图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,580
图片 105,686
书籍 19,410
相关文件 97,465
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئاین لەڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$ئایین لەڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە$
نووسینی: #هێمن شەریف#
ئایین لەمەیدانی کۆمەڵداو لەناو کۆمەڵگەکاندا ساڵانێکی زۆر ئامادەییەکی بەرچاوی هەبوە. هیچ کۆمەڵگەیەک نەبوە لەدنیادا بێ ئایین بوبێت، بۆیە لەهەمو کۆمەڵگەکاندا ئایین لەئاستێکدا دەرکەوتوە. سەردەمانێک پیاوانی ئایینی و ڕۆحانییەکان لەکڵێسەدا و موسڵمانەکان لەمزگەوتەکاندا تەواوی بوارەکانی ژیانی مرۆییان لەبەردەستدابوە، پەروەردە و فێرکردن، ئابووری، سیاسەت، بەرهەمهێنان، زانست و ئەخلاق، هەمویان لە ئیختیارو بەردەستی ئایین و شەریعەتدا بون. بەپێشکەوتنی زانست و چەمکە ئایینییەکان، زانست و ئایین دژی یەکتری وەستانەوە، کە لەم چەند ساڵەی دواییدا هەڵوێستی ئایین لە کۆمەڵگەدا دوچاری گۆڕانێکی قەیراناوی بوە و تەنانەت هەندێک وای دەبینن ئایین بەرەو فەنابون و لاوازبون بڕوات، بۆ سەلماندنی ئەم قسانەشیان ئاماژە بەسیکۆلاربونی ژیانی کۆمەڵایەتی دەکەن.
لەدیدگاکانی تردا، ئەم ڕەوەندە لەحەقیقەتدا بەمانای لەناوچونی ئایین و مەزهەب نییە، بەڵکوو تەعبیرە لەگۆڕاندنی، بەهەرحاڵ ڕەوەندێکی لەم چەشنە لەناوچە جیاکانی جیهاندا وەک یەک بەرەوپێشنەچوە.
بێگومان ڕۆڵی مەزهەب لەکۆمەڵگە ڕۆژاواییەکاندا بە بەراوردکردن بەسەدەکانی ڕابردو، ڕوی لەلاوازی و کەمی کردووە و لەوڵاتە نەریتییەکانی تردا، ئایین هێشتا بەهێزو ڕیشەدارەو تەنانەت لەهەندێ مەسەلەدا لەبەرانبەر سیکۆلاربوندا کاردانەوەی نیشانداوە و بەهێزبون و لەڕوی مەعریفییەوە پێشکەوتون. زانست و ئایین لەمەزهەب و ئایینە جیاوازەکاندا پێناسە دەکرێت بەپێناسەیەک کە لەدەقە ئیسلامییەکاندا دەکرێت، بۆیە ناتوانین بگەینە ئەو باوەڕەی کەئایین و زانست لەبەرانبەر یەکدان، بەڵام زانستی نوێ لەگەڵا بیروڕای ئایینی هەندێک لەکۆمەڵگەکاندا هاوخوانی نییە، لەئەوروپادا لەگەڵا شۆڕشی پیشەسازیدا شەپۆلێک بزاڤی نوێ لەبیروباوەڕی نا ئایینی هاتە بون، کە بەو هۆیەوە ئایین لەدەستوەردان و تەداخولکردن لەکاروبارە ماددی و سرووشتییەکاندا لابراو خرایە چوارچێوەی تایبەتی تاکەکەسییەوە.
ئایینی کریستیان چۆن ڕەوایەتی خۆی لەناو کریستیانیەکاندا لەدەستداوە و ئەوروپییەکان ئایینیان پەیوەست کردۆتەوە تەنیا بەئاسمانەوە؟ دەتوانین بەشوێن وەڵامی ئەو پرسیارە لە خودی بیرکردنەوەی ئەوروپی و کاری کڵێسە و هەلومەرجی فیکری و ئابووری کلتوریدا بگەڕێین، بەڵام لەئێستادا زۆربەی کۆمەڵگە مرۆییەکان ئایینیان هەیە و خۆیان بە پەیوەستەی ڕێسای ئایینی دەزانن. لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کەشوێنی هاتنەئاراو سەرهەڵدانی گەورەترین ئایینە، لەزۆر مەیدانە مێژوییەکان، چ لەمەیدانی سیاسەت و چ لە مەیدانی ئابووری هەروەها لەداهێنانی زانستدا گەورەترین کاردانەوەی مرۆیی لەبەرانبەر ئاییندا دەبینرێت.
