی کاتێک هێزەکە نیزک گوندەکە دەبێتەوە و دەکەوێتە ژیر قەرەوڵی پێشمەرگەکان. ئەوەش بۆ ئەوەی گەورەترین زیان بە هێزەکە بگەێنرێ. سەنگەر لێدرا و ئیدی چاوەڕوانی هێرش بووین.
کە کاژێری هەشتی بەیانی، کاتێک هێزەکەی دوژمن، نیزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە بویەوە، بارانی گوللەیان بەسەردا باری و دەها سەرباز و جاش و سیخور لە گۆڕەپانی شەڕەکەدا کەوتن و زۆربەشیان هەڵدەهاتن، لەناو جاشەکاندا. کوشتنی جاشی مەفرزە خاسە، ناسراو بە عوسمانی عەلی چەتوون بوو کە دۆستێکی دێرینی سەددام حسێن بوو. ئەو زەبرە بۆ داگیرکەران چاوەروان نەکراو بوو و بووەی هۆی بەرزبوونەوەی وورەی پێشمەرگە و لاوازی هێزەکەی دوژمن.
لەو زەبرە کوشندەیەدا، دوژمن ئیدی دەستکرد بە بەکارهێنانی چەکی قورستر و هێنانی تانک و سەربازی زیاترو خۆ ئامادەکردن بۆ هێرشی نوێ و گەماڕۆدانی سویلەمێش، لە سێ قۆڵەوە، جگە ئەو ڕێگەیەی کە دەچووە ناو گوندی (تەپەکەل)ەوە. ئامانجی سوپای دوژمن ئەوە بوو کە گەماڕۆی تەواوی گوندەکە بکا و یارمەتی پێشمەرگە ببڕێ و کاتێک چەک و تەقەمەنییان نەما، هەموویان بکوژێ. دوژمن بۆ ئەو کارەش، فرۆکەی کۆپتەری بەکارهێنا. بە دۆشکا و موشەک فرۆکەکان کەوتنە ئاگر بارانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەڵام ئەو بۆردومانە، هیچ لەوەری پێشمەرگەکانی کەم نەکردەوە و بگرە زیاتر ئامیزیان بەزەویدا، بۆ بەرگری دەکرد. دوژمن تا نیزیک نیوەڕۆ چەند هێرشێکی کرد، بەلام هەموو جارێ کۆمەڵێک لاشەی لێ بەجێ دەماو دەشکا.
بۆ ئەوەی ئەو نەخشەی گلاوی دوژمن هەلوەشێنرێتەوە، سەرکردایەتی مەڵەبەندی حزبی شیوعی(سلێمانی و کەرکووک) کە لە گوندی تەپەکەل بوو، بەرەیەکی نوێی کردەو و شەریش لەوێ دەستی پێکرد. لەکاتێکدا هاوڕێ نەسرەدین دەست دەکا بە تەقەکردن لە کۆپتەرەکان، عوسمانی قالەی منەوەر(کە ئەوسا حسک دەبێ) و هێزێکی پارتی، دەست دەکەنە جنێودان، کە بۆچی حزبی شیوعی دەیانەوێ بەرەیەکی دی بکەنەوە و ئاشکرایان بکەن. هەلوێستی هێزی ئەو دوو حزبە هێندەی دی پێشمەرگەکانی حزبی شیوعی دژی هێزەکەی دوژمن تورەتر دەکا.
هاوڕێ ڕۆبیتەن لە فەوجی 15 قەرەداغ، ئاربیچیەک دەنێ بەیەکێک لە کۆپتەرەکانەوە و دەیپێکێ و دوکەڵێک بە شوێن خۆیدا ڕادەکێشی، کۆپتەرەکانی دیش بەرەو ئاسماندا بەرز دەبنەوە و لە ئاسمانی شەرەکە هەڵدێن. دوای کاژیرێکی دی دیسان کۆپتەرەکان بەرەو ئاسمانی سویلەمیش و تەپەکەل دەفرنەوە و ئەمجارە، چەند سەر مەڕێکی ئاوایی و کچکۆڵەیەک بریندار دەکەن. ئەوەش لەبەر ئەوەی شارەزوو تەختە، کۆپتەر کاریگەری خۆی هەیە.
