图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,416
图片 105,539
书籍 19,424
相关文件 97,460
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خوێندنەوەکانی بڕیاری دادگەی فیدراڵی لەبارەی پەڕڵەمانی کوردستان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوەکانی بڕیاری دادگەی فیدراڵی لەبارەی پەڕڵەمانی کوردستان

خوێندنەوەکانی بڕیاری دادگەی فیدراڵی لەبارەی پەڕڵەمانی کوردستان
ناونیشان: خوێندنەوەکانی بڕیاری دادگەی فیدراڵی لەبارەی پەڕڵەمانی کوردستان
نووسەر:#یاسین تەها محەمەد#
ڕۆژی دەرچوون:#03-06-2023#
پاش 9 دانیشتن کە پڕبوون لە دادبینی و مشتومڕ، دادگەی فیدراڵی دەیەم دیارترین بڕیاری پەیوەست بە کەیسە کوردییەکانی لە پاش ڕیفراندۆمەوە (2017) دەرکرد. ئەمە 15ەمین بڕیاری ئەم ساڵی دادگاکەیە (2023) و بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستانی بە یاسایەکی ناکۆک و دژی دەستوور ناساند و کۆتایی بە چاوەڕوانی و گفتوگۆ یاساییەکان لەوبارەیەوە هێنا.
بڕیاری دادگە کە نزیکەی 20 لاپەڕەیە، پڕە لە ڕاڤە و شیکاری ورد و درێژ و هەمەلایەنە سەبارەت پاساوەکانی ڕەتکردنەوەی یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2022ی درێژەدان بە خولی پێنجەمی پەڕڵەمان کە هەندێک لەو پاساوانەش یاسا و پەیڕەوی نێوخۆی بەرکاری خودی پەڕڵەمانی کوردستانن، لەگەڵ ئەوەشدا دادگا پشتی بە دەستووری ئێراق بەستووە و لە سەروو ئەویشەوە جاڕنامە و ڕێککەوتنە جیهانییەکان. ئەم وردەکارییەش زیاتر وەک دوورخستنەوەی گومانی بە ئامانج گرتنی هەرێمی کوردستان و کۆت و بەندکردنی لێک دەدرێتەوە کە لە ناوەندی سیاسی و لای هەندێک دەستەبژێریش لە هەرێمی کوردستان بۆچوونێکی باوە.
بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی ستایشی زۆری تێدایە بۆ ئازایی و ناوازەیی ئەزموونی یەکەم هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە 1992، جگە لەوەش بە ڕوونی جەختی لە دەستووریبوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە، لەگەڵ پێداگریکردن لەوەی کە لە چوارچێوەی سیستمی سیاسی ئێراق کە پەڕڵەمانی و فیدراڵی و دیموکراسییە، دەستووری فیدراڵ سایە و سێبەری بەسەر ناوەند و هەرێمەکانیشەوە هەیە. بەم پێیەش وەک دەقێکی پەتی، بڕیارەکەی دادگا نەفەسێکی نەیارانە و ناحەزانەی دەرهەق بە هەرێمی کوردستان تێدا نییە و بگرە موجامەلەشی تێدایە. دەکرێت ئەمەش بکرێتە دەرفەتێک بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکانی پەیوەست بە یاسای هەڵبژاردن و چۆنییەتی ئەنجامدانی، هەروەها بناخەی بۆ نەریتێکی دەستووریی نوێ لە کوردستان و لە سەرانسەری ئێراقیش داناوە کە چیدیکە تەمەنی پەڕڵەمانی هەڵبژێردراو درێژ نەکەنەوە و ڕێز لە وادە دەستووری و یاساییەکانی هەڵبژاردن بگرن کە ئەمە لە بەرژەوەندیی ئەزموونی هەرێمی کوردستانە کە پێشینەی زۆری لەگەڵ درێژکردنەوەی وادەی پەڕڵەمان دا هەیە، هەر بەوهۆیەشەوە پاش تێپەڕبوونی 31 ساڵ بەسەر یەکەم هەڵبژاردن دا، تازە لە کۆتایی خولی پێنجەمی پەڕڵەماندایە لەکاتێکدا دەبوو ئێستا بەرەو خولی هەشتەم بڕۆشتایە.
