پشوودان، زۆر ئاوی گەرم خواردنەوە، خواردنی شۆربای بە (مریشک، زەردەچەوە، بیبەری تیژ، سیر و پیاز) لەگەڵ شێلمی کوڵاو یارمەتیدەرن بۆ زوو چاکبوونەوە.
1- زەنجەفیل (پارچەیەک یا دو کەوچکی چێشت) لەناو (دوو پەرداخ) دەکوڵێنرێت بۆ ماوەی (20 خولەک) وە دوای ساردبوونەوە ئاوی لیمۆ (2 دانە) وە هەنگوینی (دوو کەوچکی چێشت) تێدەکرێت، ژەمی کوپێکی دەخورێتەوە.
2- سیر و هەنگوین؛ دەنکێک سیر دوای وردکردن لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین ڕۆژی دوو جار.
3- گوێزی هندی (دوو کەوچک) ، هەنگوین (دوو کەوچک) لەگەڵ لیمۆ (2 دانە) بە ئاگرێکی کەم گەرم دەکرێت دوای ساردکردنەوە هەڵدەگیرێت و بە کەوچک لێی دەخورێت.
4- کەوچکێکی چا لە هەریەک لەم گیایانە (گوڵە حاجیلە (بابوونج) ، یانسون، زیرە، ڕازیانە، گشنیژ، زەنجەفیل، دارچین، نەعنا و پونگ) تێکەڵ دەکرێت و کەوچکێکی چێشت لەم تێکەڵە وەکوو چا دەم بکرێت و ژەمی پیاڵەیەکی لێبخورێتەوە.
5- زەیتی پونگ یا نەعنا؛ 3-5 قەترە لەم زەیتانە لەناو نیو پیاڵە ئاو وە دەخورێتەوە.
6- لەکاتی بوونی ئازاری زۆری لەش دەکرێت دەرمانی دژە ئازار (ئۆلفین، ڤۆڵتارین) وەربگیرێت لەژێر ڕێنمایی پزیشکدا.
7- خواردنی ڤیتامن سی و ڤیتامینەکان و کانزاکان؛ بەشێوەی دەرمان کە لە حاڵەتی زۆر توندی نەخۆشی ئەندازەی ڤیتامین سی دەکرێت لە 24 کاتژمێر لە 4 گرام تا 10 گرام بێت.
8- لە کاتی بێحاڵی، ڕشانەوە، بێهێزی زۆر؛ مغەزی لە ڕێگەی وەرید دەدرێت بە نەخۆش. [1]