图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,671
图片 105,767
书籍 19,402
相关文件 97,513
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕۆڵی بەریتانیا لە لکاندنی باشووری کوردستان بە ئێراق -بەشی 03
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆڵی بەریتانیا لە لکاندنی باشووری کوردستان بە ئێراق -بەشی 03

ڕۆڵی بەریتانیا لە لکاندنی باشووری کوردستان بە ئێراق -بەشی 03
ڕۆڵی بەریتانیا لە لکاندنی باشووری کوردستان بە ئێراق -بەشی 03
#شێخ مەحموود# پاشای کوردستان و گەمەکانی بەریتانیا

وەکوو لە بەشی پێشوودا باس کرا ئینگلیزەکان و لە سەرووی هەمووانەوە سێر پێرسی کاکس بە دوای ڕێبەرێکەوە بوون پێشوازیی جەماوەریی لێ بکرێ. هەر بۆیە کاکس ڕوو دەکاتە شێخ مەحموود بۆخۆشی دەڵێت هێنانەوەی شێخ مەحموود ویستی دڵی نەبووە، بەڵام ئەو کارە خەڵکی #سلێمانی# بەسەریاندا سەپاندووە. واتە شێخ مەحموود هێزێکی جەماوەریی گەورەی لە پشت بووە و ئەوان پێیان وا بووە ئاڵۆزی و پشێویی ناوچە بەڕێبەرێکی وەک ئەو نەبێت چارەسەر ناکرێ. بەڵام لە هەمان کاتیشدا سێر پێرسی کاکس پێی وایە ئەوە ئەزموونێکە، یان ئەوەیە سەردەکەوێ و شێخ مەحموود جڵەوی دەسەڵات دەگرێتە دەست و دۆخەکە ئارام دەکاتەوە و یان ئەوەی بۆ جارێکی دی لەسەر کار لادەدرێ.
شێخ مە حموود وەکوو کریس کۆچێرا باس دەکات لە کاتی گەڕانەوەی بۆ کوردستان و شاری سلێمانی، لە ساڵی 1922دا پیاوێکی چل و چوار ساڵە بووە و دواتر دەبێتە یەکێک لە دوژمنە سەرەکییەکانی بەریتانیا. کۆچێرا شێخ مەحموود بە پیاوێکی چاونەترس و ئازا دەناسێنێ و دەڵێت تیر ئەندازێکی کەموێنە و شەڕکەرێکی کارامە بوو. هەموو تایبەتمەندییەکانی سەرۆکێکی کوردی هەبوو. دمەوەر بوو. دەنگ خۆش و بە هەیبەت بوو کاریگەرییەکی زۆری لەسەر لایەنگرانی هەبوو.

زۆربەی ئەو بەریتانییانەی لەمەڕ شێخ مەحموودەوە نووسیویانە و بۆ وێنە ئەفسەرێک بە ناوی سوون لە نووسراوەیەکدا بە ناوی سەفەر بۆ کوردستان لە جلکی شاراوەدا و ئەفسەرێکی دی لە نووسراوەیەکدا بە ناوی کوورتەیەک لە بارودۆخی باشووری کوردستان ددانی بەخێریان بە شێخ مەحمووددا نەناوە و لە چاونەترسی و بەرزەفڕیی شێخ مەحموود بێزار بوون.
پرسیار ئەوەیە؛ ئەگەر وایە بۆ کاکس شێخ مەحموودی هێنایەوە سلێمانی و جڵەوی دەسەڵاتی بەو سپاردەوە. وەڵامی توێژەران ئەوەیە: ئەگەر بەریتانیا بیویستبایە بە هێزی خۆی سلێمانی و دەوروبەری لەدەست تورکەکان دەربێنێ پێویست بوو پادگان و جبەخانەیەکی گەورە لەوێ دابنێ و ئەوەی بۆ مومکین نەبوو، هەر بۆیە دەیتوانی لە هێزی ڕۆحیی شێخ مەحموود و دەست و تفەنگی چەکدارەکانی کەڵک وەرگرێ و هەر واشی کرد .
پاش ئەوەی شێخ مەحموود دەگەڕێتەوە سلێمانی، چاوەڕێی ئەمر و فەرمانی ئینگلیزەکان نابێ. چونکە ئەو پێشتریش هەر ڕێبەرایەتیی شۆڕشی کوردانی لە ئەستۆ بووە و ئاسۆ و ئاڕاستەی ئەو دیار بوو کە دەیەوێت ڕۆڵی سەرۆکێکی سەربەخۆییخواز بۆ کوردان بگێڕێ، هەر بۆیە لە #10-10-1922#دا لە شاری سلێمانیی پایتەختی خۆیەوە، فەرمانێک دەردەکات و کابینەی حکوومەتی خۆی دەستنیشان دەکا.

=KTML_Bold=کابینەی حکوومەتی شێخ مەحموود لە هەشت وەزیر پێک دێ کە خۆی سەرۆکایەتییان دەکات.=KTML_End=
وەزیرەکانی شێخ مەحموود بریتین لە:
شێخ قادر لە پلەی سەرۆک وەزیراندا
شێخ مەحموود وەزیری بەرگری
#کەریمی ئەلەکە# کە کریستیان بووە وەزیری دارایی
شێخ محەمەدی غاڵب وەزیری ناوخۆ
حەمەد ئاغا وەزیری کاروباری گشتی
شێخ عەلی کەلداری وەزیری داد
سەید ئەحمەد سەرۆک پۆلیس
حاجی مستەفا پاشا وەزیری پەروەردە.

