图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,862
图片 106,274
书籍 19,333
相关文件 97,317
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەشێک لە وڵاتان بەڵێنیاندا دژی ڕیفراندۆم نەبن بەڵام دەستبەرداری بەڵێنەکەیان بوون سەرۆک بارزانی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سه‌رۆك بارزانی

سه‌رۆك بارزانی
K24 - هەولێر:

سەرۆک بارزانی، لە بەشی دووەمی گفتوگۆکەیدا لە دووتوێی بەرنامەی السطر الاوسطی کەناڵی MBC، وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری تر دەداتەوە.
سەرۆک بارزانی لەو بەشەی هەڤپەیڤینەکەیدا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بە درێژایی ژیانی، دژی دیکتاتۆر و ستەمکاری وەستاوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لەسەر دەستی ڕژێمی بەعس و فەرمانڕەوایی سەددام حوسێن 37 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی، لە برا و برازا و ئامۆزاکانی لە دەستداوەن، زیاتر لە 8 هەزار بارزانی و 182 هەزار هاونیشتمانی دیکەی کورد ئەنفال و زیندە بەچاڵکراون، 5 هەزار ڕۆڵەی هەڵەبجە کیمیاییباران کران، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بەر لە پرۆسەی ئازادی عێراق، کاتێک لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی عێراق لە دیسەمبەری 2002 لە کۆنگرەی لەندەن لە کۆبوونەوە دادەبن، هەڵوێستێکی مرۆڤانە و ئاشتیخوازانەی گەورە دەنوێنێت و دەڵێتدوایین ڕۆژی کۆبوونەوەکە بۆنی تۆڵەکردنەوەم کرد، گوتم بەڕێزان هەرچەندە خەریکی داڕشتنی ڕاگەیەندراوی کۆتایین، بەڵام من قسەیەکم هەیە، قسەکەشم ئێستاش ماوە، پێمگوتن پێمان باشە واز لە ناکۆکییە لاوەکییەکان بهێنین، با خەڵک نوێنەری ئەمینی خۆی هەڵبژێرێت، لە ڕێگەی دیموکراتی و ئازادی ڕادەربڕین، فرەیی و یەکسانی و دادپەروەری لە بەرچاو بگرین و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی بنیات بنێین، با ڕێکبکەوین، تاوانبارەکان چەند کەسن، هەزار، دوو هەزار، با ئەوان بدرێنە دادگا و سزای خۆیان وەربگرن، بەڵام واز لە ئەوانی دیکە بێنین.
لە بارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانیش، سەرۆک بارزانی دەڵێت سەرکەوتنی گەورە ئەوە بوو، ڕێژەیەکی زۆر بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا، نزیکەی 93%ی گەلی کوردستان دەنگیان بەڵێ بوو، لای من ئەوە گەورەترین سەرکەوتن بوو. ئەوەی گرنگە بناغەیەکی پتەومان دانا بۆ ئەو مافە، من ناڵێم خەون، بەڵام نەوەی دوای من و دوای ئەوان دێن دەیبینن.

بەغدا دوای 2003

سەرۆک بارزانی: ئێمە وا پێشبینیمان دەکرد، دوای 2003 عێراقێکی نوێ، کە مافی هەمووانی تێدا دەپارێزرێت و فیدراڵی دەبێت، بۆ ئه و کاتە زۆر باش بوو، هەموو حزبەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حزبەکانی دیکە و تەنانەت پەرلەمانیش لەسەر بڕیارەکە ڕەزامەند بوون، بۆ ئەوەی بەشداری لە دووبارە بنیاتنانەوەی عێراقدا بکەین و کەس لاری نەبوو.

ئەمەریکا لە سەردەمی بوشی باوک

سەرۆک بارزانی: دوای 1991 ئەمەریکییەکان پێیان گوتین هێزەکانمان دەکشێنینەوە، تەنیا ناوەندێکی هەماهەنگی لە زاخۆ دەهێڵینەوە، ئەگەر حکومەتی عێراق هێرشی کردنە سەر، ئێمە لێی دەدەین، بەڵام ئەگەر ئێوەش هێرش بکەن، ئێمە هیچ پەیوەندیمان پێتانەوە نابێت، ئەوە پەیامی واشنتن بوو.