پاش نیوەڕیە و هەنووز شەڕ لە دوو قۆلەوە درێژەی هەیە، لە ئاسمانی تەپەکەل و لە بناری تەپەکەی سویلەمێش. هاوڕێ شەهید یاسین و شەهید یوسف، پتر لە شەست گوللە ئاربیجی دەنێن بە تانکەکانی دوژمنەوە، تا ڕێگەی نیزکبوونەوەی گوندەکەیان لێ بگرن. پێشمەرگەکانی حزبی شیوعی دەها هێرشی دی دەشکینن. کاتژمێر سێی پاش نیوەرۆیە و شوێنەکەی شەهید یاسین ئاشکرا دەبێ و بەهۆی بۆردومانەوە، گوللەی ناو مەخزنەکانی پێیدا دەتەقێنەوە و شەهید دەبێ، هاوڕێ جەلالیش بریندار دەبێ. لە کۆتایی کاژێرەکاندا، مەفرەزەیەکی حسکیش بەشداری دەکا، =KTML_Bold=(بەپێی ئەو هاوڕییانی بە منیان ووت: نە پارتی نە حسک بەشداری ئەو شەرەیان نەکردوە و بەپێچەوانە، هەڵهاتنی ئەوان، بووەتە هۆی، تێکدانی تەرازووی شەرەکە. ئاسۆ بیارەیی).=KTML_End=
من خۆم وەک شایەت حالێک، بە چاوی خۆم قارەمانیەتی ئەو پێشمەرگانەم بینی کە چ بەرگریەکیان دەکرد. لەگەڵ ئەو هەموو وێرانکاری و سووتاندنەی کە تووشی گوندەکە هاتبوو. دوای کەمێکی دی بریاری کشانەوە درا. ئەو بریارە وەرگیرا بۆ ئەوەی نەبا فیشکەی پێشمەرگەکان نەمێنێ و زیانەکان لەوە پتر بن.
جاشەکان دڵنیابوون کە پێشمەرگەکان کشاونەتەوە، ئەوسا کۆمەڵێک جاش، سەرکەوتنە ناو گوندەکە. هێشتا هەندێ پێشمەرگەی حزب لە ناو گوندەکە مابوون، کە جاشەکانیان بەجلی کوردییەوە بینی بوو، پێیان وابوو ئەوانە پێشمەرگەی لایەنەکانی دین و تەقەیان نەکردبوو. ئەو لێی گوڕینەی وای کردبوو کە جاشەکان، چوار پێشمەرگەی قارەمان بەدیل بگرن. یوسف عەرەب(کازم ڕوار)، غەمبار(موحەمەد عەلی فەرج، ئاراس ئەکرەم(ساماڵ) و شیخ جەلال نەرێنی بە برینداری.
لە کاتی بردنی ئەو دیلانە، شیخ هاوڕێ جەلال هاوار لە جاشەکان دەکا ئیوە خائینن و وڵاتفرۆشن و تفیان لێ دەکا. جاشەکان بەرگەی جنیوەکانی ناگرن و گوللەبارانی دەکەن و لە گردێکی پاڵ (سویلەمێش)دا لاشەکەی فرێدەدەن. سێ دیلکەی دیش لەلایەن سخوری تایبەتی ڕژیم =KTML_Bold=ڕەشەی سالحە=KTML_End=، کە براکەی لە کەمینی بەتالیۆنی حەوتی هەورامان دەکوژرێ، لە تۆڵەی براکە جاشەکەی، ئەو ئەو سێ پێشمەرگەیە بەدیلی دەکوژێ.
هێشتا ئیمە لەوێن و گوندەکەش لە ئاگر و دوکەڵدا وونە و دواتر تەرمی هەردوو شەهیدە قارەمانەکە دەبەین بۆ گوندی تەپەکەل.