$تیۆرەکانی کۆمەڵناسی لەبارەی ئایینەوە$
ئاقارو ڕەوتی کۆمەڵناسی سەبارەت بەئایین هێشتا بەتوندی لەژێر کاریگەری هزری سێ تیۆرسازی کلاسیکی کۆمەڵناسیدایە، کەئەوانیش کارل مارکس و ئەمیل دۆرکهایم و ماکس ڤێبەرە. هیچ کام لەم سێ کۆمەڵناسە خۆیان کریستیان نەبون و هەرسێکیان بڕوایان وابو گرنگی ئایین لەقۆناغی ئەمڕۆدا کەم دەکات. ئەوان بڕوایان وابو کە لەبنەڕەتدا مەزهەب وەهمە و خەیاڵێکە. لایەنگرانی مەزهەبەکان ڕەنگە بەشێوەیەکی گشتی لەبارەی ئەو بیروباوەڕەی کەهەیانە قەناعەتیان کردبێت. دیارە کۆمەڵناسی ئیسلامی خاوەنی سێ تیۆرسازی جیاواز و گرنگن لەبواری کۆمەڵناسی ئایینیدا کەدەتوانین ئاماژە بەدکتۆر عەلی شەریعەتی و مامۆستا موتەهەری بکەین، شەریعەتی و موتەهەری لەناو فەلسەفەی ئیسلامیدا تێور و بیروڕای گرنگیان دەربڕیوە. کورتەی تێورەکان لەم ڕوەوە دەتوانین بەم جۆرە دەریبڕین کەئەوان ئایین و ڕەهەندەکانی جیا لەژیانی ماددی لەبەرچاو ناگرن، بەڵکوو بەتەواوکەری یەکتری دەزانن.
$مارکس و ئایین$
کارل مارکس لەگەڵا ئەوەی کە لەم زەمینەدا کاریگەرییەکی زۆری هەبوە، بەڵام هەرگیز بەوردی لەمەزهەبی نەکۆڵیوەتەوە، هزرەکانی ئەو بەزۆری لەنووسینەکانی ژمارەیەک لە دانەرانی زانستی ئیلاهی و فەلسەفی (لەوانە فویرباخ لەسەدەی 19) سەرچاوەی دەگرت. فویرباخ دەڵێت: مادەم ماهییەتی سیمبولە ئایینییەکان کەخۆمان خوڵقاندومانە درک ناکەین، ناچارین کەئەسیری هێزەکانی مێژو بین، ئەوانەی کەتوانای کۆنترۆڵکردنیمان نییە. فویرباخ چەمکی نامۆبونی بۆ ئاماژەی درووستکردنی خوداکان یان هێزەکانی ئیلاهی جیا لەمرۆڤەکان بەکاردەهێنا. مارکس ئەم تێورەی قەبوڵە کەئایین نیشاندەری لەخۆ نامۆبونی مرۆڤە. مارکس و فیورباخ بڕوایان وابو مرۆڤ ئایین درووست دەکات، ئایین مرۆڤ درووست ناکات. مارکس وای دەبینی دوعاو ئومێد بەڕزگاری لەژیانی ئاخیرەتدا هیچ لە چەرمەسەری و نەهامەتییەکانی سەرزەوی کەم ناکاتەوە.بۆیە داوای لەخەڵکی دەکرد کەوای دابنێن کەڕەنگە ژیانی پاش مردن بونی نەبێت بۆیە دەبێت تازیندوە تێبکۆشێت. خاوەن سەرمایەو دەسەڵاتەکان هەوڵدەدەن تا خەڵکی بەژیانی دوای مردن باوەڕیان هەبێت، ئەمەش ئەوان ناچار دەکات بەو ژیانە کەمدەستەی هەیانە ڕازی بن و ئەمەش لەبەرژەوەندی مانەوەی دۆخی سەرمایەدارەکاندایەو لەو پێگەیەدا دەیان هێڵێتەوە، واتە مارکس ئایینی بەهۆکارێک دادەنا بۆ چەوساندنەوەو ڕێگرتن لەهەڵایسانی شۆڕش دژی سەرمایەدارو خاوەن بەرهەمەکان، بۆیە لەدەربڕینێکی بەناوبانگدا ڕایگەیاند ئایین (ئەفیون) تلیاکی گەلانە ئەفیون مادەیەکی سڕکەرە کەبۆ بێهۆشکردن بەکاردێت، بۆئەوەی نەتوانێت بەدرووستی بیربکاتەوە، ئیتر ڕەنگە باوەڕ بەهەمو شتێک بکات. لەم دەربڕینەدا مارکس ئایین بەماددەی هۆشبەر ناوزەد دەکات کەخەڵکی چەوساوەو کەمدەست (لەبەر ئەوەی زیاتر ئەوان ڕو لەئایین دەکەن) بەنج بکات و نەتوانن شۆڕش بکەن، بەڵام ئایینی ئیسلام پێچەوانەی ئەمە دەردەخات چونکە لەسەرەتادا ئیسلام بۆ ئەوە هات کەدژی زۆردارەکان بوەستێت و چەوساوەو کۆیلەکان ڕزگار بکات، واتە زیاتر شۆڕشگێری بوە وەک لەوەی چاکسازی بێت.