دوای ئەوەی بێل کلینتن بووە سەرۆکی ئەمەریکا، پەیامی ئەمەریکییەکان هەندێک گۆڕا، ئەوجارە گوتیان ئەگەر ئێوە هێرش بکەن، ئێمە پەیوەندیمان پێوە نابێت، بەڵام ئەگەر ئەوان هێرش بکەن، ئێمە دێینە سەرخەت، بەڵام له و کات و ساتە ئێمە خۆمان دیاری دەکەین، من بە بیرمە پێمگوتن، لای ئێمەی موسڵمان ئەوە هەیە، کە فاتیحە بۆ گیانی مردووان دەخوێنرێت، پێمگوتن ئەگەر ئێمە مردین فاتیحەمان بۆ مەخوێنن. ئه و کات و ساتەی ئێوە دیاری دەکەن کەی دەبێت؟ دەبێت، چونکە گونجاو نەبوو.

پێش کەوتنی بەغدا، لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراودا چووینە واشنتن، گەیشتینە ئه و بڕوایەی دەیانەوێت ڕژێمی بەغدا بڕووخێنن، ئەگەر ئەوان هەمان بۆچوونیان هەبێت ئێمەش ئەوەمان دەوێت، بڕوای تەواومان بۆ دروست بوو، لەراستیدا ڕووخانی ڕژێمیان دەوێت.

پرسەکە به و شێوەیە بوو، گوتیان چی بکرێت باشە، منیش پێشنیازی ئەوەم کرد هەموو لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی عێراق کۆبکرێنەوە، ئەوەبوو لە لەندەن کۆنگرەکە لە مانگی کانوونی یەکەم/ دیسەمبەری 2002 بەسترا، ڕێککەوتن لەسەر بنیاتنانەوەی عێراق، بەڵام لە ڕۆژی کۆتاییدا، بۆنی تۆڵەکردنەوەم کرد، گوتم بەڕێزان هەرچەندە خەریکی داڕشتنی ڕاگەیەندراوی کۆتایین، بەڵام من قسەیەکم هەیە، قسەکەشم ئێستاش ماوە، پێمگوتن پێمان باشە واز لە ناکۆکییە لاوەکییەکان بهێنین، با خەڵک نوێنەری ئەمینی خۆی هەڵبژێرێت، لە ڕێگەی دیموکراتی و ئازادی ڕادەربڕین، فرەیی و یەکسانی و دادپەروەری لەبەرچاو بگیرێت و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی بنیات بنێت.

بە درێژایی ژیانم، دژی دیکتاتۆر و ستەمکاری وەستاومەتەوە، 37 کەس لە ئەندامی بنەماڵەکەم، لە براکانم، برازاکانم و ئامۆزاکانم لە دەستداوەن، زیاتر لە 8 هەزار بارزانی، 182 هەزار ئەنفالی کورد، 5 هەزار شەهیدی کیمیاییبارانی هەڵەبجە. دەبێت بپرسین ئایا دوای ڕووخانی سەددام دەکرێت من بچم 37 کەسی سەددام بکوژم، دواتر 8 هەزار کەس لە هۆزەکەی لە تکریت و 182 هەزار کەس لە نەتەوەکەی بکوژرێن، چی دەبێت؟ با ڕێکبکەوین، چەند کەسن، هەزار، دوو هەزار، تاوانبارەکان بدرێنە دادگا و سزای خۆیان وەربگرن، بەڵام واز لە ئەوانی دیکە بێنین.

مەبەستی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی تۆڵەکردنەوە بوو؟

سەرۆک بارزانی: بەڵێ بەڵێ.. پێمگوتن من ترسم لە داهاتوو هەیە و وڵات بنیات نانرێت، هەندێک لەگەڵ بوون و هەندێکیان لەگەڵمدا نەبوون.