وانەکانی ئەم شەڕە و هۆکارەکانی بەشداری لەم شەڕەدا:-
ئەم شەڕە جەنگێکی سەپاو نەبوو، کلیل و دەستپێشخەریەکەی(موبادەرە) بەدەست پێشمەرگەکانی فەوجی نۆ بوو، دەیانتوانی گەورەترین زەبر لە هێزی دوژمن بدەن و بکشێنەوە، بەڵام هاوڕێی کۆچکردو مەحمود دیکتارۆف(نەک ئیسماعیل دیکتاترۆف بەبپیی نووسەر) ئەو سەرە ڕۆییانەی کرد:--
- هاوڕێ مەحمود دیکتارۆف پیی وابوو، ئامانجەکە ئاسانە و دەتوانرێ زەبرێکی گەورە لە هێزەکەی دوژمن بدرێ، ئەوەش ڕوی دا.
- سەرکردایەتی مەڵەبەندی سلێمانی و کەرکووکی حزب کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنی باشی لەژێر دەستدا بوو لە نیزیک و مەیدانی شەرەکە بوو، فەرماندەی فەوجی نۆش سەرپەرشتی دەکرد و هیچ درێغیشی نەکرد لە بەکارهێنانی دژی دوژمن.
- بوونی ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگەی حزبی شیوعی و (جود) لە گوندەکانی دی، دەکرا بەرەی دی بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر شەڕگەی گوندی سویلەمێش بکرێ.

کشانەوەی لە شەڕەکە:-
کشانەوە لەبەرەی شەری وای دەستەو یەخەدا، یەکێکە لە هونەرەکانی جەنگ کەدەبێ بەووردی خوێندنەوەی بۆ بکرێ و بریارێکی تەندروستی بۆ بدرێ، بەتایبەتی ئەگەر هێزەکەی بەرامبەر لەروی تفاقی جەنگییەوە بالاتر بێ، بۆ ئەوەی بە کەمترین زیان ئەو کشانەوەیە بکرێ.
لەشەرەکەدا تەنها تیشک خرابووە سەر بەرگری کردن و لایەنی کشانەوەی و هێڵی. یارمەتی نەخشەی بۆ نەکێشرابوو. کە بریاری کشانەوەش درا، لە دوا کاتژمێرەکانی شەر بوو، نەک لەو کاتەدا کە پێشمەرگە بالا دەست و سەرکەوتووبوو. نەبوونی هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی دیدا و حسک بەنموونە، ئەگەر کشانەوەکە بە شێوەیەکی ڕێکخراو بوایە، ئەو زیانانە بەو شێوەیە نەبوو

دەرهاویشتە و ئەنجام
حزبمان و لایەنەکانی دی لەنێوان ساڵانی 1980-1982 هەندێ شەڕیان لە شوێنی سارا و ڕووت کرد، کە تووشی گەورەترین زیان بوون، جارێ وا هەبوو هەموو پێشمەرگەکان تیاچوون و شەهید بوون. ئەوەش لەبەر لاوازی ئەزمونی شەڕی پارتیزانی و ترسی پێشمەرگە کە هێزی دوژمن گوندەکان وێران بکا. لەدەرەوەی گوندەکانیش کە ڕووتەنی بوو هێزەکانی حکومەت بالا دەست بوو.
شەڕی سویلەمێش، شەڕێکی چۆنایەتی بوو لە هونەری شەڕی پارتیزانی، کە سەلماندی پێشمەرگە، سەرباری کەمی ژمارەیان و باڵایی دوژمن، بەڵام دەتوانن، بەرگری بکەن و سەریش بکەون.

ئەو داستانە نموونەیەکی ئازایەتی و گیانفیدایی و پاڵەوانی پێشمەرگەی سەلماند و شایەنی بەرزنرخاندنە، چونکە بە ژمارەیەکی کەمێ پێشمەرگە، لە ڕووبەرێکی بچوکدا، توانرا بەرەنگاری سوپایەکی گەورەی پڕ چەک و سەدان سەرباز و سیخور و جاش بگیرێ، کە خاوەنی تانک و فڕۆکە یە. گوندییەکانیش هەستی ئارامییان دەکرد دوای ئەوە شەڕە و ئازایەتی پێشمەرگەیان بە چاوی خۆیان دی.

