بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو #ئەبوبەکر جاف#
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (ئەبوبەکر حەسەن) ناسراو بە (ئەبوبەکر جاف) نیگەران و دڵگران بووم.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی خانەوادەی نوسەر و ڕۆشنبیری کۆچکردوو ئەبوبەکر جاف و ئەدیبان و نوسەران و ڕۆشنبیرانی هەرێمی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.[1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک #مام جەلال#