تۆ دژی ڕیشەکێشی بەعس بووی؟

سەرۆک بارزانی: من دژی ئەوە بووم بە شێوەیەکی ڕەها و به و شێوەیە مامەڵە لەگەڵ پاشماوەی ڕژێم بکرێت، تەنها ئەوانەی تاوانیان ئەنجامداوە سزا بدرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە، ڕزقیان مەبڕن، من دژی ئەوەم. من دژی ڕیشەکێشکردنی سیاسی نەبووم، بەس دژی ئەوەبووم ڕزقی ئەوانە ببڕێت، کە هیچ پەیوەندییەکان بە تاوانەکانی ڕژێمەکەوە نییە.

دەستگیرکردنی سەددام حوسێن

پێشبینی ئەوەت دەکرد سەددام به و شێوەیە دەستگیر دەکرێت؟

سەرۆک بارزانی: لە ڕاستیدا پێشبینی ئەوەم دەکرد ئەگەر کارەکە بگاتە ئه و ڕادەیە، شتێک بکات و مێژوویەک بۆخۆی درووست بکات، یان کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، بەڵام کە بینیم به و شێوەیە لە چاڵەکە دەریدەهێنن، لە بەرچاوم کەوت.

عێراقییەکان بە دەنگێکی نزمەوە دەڵێن سەددام ستەمی لێکرا؟

سەرۆک بارزانی: لە ڕاستیدا سەددام بەرپرسی هەموو ئەو تاوانانە بوو کە بەرامبەر عێراقییەکان و دراوسێکانیش ئەنجامدرابوون، بەڵام نەدەبوو لە شەوی جەژن لە سێدارە بدرێت، پێموایە دەبوو یان پێشتر، یان دواتر بێت.

پێتوایە کە لەسێدارەدانی لە شەوی جەژن مەبەستدار بوو؟

سەرۆک بارزانی: دواتر گوێم لێبۆوە هەوڵی ڕفاندنی دراوە، بەڵام دواتر زۆر بە دوای ئه و بابەتەدا نەچووم.

کاتێک سەددامت لە ژێر پەتی سێدارە بینی، چ هەستێکت هەبوو، ئه و کەسەی برا و کەسوکاری تۆی کوشت وا لە سێدارە دەدرێت؟

سەرۆک بارزانی: هەستم کرد خوا تۆڵە لە ستەمکاران دەکاتەوە، ئیمانێکی ڕەهام بەوە هەیە، خوا دەرفەتت دەدات، بەڵام پشتگوێ ناخات.

پەیوەندی سەرۆک بارزانی و پۆل بریمەر

سەرۆک بارزانی: بریمەر کەسێک بوو شارەزایی تەواوی لەسەر ناوچەکە نەبوو، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئێمە ئەنجامدا، هەڵەیەکی دیکە ئەوەبوو بارەگاکەی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بوو، بارەگای ئەنجوومەنی دەسەڵاتیش بوو، ئێمەش چووین و کۆبووینەوە.

گوتی من نوێنەرانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سەرۆکی ئەمەریکا دەکەم، بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پرۆسەکە داگیرکارییه، بەڵام وشەکە هەندێک قورسە و پێویستە پابەندی بن، منیش هەموو دەسەڵاتێکم هەیە و بڕیارەکان دەدەم، بۆیە بڕیارمان داوە لەنێو ئێوە لیژنەیەکی ڕاوێژکاری درووست بکەین، بۆ ئەوەی ڕاستگۆش بم لەگەڵتان، مەرج نییە هەموو پێشنیاز و ڕاوێژەکانتان وەربگیرێت.

بە خۆبەزلزانی دەرکەوت؟

سەرۆک بارزانی: منیش گوتم من نوێنەرایەتی خۆم دەکەم، هەر تاکێکیش لێرە نوێنەری خۆیەتی، ئەوەی پەیوەندی بەمنەوە هەیە دەتوانی به و شێوەیەی قسە دەکەی خۆت تاقی بکەیەوە، بزانە چۆن دەبێت و چۆن دەتوانی دەوڵەتەکە و دامەزراوەکانی بنیاتبنێیەوە و تا چەند سەرکەوتوو دەبی، ئەوەیان بۆخۆت دەگەڕێتەوە، بەڵام من لە ژیانمدا نابمە ڕاوێژکاری هیچ کەسێک، من بارەگاکەم لە هەولێرە و ئەگەر پێویستییەکتان بە من بوو، ئەوە من لە هەولێرم و فەرموون. ئەوانی دیکەش خۆیان نوێنەرایەتی خۆیان دەکەن.