تێبینی و ناوەکان
• هاوڕێ نەسرەدین عابدو فەرماندە سەربازییەکانی حزب لە گوندی تەپەکەل بوون و سەرپەرشتی شەرەکەیان دەکرد. هەروەها هاوڕی کەمال(سهیل زهاوي) و عوسمانی قالەی منەوەر لە کادیرەکانی حسک، کە لەسەرەتاوەی دژی کردنەوەی بەرەیەکی شەڕ بوو لە تەپەکەل، بەلام دوای سەرزەنشتی هاوڕیان و توورەیی هاوڕێ نەسرەدین و هەندێ لە پێشمەرگەکانی حسک، لە هەلوێستەکی پەژیوان بووەوە.
• شەهید یاسین(فەرماندە) ئازا بوو و لە هەموو شەرەکاندا بەشدار بوو، هەمیشە لە هەڵمەت بردندا بوو و زۆر جار بە پێوە شەری دەکرد، هەندێ جارێ هاوڕێ نەسرەدین گالتەی دەکردو دەیوت: ووریابە موختارکوژێک نەتکوژێ. بەلام ئەو دەیوت من تەحەدای مردن دەکەم و مردن لەبەرم هەڵدێ. بەڵێ شەهید یاسین لەگەڵ خەزانی گەلاکانی پایزی 1983 وەری، بەڵام ناوی نەمرەو وەک خۆی دەیوت من بە موشەک دەمرم نەک گوللە. هەرواش بوو، مووشەکی تانکێ شەهیدی کرد.
• شەهید جەلال: فەرماندەی مەفرەزەبوو، خەڵکی گوندی(نەرینەیی) ناوچەی شارباژیر بوو. لەساڵی 1982 لە سلێمانی دەژیا و سەرپەرشتی هەندێ ڕێکخستنی نهێنی دەکرد و پێوەندی بەهاوڕێ (شیخ ڕەسوڵ)ەوە هەبوو.
• زانیاریانەمان دەربارەی دیلکردنی هاوڕێ جەلال لە سەرچاوەی تایبەتی خۆمانەوە وەرگرت و ژنێکی خەڵکی سویلەمێش کە کاتی شەرەکەدا لە گوندەکە دەرنەچووبوو، زانیاری ئەوەی داینێ کە شیخ جەلال بەدیل گیراوە و شوێنی شەهیدکردنەکەشی پێڕاگەیاندین.
• لەدوای گوللە بارانکردنی ئەو سێ شەهیدە(یوسف عەرەب، غەمبار و ساماڵ)، لەو شوێنەی گوللەباران کردنەکە کرابوونە ژێرخاکەوە. بەلام دوایی تەرمەکانیان لەلایەن کەسێتی ناسراوی سلێمانی(عەلی بۆسکانی) بۆ گۆڕستانی شەهیدانی سلێمانی گواسترایەوە
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,727 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆڕێن جڤاکی | کوردیی ناوەڕاست | ئاسۆ بیارەیی
بابەتێن پەیوەستکری: 5
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سەیدسادق (شارەزوور)
پارت / لایەن: حشک
جوڕێ دۆکومێنتێ: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەرگەڕکری ژ زمانێ: عەرەبی
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان سەرچناری ) ل: 04-02-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 04-02-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 3,727 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.134 KB 04-02-2019 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,432
وێنە 105,001
پەرتوک PDF 19,489
فایلێن پەیوەندیدار 97,482
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
فۆڵدەر
ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (کۆچا داوی) - شنگال ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - کۆمکوژییا ئێزدییان ژ لایێ دەولەتا ئیسلامیا داعش ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - ڕەگەز - خانمان ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - گوللەبارانکری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.922 چرکە!