هەرچەندە هەوڵی زۆر دراوە کە دەقی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی پەتی و بێ گرفت بێت، بەڵام جگە لە لێکەوتە یاساییەکەی، کاریگەرییە سیاسییەکانی و شێوازی بەکارهێنانی جێگەی مشتومڕ و هەڵوەستە لەسەر کردنە؛ یەکەم جارە دادگایەکی فیدراڵی لە بەغدا لە باس و بابەتێکی تەواو ناوخۆییدا ببێتە ناوبژیوان، ئەمەش دەکرێت وەها بخوێنرێتەوە کە چیدی کوردستان بەتەنیا چەقی بڕیار نییە سەبارەت بە چارەنووسی پرسەکانی خۆی، هەروەها دەشێت ئەزموونی هاوشێوە لە کەیس و پرسی دیکەدا لە ماوەی داهاتوودا دووبارە ببێتەوە. هەروەها بەهۆی ئەوەی بڕیارەکە هەنگاوە پەڕڵەمانییەکانی پاش 6_11_2022ی لە هەرێمی کوردستان پووچەڵ کردووەتەوە، ئێستا کوردستان بەبێ کۆمیسیۆن ماوەتەوە و بۆ دەربازبوون لەم بۆشاییە یاساییەی بۆی درووستبووە دەبێت بە ناچاری پەنا بۆ کۆمیسیۆنی فیدراڵی ببات، ئەمەش هەر جۆرێک لە زەبرە کە بەر دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت لە ئاست هاوشێوەکانیان لە بەغدا لەکاتێکدا ئەزموونی هەڵبژاردن لە ئێراق دەگەڕێتەوە بۆ 2005 و ماوەی 13 ساڵ لە پاش ئەزموونی هەرێمی کوردستانەوەیە.
لەسەر ئاستی دەسەڵاتی جێبەجێکردنیش بڕیاری دادگا دەرگا دەکاتەوە بۆ ورووژاندنی پرسیار سەبارەت چارەنووسی دەسەڵاتی جێبەجێکردن (حکومەت) کە ئەویش شەرعیەتی لە پەڕڵەمان وەرگرتووە. لە کوردستاندا دەستوور نییە تاوەکوو چارەسەرەکانی بۆشایی و پێناسەی حکومەتی کار بەڕێکەر یەکلایی بکاتەوە، بەڵام لە نزیکترین نموونەدا کە نموونەی بەغدایە، دادگای فیدراڵی لە ڕاڤەیەکی دەستووریدا (121/ 2022) سەبارەت مادەی (64/أ) ؛ هەڵوەشانەوەی پەڕڵەمانی بە هۆکار داناوە بۆ ئەوەی حکومەت ببێتە کار بەڕێکەر، لەم دۆخەشدا ئەرکی حکومەت دەبێتە ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕۆژانە، بەتایبەت ئەوانەی مۆرکی خزمەتگوزارییان هەیە، بەبێ ئەوەی حکومەت بتوانێت بڕیاری سیاسی و کاریگەریی جومگەیی وەها بدات کە لێکەوتەی ئاییندەیی هەبێت، لە چەشنی پێشنیازکردنی یاسا، قەرز کردن، دامەزراندنی پلە باڵاکان، بەخشین لە پۆستەکان و ...هتد، ئەمەش ڕەنگە کێشە بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان لەئاستی بەغدا لە ئێستادا درووست بکات و ئەگەریشی هەیە پەیوەندی #هەولێر# و بەغدا بخاتە ژێر گوشارەوە.
ژمارەیەک پەڕڵەمانتاری ڕاستڕەوی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە دەم و دەست ئەوەیان ورووژاند کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە کاربەڕێکەر، بەم پێیەش دەسەڵاتی پێداگری و داواکاری و ڕێککەوتنی زۆری لەگەڵ حکومەتی بەغدا نەماوە بەتایبەت لە بواری بەشە بودجەدا، ئەوانەشی لە کێشە ناگەڕێن و لەگەڵ سەرکەوتنی ئەزموونی سوودانیدان، ڕەچاوی دۆخی هەرێمی کوردستان دەکەن و بڕیارەکە و لێکەوتەکانی بەبێ دەنگی بەڕێدەکەن، بەتایبەت کە ئێستا گفتوگۆکانی بودجە گەیشتوونەتە قۆناخێکی ورد و هەستیار و کردنەوەی بەرەیەکی دیکەی ململانێ و ناکۆکی هەڵناگرن.
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە بارەی پەڕڵەمانی کوردستان لە دۆخێکدایە کە کۆمەڵێک کێشەی دیکە لە کوردستان و ئێراقدا هەن، دابەشبوونی نێوخۆیی بەرەو قووڵبوونەوەی زیاتر ڕۆیشتووە و، ڕەخنە و گازەندەی دەرەکی لەسەر کوردستان لە هەڵکشانە، هەڕەشەی ئێران لە بارەگای هێزە کوردستانییە ئۆپۆزیسیۆنەکان سەری هەڵداوەتەوە، دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیا تووشی گرێی زۆر بووە و چارەنووسەکەی ناڕوونە، ئەم بارودۆخەش دەرفەتێکی سەبارەت تەوزیفکردنی خراپە بۆ بڕیارەکەی دادگا کە وەکوو دەق کێشەی ئەوتۆی نییە و زیاتر جەختکردنەوەیە لە کۆمەڵێک دەق و پرەنسیپی یاسایی سەبارەت بە وادەی هەڵبژاردنەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览171
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 03-06-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 03-06-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 04-06-2023
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on04-06-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览171
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,416
图片 105,539
书籍 19,424
相关文件 97,460
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!