$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی نادر زیایی فەڕ کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی مەڵا عیسای ناوچەی دەشتەبێڵی #شنۆ#، دەسبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.[3]
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پێنج هاووڵاتیی کوردی خەڵکی #جوانڕۆ# بە ناوەکانی ئاریا عەزیزی، دیاکۆ میرئەحمەدی، عومران وەلیدی، هێرش میرئەحمەدی و زەکریا ئەحمەدی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. ئەو 5 هاووڵاتییە پێنج ڕۆژ پێش بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دەسبەسەر و بۆ زیندانی دیزڵئاوای #کرماشان# ڕاگوێزران.[3]
$باشووری کوردستان$
- سەرچاوەیەک لە ئاسایشی #گەرمیان# ئەمڕۆ ڕایگەیاند: لە ئاکامی ئه و هێرش و پەلامارانەدا ڕائید #سمکۆ عەلی#، بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەدێی #کوڵەجۆ# و پێنج کارمەندی ئاسایش و سێ هاووڵاتی کە ماڵیان نزیک تەقینەوەکە بوو برینداربوون، بەڵام لەبەر سەختی برینەکەیان ڕائید سمکۆ عەلی و دوو کارمەندی ئاسایش بە ناوەکانی (#جومعە عەبد#، #مەحمود جومعه#) دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە شەهیدبوون.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373142/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 30-11-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373142/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- دوو تەقینەوە لە شاری #کەرکووک# ڕوویدا کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەرێی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراوە. تەقینەوەی یەکەم لە مەزادخانەی سەر شەقامی ئەتڵەس ڕوویداوە و لەگەڵیدا بۆمبێکی دەنگی تەقیوەتەوە. هی دووەم تەقینەوە لەنزیک پردی ڕەشید لە گەڕەکی دۆمیز بووە. بەهۆی هەردوو تەقینەوەکەوە 16 کەس برینداربوون کە سەرجەمیان هاووڵاتی مەدەنین.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەگوێرەی میدیاکانی نزیک لە #هەسەدە#، درەنگانی شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەنقەرە، بە چەکی گران هێرشیان کردووەتە سەر خاڵەکانی سوپای سووریا لە گوندی ئوم کێف لە دەورووبەری شاری تل تەمری ڕۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی حکوومەتی سووریاش بە چەکی گران وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و هێرشەکە تێکشکێندراوە.[2]
- تەقینەوەیەکی بەهێز لە گەڕەکی عەین ئاروس لە باشوری شاری #گرێ سپی# داگیرکراو ڕوویدا.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- #عادل عەبدولمەهدی#، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە دوای کۆبونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی وەزیران دەستلەکارکێشانەوەی بە ڕەسمی ئاڕاستەی پەرلەمان کرد.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表