图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,340
图片 105,199
书籍 19,474
相关文件 97,358
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بۆچی جیهان دان بە کۆمەڵکوژیی کورددا نانێت؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی جیهان دان بە کۆمەڵکوژیی کورددا نانێت؟

بۆچی جیهان دان بە کۆمەڵکوژیی کورددا نانێت؟
$بۆچی جیهان دان بە کۆمەڵکوژیی کورددا نانێت؟$
#عارف قوربانی#
هەرچەندە لە #09-08-1948#ەوە لە چوارچێوەی بڕیار و پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتیدا لە نەتەوە ‌یەکگرتووەکان، کۆمەڵکوژیی قەدەخە کراوە و کۆمەڵێک ڕێکار بۆ سزای ئەنجامدەرانی دانراوە، هەروەها بەشی زۆری دەوڵەتەکان لە قۆناخی جیاجیادا واژۆی ئەو پەیماننامە نێودەوڵەتییەیان کردووە و خۆیان پابەندکردووە بە خۆدوورگرتن لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە، هەروەها خۆشیان پابەندکردووە بە گرتنەبەری ڕێکارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سزادانی ئەنجامدەرانی، بەڵام لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا کۆمەڵکوژیی ڕێکخراو چی بەهۆی شەڕی نێوان دەوڵەتەکان و چی لە ڕەفتاری دەوڵەتێکدا بەرانبەر بە گەل و نەتەوە و پێکهاتە و ئیتنیکی جیاوازی نێو وڵاتەکانیان، بەردەوامی هەبووە.
ناتوانرێت گریمانەی ئەوە بکرێت ئەگەر ئەو یاسا و ڕێسایانەی نەتەوە یەکگرتووەکان نەبووان، ژمارەی تاوانە کۆمەڵکوژییەکان چەند هێندەی ئێستا دەبوون، بەڵام ئەوەی ڕوونە ئەوەیە بوونی ئەو یاسایانە و چەندین پەیماننامەی دیکە بۆ ڕێگری لە ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵکوژی نەبووەتە هۆکاری کۆتاییهێنان بە تاوانەکە.
ئەمەیان چەند پەیوەندی بە ملهوڕیی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانەوە هەیە، لەوەش زیاتر نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی لێی بەرپرسن، چونکە سستن لە جێبەجێکردنی بڕیارەکان و ئەو پابەندییە نێودەوڵەتییانەی پەیماننامە و بڕیارەکانی نەتەوە ‌یەکگرتووەکان دیارییان کردووە تاوەکو چارەسەری ئەو سستی و بێهەڵوێستی و گوێپێنەدانەی نەتەوە ‌یەکگرتووەکانیش نەکرێت و وەک خۆی بمێنێتەوە، جیهان لە ‌بەردەم چەندبارەبوونەوەی تاوانی کۆمەڵکوژیی گەورەدایە. بەتایبەت بەرانبەر بە و گەل و نەتەوە بێ دەوڵەتانەی لە چوارچێوەی دەوڵەتی نەتەوە سەردەستەکاندا هێڵدراونەتەوە.
تاوەکو ئێستا ئەوەی وەک کۆسپێکی گەورەی بەردەم نەتەوە ‌یەکگرتووەکان دەبیندرێت لەو مامەڵەکردنە خراپەیان بەرانبەر بە و کۆمەڵکوژییانەی لە جیهاندا ڕوویانداوە و لێپێچینەوە نەکردنیان بەرانبەر بە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکان، بۆ پەیوەندی و بوونی بەرژەوەندیی نێوان وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە ‌یەکگرتووەکان دەگەڕێتەوە. لەبەرئەوەی وڵاتەکان دۆستایەتی و پەیوەندیی سیاسی و تەنانەت هاوپەیمانیی سەربازیی و بەرژەوەندیی ئابووریی زۆر لەنێوانیان درووستبووە، بە و هۆیەوە چاوپۆشی لە تاوانی یەکدی دەکەن. یان بەهۆی ئەوەی نایانەوێ‌ دۆستایەتی و بەرژەوەندییەکانیان تێکبچێت، بۆیە نابنە تەرەف لەوەی دۆسیەی تاوان بۆ کەیسێک بکرێتەوە کە ئەنجامدەرەکەی بەرژەوەندیی و پەیوەندیی سیاسی پێکەوەیان دەبەستێتەوە.
