لە دایکبووی ساڵی 1972 لە شاری #شائاباد#ی پارێزگای #کرماشان#ە و یەکێک لە نووسەرەکانی ئەو ناوچەیە کە هەوڵێکی زۆری داوە لە بواری بووژاندنەوەی زمان و فەرهەنگی کوردی لە پارێزگاکانی #ئیلام# و کرماشان چالاکی دەکات.
نووسەری پەرتووکی ئەو ئینسکۆپیدیایە بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیسی لە دوو بەرگی ئەلف و ب چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
فەرهەنگی کوردیکا، تەواوی زاراوەکانی #کەلهوڕی#، #کرمانجی#، #سۆران#ی، #لەکی#، #لوڕی#، #شەبەکی#، لە خۆ گرتووە.
ئاکۆ جەلیلیان ماوەی چەند ساڵێکە بە شێوەی مەیدانی کاری لەسەر ئەو ئێنسکۆپیدایە کردووە و بە یەکێک لە فەرهەنگە دەوڵەمەندەکان لە بواری وشە بە ئەژمار دێت.
یەکێکە لە نووسەرە پێشەنگەکانی بووژناەوەی زمان و ئەدەبی کوردییە لە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشانە و زۆربەی کارەکانی توێژینەوەی مەیدانین لە بواری زمان و فەرهەنگی کوردیدا لە بەرهەمەکانی دەکرێ ئاماژە بکەین بە:
1 فەرهەنگ باشوور: وشەنامەی کوردی خوارین.
2 زەڕینە و سیمینە /بەرگی یەکیم / پەند و ئیدیۆمی کوردی.
3 زەڕینە و سیمینە /بەرگی دووەم/ مەتەڵی کوردی.
4 زەڕینە و سیمینە /بەرگی سێیەم/ هەڵبەستی فۆلکلۆر.
5 زەڕینە و سیمینە /بەرگی چوارم/ بیر و باوەڕە و ئەفسانە کوردییەکان.
6 زەڕینە و سیمینە /بەرگی پێنجەم/ هەڵبەستی شین و شەپۆڕ و ئازیەتی کوردی
7 ڕەنگامە / کوورتە چیرۆکی کوردی
8 ئاگر مەلووچ / ڕومان کوردی (یەکەمین ڕۆمانی بە زاراوەی کەلهوڕی)
9 گەنجینەی شێوەزارە ئێرانییەکان، شێوەزارناسی پارێزگای کرماشان /بەرگی یەکەم/
10 تاریکخانه: ناسنامەیەکی نوێ بۆ مێژوویەکی کۆن / بەرهەمێک سەبارەت بە ناوی کوردی ئاواییەکانی کرماشان.
11 فەرهەنگ کوردیکا: گەورەترین وشەنامەی کوردی (دایرەالمعارف) . وشەنامەیەک لە هەموو زاراوەکانی لە باکوور و باشوور و ڕووژهەڵات و هاوکات زمانەکانی ئینگلیزی و فارسیشی تێدا گونجێندراوە.