图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,808
图片 106,148
书籍 19,343
相关文件 97,362
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سلێمانی لەڕوانگەی گەڕیدە ئەوروپییەکانەوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سلێمانی لەڕوانگەی گەڕیدە ئەوروپییەکانەوە

سلێمانی لەڕوانگەی گەڕیدە ئەوروپییەکانەوە
#سلێمانی# لەڕوانگەی گەڕیدە ئەوروپییەکانەوە
#فایەق مستەفا#

لەزۆر بواردا جیاوازە وەک چۆن زۆرێک هاوڕان لەگەڵمان سەبارەت بەوەی کە سلێمانی لەنێوان شارە کوردستانییەکان و شارەکانی تری عیراقدا لەزۆر ڕووەوە جیاوازی ئەوتۆی هەیە، ڕاوبۆچوونی گەڕیدە ئەوروپاییەکانیش لەسەر لێبوردەیی و خۆشەویستی و هونەرەکان و تێکەڵی نێوان پیاوان و ژنان بەهەمان شێوەیەو پێیانوابووە سلێمانی زۆر جیاوازی لەگەڵ شارە عیراقی و ئێرانی و تورکیایەکاندا هەیە. لێبوردەیی بەمانای قبوڵکردنی ئەوی دی جیاواز لەتۆ لەئایین و مەزهەب و نەتەوە یان بیروڕای سیاسی. ڕیچ ئەو خەسڵەتەی لەبوونی سەدو سی ماڵی جولەکە، و نۆ ماڵە مەسیحی کلدان، و پێنج مەسیحی ئەرمەنی، لەشارەکەدا بەدی کردبوو، کە لەگەڵ موسڵمانەکانی شارەکە بەشێوەیەکی زۆر سروشتی و ئاسایی ژیانیان بەسەردەبردو پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ یەکدی هەبوو.

خۆشەویستی بۆ هونەر
سەبارەت بەخۆشەویستی خەڵکی شارەکە بۆ هونەرەکان، گەڕیدەی ئینگلیزی زۆر بەڕوونی خۆشەویستی خەڵکی سلێمانی بۆ مۆسیقاو گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەدی کردووە، ڕیچ باس لەوە دەکات کە جارێکیان بیستویەتی لەیەکێک لەگەڕەکەکانی سلێمانی زەماوەندێک هەیە، بۆیە بڕیاریداوە یەکێک بێت لەتەماشاکاران و ئامادەبوانی ئەو زەماوەندی ژنهێنانە، ڕیچ بەم شێوەیە سەبارەت بەو زەماوەندە نووسیویەتی(بۆ ئەوەی نەبیتە جێگەی سەرنج، لەگەڵ مستەر بیڵ سەرو عەمامەی شاڵمان لەسەرناو بۆ شاردنەوەی جلەکانیشمان، سەرو عەبای ڕەشمان بەخۆمان داداو لەپاش ئەو خۆگۆڕینە، بەشەو بەڕێکەوتین بۆ بینینی ئەو زەماوەندە. دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر بەپێ ڕۆیشتین، گەیشتینە شوێنی زەماوەندەکە کە لەماڵێکی ئاساییدا بوو، تێکەڵ بەخەڵک بووین و بەسەر دیواری سەربانەکەدا سەرکەوتین کە لەزەوییەوە شەش پێ بەرز بوو. حەوشەی ماڵەکە شانۆی زەماوەندەکە بوو کە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی لێبوو بەهەموو چین و تەمەنە جیاجیاکانەوە، لەلاوێکەوە کە عەمامەیەکی ڕەنگاورەنگی لەسەرنابوو تا دەگاتە دڕندەیەکی ترسناک کە خۆی لەپێستی بزن هەڵکێشابوو، زۆرێک لەوانە لەهەڵپەڕکێیەکدا کە بە(چۆپی) ناودەبرێت، بەڕیزێک دەستی یەکتریان گرتبوو کە تائەندازەیەکی زۆر تەواوی گۆڕەپانی حەوشەی ماڵەکەیان داگیرکردبوو.
ئەو هەڵپەڕکێیە بریتییە لە لەراندنەوەی جەستە بۆ پێشەوەو دواوە، ڕۆیشتن لەسەرەتاوە بۆ پێشەوەو پاشان بۆ دواوەو کێشانی پێیەکان لەهەندێک جاردا بەشێوەیەکی بەهێز بەزەویدا. ئەو هەڵپەڕکێیە گۆرانییەکی ئێرلەندی بیرخستمەوە، بەو واتایەی ئەوان جارێک بەرز دەبنەوەو جارێکی دی نزم دەبنەوە. لەڕێی هەڵهەڵەوە جاربەجار گوزارشتیان لەخۆشی و شادمانی خۆیان دەکرد. ئەوانەی کە شایی و هەڵپەڕکێیان نەدەکرد لەچوار دەوری دیواری بەرماڵەکەو لەسەر سەربانەوە، تەماشایان دەکرد. ژمارەیەکی دی لەنێوەندی بازنەی هەڵپەڕکێکەراندا بوون کە بریتیبوون لە لەوانەی بەتەپڵ لێدان و زوڕناژەنی و گۆرانی وتن، ئاهەنگەکەیان گەرم دەکرد. ماڵەکە بەسێ مەشخەڵ ڕووناک کرابۆوە، بەڵام خەڵک بایەخیان بەدووکەڵ و ئەو بۆن و بەرامە ناخۆشە نەدەدا کە لەگڕی مەشخەڵەکانەوە دەهاتەدەر. هەڵپەڕکێکەران زیاتر لەسەعاتێک بەر لەوەی ئێمە بگەین هەر خەریکی سەماکردن بوون، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک کاتیان بەمشێوەیە بەڕێ دەکرد، مۆسیقاکە ڕادەوەستاو پۆلێک لەوانە گۆڕەپانەکەیان بۆ پۆلێکی دی چۆڵ دەکردو بواریان بەکەسانی دی دەدا. نواندن، پاش هەڵپەڕکێکە دەهاتە پێش کە بریتی بوو لەنواندنێکی ساناو بەهەندێک جوڵەو گەمەی جۆراوجۆر، تەماشاکارانی دەهێنایە پێکەنین.