ئەگەرچی ئەمە پاساو و بەرپرسیاریێتییەکی نائەخلاقی نێوان دەوڵەتەکانە، بەڵام با گریمانەی ئەوە بکەین لەسەر بنەمای بوونی پەیوەندی و بەرژەوەندیی نێوانیان هەڵوێستی وڵاتان ڕەنگ دەداتەوە. بۆ نموونە ئەگەر ئەمە بۆ وڵاتێکی وەک تورکیا ڕاست بێت کە زۆرێک لە وڵاتان تاوەکو ئێستا ئامادە نین دان بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکاندا بنێن، بەهۆی ڕەچاوکردنی تێکنەچوونی پەیوەندیی و بەرژەوەندییەکانیانە لەگەڵ تورکیا، یان ئەگەر ئەمە بۆ هۆڵۆکۆست بکرێتە پاساوی ئایینی و ئایدۆلۆجی و بەشێک لە وڵاتەکان نکۆڵی لە ڕوودانی هۆڵۆکۆست دەکەن یا ئامادە نین وەک تاوانی کۆمەڵکوژی بیناسێنن، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەی چی ڕێگرە یان پاساو و بیانوویان چییە لەوەی ئەو کۆمەڵکوژییانەی بەرانبەر بە کورد لە ئێراق ئەنجامدراوە، دانیپێدابنێن؟
کورد لە دوو قۆناخدا لە ئێراق تاوانی کۆمەڵکوژیی بەرانبەر ئەنجام دراوە. سەردەمی حوکمی سەدام لە 1968 تاوەکو 2003، کورد پێنج جار ڕووبەڕووی تاوانی کۆمەڵکوژی کراوەتەوە، یان درووستتر ئەوەیە بگوترێت پێنج جۆر تاوانی کۆمەڵکوژی بەرانبەر ئەنجام دراوە. تاوانی پاکتاوی ڕەگەزیی و بە ‌عەرەبکردن. تاوانی تەسفیری کوردە فەیلییەکان، تاوانی کۆمەڵکوژی بارزانییەکان، تاوانی ئەنفال، تاوانی هەڵەبجە. ئەم پێنج کەیسە لە دادگەی باڵای تاوانەکانی ئێراق وەک دۆسییەی تاوانی کۆمەڵکوژی ناسێندران و حوکمی دادگەیان لەبارەوە بۆ دەرچووە.
قۆناخی دووەم ئەوەی داعشیش هەمان شێوەیە، بەشی زۆری وڵاتانی دونیا هاوهەڵوێست بوون لە ناساندنی داعش وەک مەترسییەک بۆ سەر تەواوی مرۆڤایەتی، لە ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی و لە نەتەوە ‌یەکگرتووەکان چەندین بڕیار و ڕاسپاردە دەرکراون بۆ لەنێوبردنیان، دەیان وڵات بەشداربوون لە پێکهێنانی هێزی سەربازیی و بەشداریان لە ڕووخاندنی خەلافەتەکەیاندا کرد. کەچی تاوەکو ئێستا ئەو وڵاتانەی خۆیان خەلافەتەکەی داعشیان ڕووخاند ئامادە نیین ئەو تاوانەی بەرانبەر بە شنگال ئەنجام دراوە وەک کۆمەڵکوژی بیناسێنن. ئایا جێگەی هەڵوەستە و پرسیار نییە کە نەتەوە ‌یەکگرتووەکان خۆیان دەسەڵاتی سەدام و داعشیان وەک گەورەترین هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر تەواوی مرۆڤایەتی ناوزەندکردووە، کەچی ئامادە نیین دان بە و تاوانانەدا بنێن کە ئەنجامیان داوە؟
لە کاتێکدا ئێراق خۆی دانی بەوەدا ناوە ئەو تاوانانە کۆمەڵکوژی و تاوانی دژە مرۆڤایەتین و وەک کۆمەڵکوژی ناساندوویەتی. واتا ئەگەر ئەو بنەمایە پێوەربێت کە بۆ موراعاتی دەوڵەتی ئەنجامدەری تاوان دان بە تاوانەکەیا نانێن، ئێراق خۆی لە دادگەی باڵای تاوانەکان و لە دەستەی سەرۆکایەتییەکانی کۆمار و ئەنجوومەنی وەزیران و لە پەڕڵەمانی وڵاتەکەشدا هەموو ئەو تاوانانەی وەک جینۆساید ناساندووە. ئەی کەواتە هۆکار چییە کە تاوەکو ئێستا ژمارەی ئەو وڵاتانەی لە پەڕڵەمانەکانیان جینۆسایدی کوردیان ناساندووە، لە ژمارەی پەنجەکانی دەستێک تێپەڕناکات.