وەڵامی ئه و چ بوو؟

سەرۆک بارزانی: ئه و کاتە زۆر باش لە بیرم نییە، بەڵام ماوەی نزیکەی 2 مانگ هیچ پەیوەندییەکی بەمنەوە نەدەکرد، نەک هەر ئەوەندە، بەڵکو دەیەویست بێزارم بکات، بەڵام لە هەموو شوێنێک وەڵامی خۆمم هەبوو، بەرپەرچم دەدایەوە. دواتر هات و گەڕایەوە، سەردانەکانی بەردەوام بوو، وەکو ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت.

ئەندامێتی لە ئەنجوومەنی دەسەڵات (مجلس الحکم)

سەرۆک بارزانی: بەبێ ئاگاداری خۆم، ناوی منیان لە لیستی ئەنجوومەنەکەدا نووسیبوو، من سەرەتا ڕەتمکردەوە، بەڵام دواتر بینیم کەسایەتی بەڕێز داوایان کرد، گوتم ئەگەر ڕەتی بکەمەوە، ڕەنگە بە شێوەیەکی دیکە بیر بکەنەوە، بەڵام من وتم لەبەر ڕێزی ئێوە قەبووڵمە، پێمباشتر بوو بکەم، نەک ئه و دۆستە بەڕێزانەم نیگەران بکەم.

مانگی نیسان من لە ئەنجوومەنی دەسەڵات بووم، بڕیارمدابوو، 2 بۆ 3 ڕۆژ لە بەغدا بمێنمەوە، دوای منیش ئەوەی دێت با ئه و ئەرکەکە وەربگرێت، بەڵام ئه و شەوەی گەیشتمە بەغدا، ڕووداوەکانی فەللوجە ڕوویاندا، هەڵوێستێکی زۆر ناخۆش بوو، نەدەبوو بەغدا جێبهێڵم، له و کاتەدا هاوڕێ و هاوکارەکانم جێبهێڵم، بڕیارێکی باش نەبوو، بۆیە تا کۆتایی مانگەکە مامەوە.

سەختترین شت لە ئەنجوومەنی دەسەڵات چ بوو؟

سەرۆک بارزانی: سکرتێری ئەنجوومەنم بانگ کرد، بۆ ئەوەی بزانین چۆن ئیدارەی کارەکان بدەین، گوتی بڕیارەکان لێرەوە دەردەچن و بۆ بریمەر ڕەوانە دەکرێن، ئەویش یان تانە لە بڕیارەکان دەدات، یان قەبووڵیان دەکات.

گوتم باشە تا ئێستا چەند بڕیار دەرچووە، بریمەر ڕەزامەندی لەسەر چەندیان داوە و تانەی لە چەند بڕیاریش داوە، ئەویش گوتی 113 بڕیار دەرچووە تا ئێستا، بریمەر تانەی لە 97 بڕیارداوە، منیش قسەم لەگەڵی کرد، گوتم سوێند بە خوای گەورە، ئەگەر بڕیارێک دەربچێت و من واژۆی لەسەر بکەم و تۆ تانە لە بڕیارەکە بدەیت یەک خوولەکیش نامێنمەوە. یان لە ئێستاوە پێم بڵێ ئەگەر وەکو ئەوان مامەڵەم لەگەڵ دەکرێت با بزانم، یانیش هیچ بڕیارێک نادەین وهیچ واژۆ ناکەم، بەڵێنی پێدام وا نەبێت، لەراستیشدا پابەند بوو و تانەی لە هیچ بڕیارێکی من نەدا.

هیچ حاڵەتێکی تایفەگەری هەبوو لەوێ تێپەڕبێت، یان شتێکی له و بابەتە؟

سەرۆک بارزانی: نەخێر.. لەراستیدا ئەوانەی لە ئەنجوومەنی دەسەڵات بوون، کەسانی ڕێزلێگیراو بوون و ڕێزی یەکتریان دەگرت، بەڵام هیچ دەسەڵاتێکی نەبوو، هەموو دەسەڵاتەکان لای بریمەر بوون، بەڵام ئەنجوومەنەکە لەگەڵ یەکتر گونجاو بوون و هەستیان بە بەرپرسیاریەتی دەکرد.

