دەهام حەسەن ساڵی 1945 لە #ئامودا#ی ڕۆژئاوای کوردستان لە دایک بووە و هەر لە منداڵیەوە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی دەستی بە نووسینی شیعر کردووە، چیرۆک و وتاریشی نووسیوە. کتێبی بە ناوی، لەناو چاند، هونەر و سیاسەت لەبەرهەماکانیەتی. هەڵبەست و چیرۆکەکانی حەسەن لە گەلێک گۆڤار و ماڵپەڕدا بڵاوکراونەتەوە.
شاعیری کورد دەهام حەسەنی ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی 27-01-2021 لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە شاری #قامیشلۆ# کۆچی دوایی کرد.
تەرمی شاعیری کورد دەهام حەسەن، دوای ئەوەی کە لە مزگەوتی قامیشلۆ لە گەڕەکی غەربی وەرگیرا، لە گۆڕستانی هێلێلیە بە بەشداری هاووڵاتیان بە خاک سپێردرا.