لەلای زۆربەی ئێمە وا زانراوەو تێگەشتوین کەمارکس ئایینی ڕەتکردۆتەوە، بەڵام هەرگیز ئەمە ڕاست نییە، مارکس دەنووسێتئایین دڵی دنیایەکی بێ دڵە پەناگەیەک لەبەرانبەر توندوتیژی و واقیعەکانی ڕۆژانە. لەڕوانگەی مارکسەوە ئایین بەشێوەیەکی سوننەتی، نادیار دەکەوێت و دەشبێت وابێت، بەڵام ئایین لەو ڕوەوە کە بەهاگەلی ئیجابی تیایدا فۆڕمەلە بوە دەتوانێت وەکو ڕێنمایی چاکردنی چارەنووسی مرۆیی لەم جیهانەدا دەرکەوێت.
$دۆرکهایم و ئایین$
بەپێچەوانەی مارکسەوە، ئەمیل دۆرکهایم بەشێکی شایانی گرنگی لەدیراسەکانی خۆی بەلێکۆڵینەوەی ئایین تەرخانکردووە. بەرهەمەکەی دۆرکهایم بەناوی (شێوازی سەرەتایی ژیانی ئایینی) کەیەکەمجار لە ساڵی 1912 بڵاوکرایەوە، ڕەنگە چڕترین دیراسە بێت لەسەر کۆمەڵناسی ئایین. دۆرکهایم ئایین لەبنەڕەتەوە بەنایەکسانی کۆمەڵایەتی یان توانای پەیوەندیدار ناسازێنێت، بەڵکوو دەیبەستێت بەسرووشتی گشتی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانەوە. ئەو دیراسەکەی خۆی لەسەر تەوتەمی ئایینی بەو جۆرەی کە لە کۆمەڵگەی ئوسترالیدا (لەناو قەبیلەیەکدا بەناوی ئاونتا) بڵاودەکاتەوە، بۆیە ئەم قەبیلەیەش هەڵدەبژێرێت چونکە پێی وابو سەرەتاییترین شێوازی ئایینی لەناو ئەو قەبیلەدا دەدۆزێتەوە کەتەوتەم پەرستییە. دۆرکهایم بەڵگە دەهێنێتەوە کەتەوتەمی ئایینی لەسەرەتایترین یان سادەترین شکڵی ئایینەو ناونیشانی پەڕتووکەکەی لەوەوە وەرگرتوە، دۆرکهایم ئایین لەسەر جیاوازی نێوان شتی پیرۆز و ناپیرۆز پێناسە دەکات و بڕوای وایە کە شتگەلە پیرۆزەکان سنوری شتە ناپیرۆزەکان لەبەرچاو دەگیرێن. ئەو دەڵێت لەکۆمەڵگە و کلتورە بچوکە نەریتییەکاندا هەمو لایەنەکانی ژیان لەژێر کاریگەری و هەژمونی ئاییندایە. تەشەریفاتی ئایینیش هزر و فیکری نوێ دەهێننە بون. بەبڕوای دۆرکهایم ئایین لەهۆکارەکانی درووستکردنی هاوبەندی کۆمەڵایەتی و دەستخستنی شوناسی تاکەکانە لەکۆمەڵگەدا، پێی وایە ئایین مانا بەژیانی تاکەکان دەبەخشێت و لەهەموشی گرنگتر دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئاکارو نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان کەهەمو ئەندامانی کۆمەڵگە بڕوایان پێیەتی. واتە ئایین هۆکارێکە بۆ کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی و ئامانجدارکردنی ژیانی تاکەکان.