وڵاتانی عەرەبی چۆن مامەڵەیان لەگەڵ ئەنجومەنی دەسەڵات دەکرد؟

سەرۆک بارزانی: خۆیان دەپاراست، زۆربەیان و وابزانم هەموویان، بەڵام یەکەم وڵات ئێران بوو، هات پیرۆزبایی لێکردین، بەشێکیش لە وڵاتانی ئەوروپی مامەڵەیان لەگەڵ دەکردین.

ریفراندۆمی سەربەخۆیی

هەندێک پێیانوابوو ڕۆژێک دوای ڕیفراندۆم، هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی خۆی ڕادەگەیەنێت، ئایا ئەوە پلانی ئێوە بوو؟

سەرۆک بارزانی: بەر لە ڕیفراندۆم و دواتریش نەمانگوتووە دووەم ڕۆژ سەربەخۆیی ڕادەگەیەنین، گوتمان ئەوە دەرفەتێکە بۆ گەلی کورد ڕای خۆی ڕابگەیەنێت و بچینە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، پێویستە بە گفتوگۆ و ڕێگەی ئاشتی بگەینە چارەسەرێک، ئەوە ئامانجەکە بوو.

ئایا مەسعود بارزانی لەوە دەترسا نەوەی داهاتووی کورد زۆر گرنگی بە پرسی نەتەوەیی کورد نادات وەک نەوەی سەردەمی ئێوە؟

سەرۆک بارزانی: بۆ من سەرکەوتنی گەورە ئەوە بوو ڕێژەیەکی زۆر بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دابوو، نزیکەی 93%ی گەلی کوردستان دەنگیان بەڵێ بوو، لەلای من ئەوە گەورەترین سەرکەوتن بوو.

کاردانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەی چی بوو؟ چ دەوڵەتێک زۆر پشتگیری ئێوەی دەکرد؟

سەرۆک بارزانی: بەشێک لە وڵاتان بەر لە ڕیفراندۆم بەڵێنی ئەوەیان دابوو، ئەگەر پشتگیریش نەکەن دژ نەبن، بەڵام دەستبەرداری بەڵێنەکەیان بوون.

کامەیان بە دیاریکراوە؟

سەرۆک بارزانی: دەتوانم بڵێم هەموویان، بەڵام بە پلەی جیاواز.

ئەی ئێران و تورکیا؟

سەرۆک بارزانی: ئەوان زۆر دژ بوون و ئاڵای دوژمنداریان بەرزکردەوە، وڵاتانی دەرووبەر هەموویان.

واتا لەسەر هەموو شتێک ناکۆکن، تەنها لەسەر ئەوە یەکیان گرت؟

سەرۆک بارزانی: بەڵێ ڕێک ئەوەمان بینی.

له و بڕوایە دای ڕۆژێک لە ڕۆژان ببینی ئه و خەونە بووەتە ڕاستی؟

سەرۆک بارزانی: گرنگ ئەوەیە بناغەیەکی پتەومان دانا بۆ ئه و مافە، من ناڵێم خەون، بەڵام نەوەی دوای من و دوای ئەوان دێن دەیبینن.

ئایا تۆ لە گەلی کورد دڵنیای؟

سەرۆک بارزانی: بەڵێ بێگومان، من دڵنیام گەلی کورد سەلماندی بە هیچ شێوەیەک خۆی ڕادەستی ستەم ناکات.

