فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لە ڕێگەی درووستکردنی فشارەوە بڕیاری دانانی قائیمقامی #داقوق# لەلایەن ڕاکان جبورییەوە هەڵوەشاندەوە.
لە ڕوونکرنەوەیەکدا، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ڕایگەیاند: لەدوای درووستکردنی فشارەکانمان بۆسەر پارێزگاری بەوەکالەتی #کەرکووک# ڕاکان جبوری لەبەرانبەر هەوڵەکانی بۆ دانانی کەسێک لە پێکهاتەی عەرەب بۆ پۆستی قائیمقامییەتی داقوق، ئەمڕۆ #25-01-2023# لەژێر کاریگەریی فشارەکانی دراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەو بڕیارە هەڵوەشێندرایەوە و بۆ ئەو مەبەستەش فراکسیۆنی یەکێتیی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
$دەقی ڕوونکردنەوەکە:$
گردبوونەوەکەی بەردەم قائیمقامیەتی ناکرێت لە دژی بریاری دانانی قائیمقامێکی بە وەکالەت.
ڕوونکردنەوەیەک لە فراکسیۆنی یەکێتی
نیشتمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق
پەڕڵەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا 25-01-2023 بە فشاری ئێمە توانیمان بریاری دانانی قائیمامی شارۆچکەی داقوق و پێدانی ئەو پۆستە لەلایەن ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک بە کەسێک لە پێکهاتەی عەرەبی ڕاگیراوە و چاوەروانی ئەنجامێک دەکەین بەم هۆیەشەوە ئەمڕۆ خۆپیشاندان ناکرێت.
فراکسیۆنی یەکێتی ئاشکرای دەکات بریاربوو ئەمڕۆ 25-01-2023 لە بەردەم بینای قایمقامیەتی شارۆچکەی داقوق خەڵکی ناوچەکە کۆببنەوە . بە مەبەستی دەربرینی نارەزای بەڵام پاش ڕاگرتنی بریارەکە ئەو گردبوونەوە نارەزایەتیە ناکرێت. [1]