دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#:
پەلامار و بۆردومانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە هەردوو پارێزگای هەولێر و #سلێمانی# پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە، هاوکات کوشتنی ژن و منداڵی بێتاوان کردارێکی تاوانکاری دژ بە مرۆڤایەتییە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت،
ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم پەلامار و بۆردومانکردنانە ئیدانە دەکەین و بە ڕێزنەگرتنی بنەماکانی دراوسێیەتی و دۆستایەتی دەزانین و، پێویستە کۆتاییان پێ بهێنرێ و چیتر هەرێمی کوردستان نەکرێتە گۆڕەپانی ململانێ و یەکلایی کردنەوەی کێشە و گرفتە ناوخۆییەکانیان کە پەیوەندییان بە هاووڵاتیانی خۆڕاگری هەرێمی کوردستانەوە نییە.
کێشە و گرفتەکان بە خوڵقاندنی ئاڵۆزی لە دەرەوەی سنوورەکان چارەسەر ناکرێن بەڵکو باشترین ڕێگای چارەسەرکردن گفتوگۆ و یەکتر قبوڵکردنە بە هەبوونی جیاوازیەکانیشەوە.
لە کۆتاییدا خەمباری و نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر هەموو ئەو زیانە گیانی و مادییانەی بەر دانیشتوانی ئەو دەڤەرانە کەوتوون.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
28ی9ی2022[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!