دیمەنێکی زۆر جوان بوو
دوای ئەوە کۆمەڵی یەکەم بازنەو گۆڕەپانەکەی چۆڵ کرد، کوردێکی زل و کەتە بۆ چەند خولەکێک بەبازهەڵدانی جۆراوجۆرو هەندێک گەمە کە بەنەقیزەیەک(دار یان پارچە ئاسنێکی چەماوەیە بۆ لێدانی ئاژەڵ بەکاردەهێنرێت) ئەنجامی دەدا، خەڵکەکەی دەهێنایە پێکەنین. پاشان ڕیچ دێتە سەر باسی ژنان کە چەند ئازادن و لەلایەن پیاوانەوە ڕێزیان لێدەگیرێت. ڕیچ نووسیویەتی(دوای ئەوە سەرلەنوێ مۆسیقاکە لەسەر ئاوازی چۆپی دەستی بەلێدان کردەوە، پۆلێک ژن و کیژۆڵە کە نزیکەی سی کەس دەبوون و جلوبەرگی جوان و نەخشینیان لەبەرکردبوو، بەبێ سەرپۆش دەستی یەکتریان گرت و بەشێوەیەکی جوان و قەشەنگ هاتنە نێو گۆڕەپانی حەوشەکە، ئەوە دیمەنێکی زۆر جوان بوو، کە بەڕاستی بەلامەوە شتێکی نوێ بوو، چونکە تائێستا ژنانی خۆرهەڵاتم نەبینیوە، بەو ئازادییەو بەبێ سەرپۆش لەسەرکردن، تێکەڵ بەپیاوان ببن، بگرە ئازادی ئەوان سەبارەت بەسەرپۆش لەسەرنەکردن، زۆر لەژنانی خێڵە عەرەبییەکان زیاتر بوو. ئەو پۆلە ژنە بەشێوەیەکی لەسەرخۆ بەدەوری گۆڕەپانەکەدا دەسوڕانەوە، لەهەڵپەرکێکەیاندا جارێک بەهەنگاوێک ڕووەو ناوەڕاستی گۆڕەپانەکە دەڕۆیشتن و جارێکی دی دەکشانەوە، لەشولارو سەریان بەشێوەیەکی هاوسەنگ دەلەراندەوە، کە زۆر جوان و سەرنجڕاکێش بوو. ئاوازو نەغمەکان لەسەرخۆو هێمن بوون، ژنەکان بەهیچ شێوەیەک لەهەڵپەڕیندا زیادەڕەوییان نەکردو جوڵەیەکی وەهایان نەنواند کە ببێتە مایەی نەنگی. بەتەواوەتی دڵم بەو دیمەنە کرایەوە کە تەنیا نیو سەعاتی خایاند، پاشان مۆسیقاکە ڕاوەستاو ژنان دوای ئەوەی خۆیان لەسەرەوە تا پێیەکانیان داپۆشی بۆ ماڵەکانی خۆیان گەڕانەوە.
ئەوە لەواقیعدا ڕێوشوێنێک بوو کە دەبوو پیادە بکرێت، ئەوەی ئەو هەڵپەڕکێیەی بینیبێت لەپیاوان، دەکرا لەشەقامەکانی سلێمانیدا چاوی بەوانە بکەوێتەوە کە زۆرینەیان شۆخ و شەنگ و جوان بوون. دوای وەسفکردنی ئەو دیمەنە، بێهودەییە گەر بڵێین ژنانی کورد لەماڵەکانیاندا لەژنانی عەرەب و تورک کەمتر پۆشتەترن، ئەوان تەنانەت بەرامبەر بەکەسانی بیانیش کەمتر گوێ بەو مەسەلەیە دەدەن. ڕێگە بەکارەکەرە پیاوەکان دەدەن بچنە ماڵەکانیان، کاتێکیش لەماڵ دەردەچن، پەشتەماڵێکی شین بەسەری خۆیاندا دەدەن و پەچەیەکی ڕەش دەپۆشن کە لەوەدا هاوشێوەی ژنانی بەغدان. زۆر بەکەمی دەموچاوی خۆیان دادەپۆشن جگە لەوانەی کە لەچینەکانی سەرەوەن یان ئەوانەی کە نایانەوێت خەڵکی بیانناسێتەوە. وێڕای ئەو ئازادییەو ئەو گوێنەدانە، بەڵام هیچ ژنێک هێندەی ژنی کوردی بایەخ بەئەدەب و ئاکارو پۆشتەیی نادات و لەو ڕووەوە زۆر لەسەرو ژنانی تورکەوەن. پایەی ژنان لەکوردستان زۆر بەرزترە پایەی ژنانی تورک و ئێرانی، بەو واتایەی مێردەکانیان بەشێوەیەکی یەکسان مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن، ئەوان گاڵتە بەتورکەکان دەکەن کە وەک کۆیلە مامەڵە لەگەڵ ژنەکانیان دەکەن و بەکەمتر تەماشایان دەکەن. خێزانەکان سەقامگیرن لەکوردستان کە ئەوەش لای تورکەکان زۆر بەکەمی بەدی دەکرێت.

