نووسینی: عەباس جەلیلیان (ئاکۆ)
بابەت: فەرهەنگ
زمان: کوردی-فارسی- ئینگلیزی
ئێنسکۆپیدیای (کوردیکا) کە فەرهەنگێکی بەربڵاوە، لە نووسینی عەباس جەلیلیان (ئاکۆ) خەڵکی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا (شائاباد)ی سەر بە کرماشان.
ئێنسکلۆپیدیای (کوردیکا) بە پێداچوونەوەی ورد و نوێ ئامادە کراوە کە بە سێ زمانی کوردی ئینگلیزی و فارسییە و پێکهاتووە لە زاراوەکانی کوردیی (کەلهوڕی، کورمانجی، سۆرانی، هەورامی، لەکی، لوڕی و شەبەک) کە لەلایەن وەشانگەی (دیباچە)ەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە. [1]