شەڕی تیرۆریستانی داعش

سەرۆک بارزانی: داعش دیاردەیەکی سەیر و نامۆ بوو، پێشتر تیرۆریستان هەبوون، بەڵام لە ژێر زەوی بوون، کردەوەیەکی تیرۆریستیان ئەنجام دەدا، ئۆتۆمبێلێکی بە مین چێنراو، یان خۆکوژی دەتەقێندرایەوە. بەڵام داعش لە ماوەی 24 کاتژمێر هات، خۆمان بەرامبەر سەنگەرێکی هەزار و پەنجا کیلۆمەتری ڕێکخراوەکە بینییەوە، کە سوپایەکی بەهێز و پته و بوو، ئەوەشیان لە سوپای عێراقییەوە دەستکەوتبوو. وەک زریپۆش و تانک و چەکی شکێنەر، لە سووریاشەوە چەکیان دەستکەوتبوو. هێرشێکی فراوانیان کرد، بەداخەوە ئێمە توانستی ئەوەمان نەبوو، چونکە حکومەتی بەغدا ڕێگری لەوە دەکرد چەک بگاتە پێشمەرگە، لە کاتێکدا دەستوور مافی ئەوەی داوە ئه و چەکە بگاتە پێشمەرگە، ئەمەریکاش کاری لەسەر ئەوە نەکرد، ئەمەریکا و بەغدا هەردووکیان دەستبەرداری پابەندییە دەستوورییەکە بوون.

لەراستیدا لە ڕۆژانی یەکەم پێشمەرگە و هاووڵاتیان، سینگی خۆیان کردە قەڵغان و بە ئیمانی خۆیان بەرپەرچی هێرشی گەورە و وەحشیانەیان تیرۆریسانیان دایەوە.

داڕمانی سوپا شتێکی ئاسایی بوو لە مووسڵ، یان شتێک هەبوو؟

سەرۆک بارزانی: هیچ کات سوپای عێراق ئینتیمای بۆ نیشتمان نەبووە، ئەگەر هەشیبووبێ بۆ کەسێک بووە، شتێکی ساختەبووە. ئێمە زانیاریمان هەبوو لەسەر سنوورەکانەوە هاتووچۆ دەکەن، لە سووریاوە بۆ ڕۆژئاوای مووسڵ، ماوەی ساڵێک بوو هەموو سوپای عێراق لە ناوچەی ڕومادی سەرقاڵ بوون.

داعش توانست و هێزی سوپای عێراقی داڕماند بە ڕاستی، دواتر چەکدارانی داعش هاتنە ناوچەی حەزەر لە باشووری ڕۆژئاوای مووسڵ.

ئێوە چاودێری دۆخەکەتان دەکرد؟

سەرۆک بارزانی: پێشنیازمان کرد لەگەڵ بەغدا بە هاوبەشی ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام بدەین و دەریان بکەین، بەڵام گرنگی پێ نەدا، دواتر گەشەیان بە کردەوەکانیان دا، خۆیان پێشخست شانەی نووستوویان درووست کرد و بازنەکانیان فراوان کرد و خەڵکی دیکەش هاوکاریان کردن، ئه و هێزەی هاتە مووسڵیش هێزێکی تایفی بوون، زۆر خراپ مامەڵەیان لەگەڵ خەڵک دەکرد، تەنانەت خەڵکی مووسڵ وایاندەزانی چەکدارانی داعش نایانکوژێت و بە بەزەییترن لە سوپای عێراق، ئەوەش کارەسات بوو.

بەغدا فەرماندەی هێزی پیادە و یاریدەدەری سوپاسالاری ناردە مووسڵ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە، ئه و کاتە چەکدارانی داعش و تیرۆریستەکان، لە بادۆش زیندانیکرابوون، لە بنەڕەتیشدا داعش ئامانجی ئازادکردنی ئه و زیندانانەی خۆی بوو، سەربازگەیەک هەیە لە مووسڵ بەناوی غەزلانی، ئەوێ بارەگای فەرماندەی ئۆپەراسیۆن بوون، جێگری سوپاسالار و فەرماندەی هێزی پیادە لەوێ بوون، داعش خۆیشی پێشبینی نەدەکرد، مووسڵ وا بە ئاسانی بکەوێت، هێرشەکەیان بۆ سەر بادۆش بوو، ڕەنگە پاسەوانەکان ڕێک کەوتبن، سەربازگەکەشیان هاوەن باران کرد، یاریدەدەری سوپاسالار و فەرماندەی هێزی پیادە هەموویان شوێنەکەیان جێهێشت و سەربازگەکەیان چۆڵ کرد و هەواڵەکەش لە شار بڵاوبۆوە و داڕمان، وەک ئەوەی ئاگر لە پووش و پەڵاش بەربووبێت و شانە نووستووەکانیش دەستیان بە کار کرد، داعش لە جیاتی ئەوەی بچێتە بادۆش هاتە مووسڵ، چونکە شتێکی گەورەتری دەستکەوت، مووسڵ کۆنتڕۆڵ بکات بادۆش خۆی دەکەوێت. داعش خۆیشی نەیدەزانی به و ئاسانییە دەتوانێت مووسڵ داگیر بکات.