بزاوتنی مەدەنی و بەرەوپێشچوون
لەڕوانگەی هەموو ئەوانەوە، دەتوانین لەنهێنی ئەو بارودۆخە باشە تێبگەین کە لەئێستادا ژنان هەیانە لەسلێمانی، مەبەستم ئەوەیە کە ژنان لەهەموو بوارەکانی ژیاندا لەسلێمانی ئامادەگییان هەیە، پێکهاتەیەکی سەرەکییە لەبزاوتنی مەدەنی و بەرەوپێشچوونی، چونکە خەریکە هەموو ئەو کارانە دەکات کە پیاوان ئەنجامی دەدەن، کرێکارەو جوتیارە، مامۆستاو ئەندازیارو پزیشک و ڕاگری زانکۆیە، وەزیرو پەرلەمانتارو پۆلیس و ئەفسەری هاتووچۆیە، ڕۆژنامەنووس و هونەرمەندە. چەندین شاعیرو هونەرمەندمان بینیوە کاتێک ژنانی سلێمانی بەدی دەکەن، بەدەنگێکی بەرز هاوار دەکەن: ئێوە ئەی ژنانی سلێمانی کچە شازادەن، کچە شازادەن بەهەموو واتایەک، ئێوە جوان و ڕێکپۆشن، توێژێکی چالاکن و متمانەی تەواوی کۆمەڵگەکەتان بەدەستهێناوە، بەوپەڕی ئازادییەوە دێن و دەچن، چاوی پیاوان و توانجە ناشیرینەکانیان شوێنتان ناکەون، بەپێچەوانەی هەندێک شاری دی کە تائێستاش ئامادەگی ژنان تێیاندا کەمە، ئەو شوێنانە پڕ دەکەنەوە کە تێیدا کاردەکەن، و ژیان و شادی دەبەخشنە چوار دەورتان، ئامادەگیتان لەشوێنە جیاجیاکانی کۆمەڵگە هیچ کێشەیەک دروست ناکات، ئەوەیە شارستانی ڕاستەقینە. کەواتە ئەو بارودۆخە باش و جیاوازەی کە ژنان لەشاری سلێمانی هەیانە، پاشخان و ڕەگوریشەیەکی دێرینی هەیە لەڕابردوودا.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览291
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | مێژووی کورد
挂钩项目: 2
小组: 文章
书: 调查
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 28-12-2021
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on28-12-2021
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):28-12-2021
URL
此产品已被浏览291
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1142 KB 28-12-2021 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,808
图片 106,148
书籍 19,343
相关文件 97,362
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!