مانگێک دوای ئەوەی کابینەکەی لە #18-11-1922#دا ڕادەگەیەنێ، خۆی وەک پاشای کوردستان دەناسێنێ.
پاش ئەو ڕووداوانە شێخ مەحموود گۆڤارێک بە ناوی #ڕۆژی کورد# دادەنێ. لەو گۆڤارەدا کەسانی وەک عارف سائیب و #ڕەفیق حیلمی# هاوکاریی چالاکانەی دەکەن .
شێخ مەحموود ئەگەرچی سەرەتا بەڵێنی بە کاکس دابوو دەست لە کاروباری #کەرکووک# و #هەولێر# وەرنەدا، بەڵام لەو کاتەدا کەرکووک دۆخێکی تایبەتیی بوو، تورکەکان بە هیی خۆیان دەزانێت و مەلیک فەیسەڵ وەک بەشێک لە ئێراق باسی دەکرد و شێخ مەحمودیش بە هەڵبژارادنی دوو کەسی کەرکووکی وەک جێگری خۆی وای نواند کە کەرکووک بە بەشێکی خاکی کوردستان دەزانێت و ئەوەش بارودۆخی بۆ هەموو لایەک ئاڵۆز کردبوو.
شێخ مە حموود بۆ بزواندنی ئینگلیزەکان لەگەڵ ڕاسپێردراوی تورکەکان بە ناوی ئۆزدەمیر دەکەوێتە نامە گۆڕینەوە و لەو ڕێیەوە دەیەوێت گوشار بخاتە سەر بەریتانیا. بەڵام تورکەکان شێخ بە دەستنیشانکراو و کاربەڕیکەری ئینگلیزەکان دەناسێنن و هاوکاریی ناکەن. هەرچەند شێخ دڵنیایتکردبوونەوە کە ئامادەی هەموو هاوکارییەکی ئەوان بکا .
لە لایەکی دیکەوە بەریتانیا و عەرەبەکان دەکەونە کار بۆ ئەوەی ڕێگایەکی دیکە بۆ کێشەی ئاڵۆزی کورد ببیننەوە بێ ئەوەی کورد داوای سەربەخۆیی بکا و یان ئەوان دان بە سەربەخۆییی کورداندا بنێنن و حکوومەتەکەیان بە فەرمی بناسن. ئەوان دەیانویست لە ناوچەی سلێمانی بەڕێوەبەرییەکی ناوخۆیی بە کوردان بدەن و چاوەڕوانی ئەوە نەبوون ویستی کورد لەوە بترازێ و داوای دەوڵەت و سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە ئێراق بکا. کەچی گۆڤارەکەی شێخ مەحموود بە فەرمی باسی دراوسێیەتی عەرەب و کوردی وەک دوو نەتەوە و دەوڵەتی سەربەخۆ کرد بوو. هەر بۆیە بەریتانیا بەدەرکردنی بڵاوکراوەیەک لە ساڵی 1922دا، داوا دەکەن شێخ و هەموو وەزیرەکانی بۆ تاوتوێ کردنی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کێشەی کورد و مافەکانی بچنە بەغدا.

لە لایەکی دیکەشەوە کۆنفرانسی لۆزان بە ئاکام ناگا و شێخ مەحموود بە دوور لە ویستی عەرەبە سووننەکان و مەلیک فەیسەڵ و بەریتانیا، دەکەوێتە هەوڵی ساز کردنی بەرەیەکی گەورە و دەیەوێت لەگەڵ شیعەکانی باشووری ئێراق هاوکاری بکا و بە دژی بەریتانیا و دەوڵەتی پاشایەتیی ئێراق جووڵەیەکی گەورە ساز بکا.
پێنج مانگ دوای ڕاگەیاندنی پاشایەتیی شێخ مەحموود، بەریتانیا دوایین هۆشداریی پێ دەدا و ڕادەگەیەنێ ئەگەر وێڕای وەزیرەکانی نەچنە بەغدا، ئەوە شاری سلێمانی لەلایەن فڕۆکەکانی ئینگلیزەوە بۆمباران دەکرێ.
شێخ مەحموود مل بۆ ئەو داوایەی بەریتانیا نادا و هەر بۆیە شاری سلێمانی بۆمباران دەکرێت و شێخ مەحموود پاشای کوردستان سلێمانی بەجێ دیڵێ و ڕوو دەکاتە ئەشکەوتی سوورداش و لەوێوە بەرگری درێژە پێدەدا. بەو شێوەیە حکوومەتی ساوای شێخ مەحموود دوایی پێ دێ. بەریتانیا وەکوو پێشتر وتمان لە هەموو وردە ڕووداوەکانیشدا دەست تێوەردانی هەبووە و هەر بۆیە جودا لەوەی ڕێبەرایەتیی کورد لەو دۆخەدا چەندە (واقیع) بینانە و سیاسییانە جووڵاوەتەوە، بەڵام دەکرێت بوترێ کار کاری ئینگلیزەکان بوو. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览135
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 08-07-2023
相关文件: 5
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 08-07-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 20-02-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on22-02-2024
此产品最近更新( زریان عەلی ):21-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览135
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,671
图片 105,767
书籍 19,402
相关文件 97,513
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!