هەندێک دەڵێن مالیکی مووسڵی ڕادەستکرد؟

سەرۆک بارزانی: ڕەنگە نەتوانین وابڵێین، بەڵام مالیکی پشتی بە سوپایەک بەست وایدەزانی سۆزی بۆ ئه و هەیە و تا دوا فیشەک دەجەنگێت، هێزەکەش هەموو هەڵاتن و چەک و جلی سەربازیان جێهێشت و زۆربەیان هاتنە لای هێزەکانی پێشمەرگە.

مەسعود بارزانیمان بینی گەڕایەوە مەیدانی جەنگ، بەڵام بە تەمەنێکی جیاواز و لە قۆناغێکی جیاواز، چی وای کرد خۆی بچێتەوە مەیدانی جەنگ؟

سەرۆک بارزانی: هەستم بە مەترسی دۆخەکە کرد، وەحشیەتگەری داعشمان بینی لە کوشتن و سەربڕین، ئەتککردنی نامووس، تەنانەت لە کتێبەکانی مێژووش ئەوەمان بەرچاو ناکەوێت، ڕەچاوی هیچ شتێکیان نەدەکرد و هەموو تاوانێکیان ئەنجام دەدا. گەلەکەمان لەبەردەم چارەنووسێکی ڕەشدا بوو، ناچاربووین بچین و ئەرکی خۆمان ئەنجام بدەین.

زۆربەی فەرماندەکان هۆشداریان دەدا لەوەی مەسعود بارزانی بچێتە بەرەکانی جەنگ، چونکە شەڕەکە نزیک بوو زۆر؟

سەرۆک بارزانی: ڕۆژەکانی سەرەتای جەنگ پێویست بوو، چونکە ڕەوشەکە زۆر مەترسیدار بوو، داڕمان لە چەند شوێنێک ڕوویدا، ئەزموونەکە نوێ بوو، چەکدارانی داعش 1700 ئۆتۆمبێلی سەربازی گوللەنەبڕیان لە سوپای عێراقەوە چنگ کەوتبوو. چەک و تەقەمەنی و پێویستمان نەبوو، بەرامبەر ئه و ئۆتۆمبێلانە هیچ شتێک کاریگەریی نەبوو، ئەوان دەهاتن و سەنگەرێکیان بە تەواوەتی لەناو دەبرد، لە هەندێک شوێن دۆخەکە زۆر خراپ بوو، بۆ ئەوە چووم ورەیان بەرزبکەمەوە.

لەوە دەترسای نەوەی ئێستای کورد نەتوانێت لە ئاست دۆخەکە بێت لە چاو ئه و نەوەیەی کە پێشتر بە یەکەوە خەباتتان کردووە؟

سەرۆک بارزانی: لە ڕاستیدا دەترسام، چونکە نەوەی کۆن هەندێکیان شەهید بوون و هەندێکیان بە هۆی تەمەنەوە نەیاندەتوانی له و دۆخەدا لە سەنگەربن، بەڵام لە ماوەی 2 هەفتەدا، دەرکەوتن کە پاڵەوانن و جێگەی شانازی بوون، بەراستی پاڵەوان بوون، بە مانای وشە.

دوو هەفتەی یەکەم، هێرشەکانمان ڕاگرت، دواتر پێگەی خۆمان قایمتر کرد، دواتر هێرشی پێچەوانەمان دەستپێکرد، فەرماندەی یەکێک لە هێزە تایبەتەکان هێرشی کرد، بینی ئۆتۆمبێلێکی خۆکوژی داعش دێتە نزیک هێزەکانی پێشمەرگە و هیچ بەربەستێکی لە بەردەم نییە، بە ئۆتۆمبێلەکەی چووە بەردەمی و ڕێگری لێکرد لەوێ خۆی تەقاندەوە، فەرماندەکە لەوێ شەهیدبوو، بەڵام نەیهێشت خۆکوژەکە بگاتە ناو پێشمەرگە.