$ماکس ڤێبەر و ئایینەکان$
دۆرکهایم بەڵگەکانی خۆی لەسەر بنەمای هەندێک لەنموونەکان دەهێنێتەوە، ئەگەر چی بانگەشەی ئەوە دەکات کەهزرەکانی لەسەر مەزهەب بەشێوەیەکی گشتی پراکتیک دەکات، لەبەرانبەردا ماکس ڤێبەر دەستیکردە بەدراسەیەکی فراوان دەربارەی ئایینەکانی سەرتاسەری جیهان. هیچ زانایەک بەر لەئەو تائێستا دەستی نەداوەتە دیراسەیەکی وەها فراوان. زیاتر گرنگی و ئاوڕدانەوەی ڤێبەر لەسەر ئەوەیە کەناویان ناوە ئایینەکانی جیهان، ئەو ئایینانەی کەژمارەیەکی زۆر بڕواداری بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە، ئەوانیش یەهودی و کریستیان و ئیسلامە. ڤێبەر دیراسەکەی خۆی لەسەر هەردو ئایینی یەهودی و کریستیان تەواوکرد، بەڵام تەمەن بواری نەدا دیراسەکەی لەسەر ئیسلام کۆتایی پێبهێنێت و لەم ڕوەشەوە دیراسەکەی ناتەواو مایەوە، لەدوای ئەویش هیچ کەس نەبو بتوانێت درێژە بە دیراسەکەی بدات.
نووسینەکانی ڤێبەر دەربارەی ئایین لەگەڵ نووسینەکانی دۆرکهایم لەڕوانگەی گرنگی بە پەیوەندی نێوان ئایین و گۆڕانی کۆمەڵایەتییەوە جیاوازن. ئەوان لەبەرانبەر بەرهەمەکانی مارکسدان، چونکە ڤێبەر بەڵگە دەهێنێتەوە کەئایین هێزێکی پارێزگارانە نییە. بە پێچەوانەی بزووتنەوە ئیلهامگرتوەکان لەئایین، کەزۆرێک لەگۆڕانە کۆمەڵایەتییە بەرچاوەکانی خوڵقاندوە. لەکۆمەڵناسی ئاییندا، ماکس ڤێبەر سێ جۆر بیروباوەڕی بەدادی ئیلاهی هەیە، بەو مانایەی کەڕەگەزێکی عەقڵانی لەم نێوەندەدا ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت و ئەو پێکهاتەیەش جۆرێکی تایبەتی لەدادوەری (بڕوابون بەدادی ئیلاهییە). یەکەم شت دادوەری یان دوانییەتییە، کە لەدوانییەتیدا باوەڕ لەسەر ئەوەیە کەنور و حەقیقەت و پاکی و چاکە پێکەوە دەژین و لەگەڵا ناپاکی و درۆدا ناکۆک و لەململانێدان. جۆری دوەم لەدادوەری بڕوابون بەتەقدیری ئیلاهییە کەچەسپێنەری ئەوەیە تاک ئیجەبارە (نەک تەنیا ئیجەبارە بەلەناوچون، بەڵکوو ئیجەبارە بەفاسیدبون) چارەنووسێکی لەبەردەمدا بێت کەخودا ویستویەتی و سەرەنجام بەئاڕاستەی عەقڵانی بێ، هەروەها بڕوا بون بەتەقدیری ئیلاهی دەخوازێت کەتاک پاداشتی کردەوەی خۆی ببینێت، بەم پێیە باسوخواسی ئەخلاقی دێتە بەرباس.
$ئاییندەی ئایین لەڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە$
ئەگەر ئامانجی ئایین لەجێبەجێکردنی دروشمە ئایینییەکاندا بزانین، دەبێ بڵێین کە لەداهاتودا گەشتن بەم ئامانجە بەهیچ جۆرێک مەیسەر نابێت و مرۆڤی ئەزموونکاری و ئیستدلالی هاوچەرخ لەسەر بنەمای جوزئی درو�
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览526
HashTag
来源
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 02-12-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on02-12-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品已被浏览526
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,580
图片 105,686
书籍 19,410
相关文件 97,465
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!