ئەی دەبێت بە هۆکاری چی بێت ئەو تاوانانەی داعش لە شنگال ئەنجامی داون لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە ‌یەکگرتووەکانەوە وەک تاوانی کۆمەڵکوژی نەناسێندراوە، ئایا ئەمەش بۆ ڕەچاوکردنی پەیوەندی و دۆستایەتی و بوونی بەرژەوەندییە؟ یان دەبێت کورد بخاتە بەردەم ئەو پرسیارەی بۆچی جیهان بە و چاوە بێنرخ و کەم بایەخە لە کورد دەڕوانێت؟
دوێنێ‌ یادی کۆمەڵکوژیی بارزانییەکان بوو، دوو ڕۆژی دیکەش یادی جینۆسایدی شنگالە، ناوەندەکانی بڕیاری کوردستان و سەرۆکایەتییەکان ڕاگەیێندراوێک بڵاودەکەنەوە و بە زمانی شیرینی کوردی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن دان بە جینۆسایدی گەلی کوردستاندا بنێن، بێئەوەی کورد خۆیشی هیچ هەنگاوێکی کرداری وەک بەرپرسیاریێتییەکی نەتەوەیی و نیشتمانی بنێت. پێویستە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وەک ئەرکێکی نیشتمانی ئەم بەرپرسیاریێتییە لە ئەستۆ بگرێت و هەوڵی کردنەوەی دەرگەکانی جیهان بدات بۆ داننان بە جینۆسایدی گەلی کوردستاندا.
زۆرجار دەگوترێت هێشتا ڕای گشتیی جیهان تاوانەکانیان نەناسیوە، ‌ ئیدی چۆن ئامادەبن دانی پێدا بنێن. ئەوانەی لە ناوەندی بڕیاری نێودەوڵەتی کاردەکەن و ئەوانەی لە وڵاتەکان بڕیار دەدەن، ئاگایان لە هەموو تاوانەکان هەیە، هەڵەبجە و شنگالیش هەموو دونیا دەیزانن، بۆیە ئەوە پاساو نییە. ئەوانەی بڕیار دەدەن لەوەی ئەو تاوانانە وەک جینۆساید بناسرێن، ڕای گشتیی وڵاتان نیین، بەڵکوو ناوەندەکانی بڕیارن. دەبێت سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەرگەی ناوەندەکانی بڕیاری وڵاتان بە ڕووی ئەم پرسەدا بکاتەوە. هەنگاوی یەکەمیش پێویستە لەو وڵاتانەوە دەستپێبکات کە نوێنەرایەتی و کۆنسوڵگەرییان لە کوردستان هەیە، دەبێت داوەتێکی کراوە بۆ هەموویان پێکەوە بکات و بیانخاتە بەردەم ئەو بەرپرسیارێتییە ئەخلاقییەی کە ئێراق خۆی دانی بەوەدا ناوە کە جینۆسایدی کوردی کردووە، ئێوە بۆ ئامادەنین وەک تاوانی جینۆساید بیناسێنن؟ پێویستە بڕیارەکانی دادگە بۆ هەر پێنج کەیسەکەی تاوان و بڕیارەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەڕڵەمان و ئەنجوومەنی وەزیران، لەگەڵ ڕاپۆرتێکی داواکاری بۆ ناساندنی ئەو تاوانانە بەناوی گەلی کوردەوە بدرێت بە و وڵاتانە. پاشان پێویستە نامەیەکی هاوشێوە بە و بەڵگە سەلمێنەرانەوە بدرێتە نەتەوە ‌یەکگرتووەکان و نوێنەرایەتیی هەموو وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
دەبێت کەیسی شنگال هەڵوێست و ئەو بەرپرسیاریێتییە نائەخلاقی و نامرۆڤایەتییەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بهەژێنێت کە چی دووڕووییەکە جیهان داعش وەک هەڕەشە و مەترسی مرۆڤایەتی وێنا بکات، بەڵام ئامادە نەبێت تاوانەکانی داعش لە کۆمەڵکوژیی لاو و منداڵ و پیرەژن و پیرە مێردەکانی ئێزدی، ڕفاندنی هەزاران کچ و بە کەنیزەککردنیان و فرۆشتنیان وەک کۆیلە، وەک تاوان ببینێت. پێویستە هەرێمی کوردستان ئەم دوو کەیسە و ئەم دوو هەڵوێستەی جیهان بکاتە دوو پەلی دەستی و دەرگەکانی نەتەوە ‌یەکگرتووەکان و وڵات بەوڵاتی پێبهەژێنێت. ئەگەر ئەو دووڕوویی و نیفاقە بەچاویاندا نەدرێتەوە، کۆمەڵکوژییەکانی ئێمە وەک تاوان نابینن، تا جیهانیش دان بە و تاوانانەدا نەنێن، بە دڵنیاییەوە بەردەوام لە بەردەم چەندبارەبوونەوەیانداین. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览262
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 01-08-2021
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 01-08-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 22-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on22-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览262
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,340
图片 105,199
书籍 19,474
相关文件 97,358
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!