ئایا ئەمەریکا به و شێوەیە هاوکاری پێشمەرگەی دەکرد؟

سەرۆک بارزانی: پێشتر ئەمەریکییەکان هیچ شتێکیان پێنەدەداین و گوشاریان لە بەغدا نەدەکرد چەک بە پێشمەرگە بدەن، بەڵام دوای 3 بۆ 4 ڕۆژ لە ئاسمانەوە پشتیوانیان کردین و زۆر بە باشی پشتیوان بوون، دواتریش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زۆر باش بوو، هەرگیز سەردانی سەرۆکی فەرەنسا لەبیر ناکەم بۆ هەوەلێر (فرانسوا ئۆلاند) لە 12ی ئەیلوول/ سێپتێمبەری 2014، کە هێشتا هەولێر لە ژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی داعشدا بوو، ئەڵمانیا چەکی میلانی پێداین و هاوکێشەی جەنگەکە گۆڕا. هەروەها سعودیە و ئیمارات و ئوردن، هاوکاریان کردین.

رۆڵی ئێران چی بوو؟

سەرۆک بارزانی: ڕۆژانی یەکەم هاتن و چەکی دژی ئۆتۆمبێلی گوللەنەبڕیان پێداین، پرسیان دەتانەوێ چیتان بۆ بکەین، قاسم سولەیمانی پەیوەندی پێوەکردم، منیش گوتم ئەگەر بکرێت چەکی دۆشکا و ئارپێجیمان پێویستە، بەیانی ڕۆژی دواتر بە دوو فڕۆکەی پڕەوە، هاوکارییەکانیان گەیاند.

وەڵامی حەسەن نەسڕوڵڵا

لە بارەی حەسەن نەسڕوڵڵا لەوانەیە گوێبیستی قسەکانی بووبی لە بارەی هاوکارییەکانی ئێران قسەی کرد، تۆ چیت هەبوو بۆی؟

سەرۆک بارزانی: برایانی عەرەب بەر لە کورد وەڵامیان دایەوە، لەراستیدا نواندنێکی شکستخواردوو و چیرۆکێکی هەڵبەستراو بوو، ناشزانم هۆکاری چی بوو، دواتریش پەیوەندی پێوە کردم.

داوای لێبوردنی کرد؟

سەرۆک بارزانی: (بە پێکەنینەوە) با ناوەڕۆکەکەی لێگەڕێین باسی ناکەم، وازی لێبێنە.

سەردانی ڕیاز و پێشوازی شاهانەی شا سەلمان

سەرۆک بارزانی: تا ئێستا 4 بۆ 5 جار سەردانی سعوودیەم کردووە، هەریەکە لە بەڕێزان شا فەهد، شا عەبدوڵڵا و شا سەلمانم بینیوە، شا عەبدوڵڵا چیرۆکێکی بۆ گێڕامەوە، کە من نەمبیستبوو، من ئاماژەم بە پەیوەندی نێوان شا فەیسەڵ و بارزانی نەمر کرد، بەڵام ئه و گوتی پەیوەندییەکە کۆنترە و دەگەڕێتەوە سەردەمی شا عەبدولعەزیز، ئەوەش بۆ من شتێکی نوێ و گرنگ بوو بەڕاستی.

هیچ گۆڕانگارییەکت لە هەڵوێستیان بینیوە لە بەرامبەر پرسی کورد، مەبەستم (شا سەلمان، شا عەبدوڵڵا و شا فەهد)ە؟

سەرۆک بارزانی: لەراستیدا هەموویان هەڵوێستەکانیان مرۆیی و گەورە بوون، دوا سەردانیشم بۆ لای شا سەلمان ڕێزلێنانێکی زۆر ڕوون و گەورە و دیار بوو، سوپاس و پێزانینم بۆ گەل و شای سعوودیە هەیە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览902
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.kurdistan24.net
挂钩项目: 8
小组: 文章
Publication date: 10-04-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
党: ISIS
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 22-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )on22-06-2022
此产品最近更新( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا ):22-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览902
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.153 KB 22-06-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,862
图片 106,274
书籍 19,333
相关文件 97,317
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!