ڕێکخستنی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراق و شام (تنظيم الدولة الإسلامية في العراق والشام) کورکراوەتەوە بۆ #داعش#. بریتیە لە ڕێکخراوێکی چەکداری سەربە هزری سەلەفی و جیهادی، ئامانجیان گێڕانەوەی خەلافەتی ئیسلامی و جێبەجێکاری شەرئعەتی ئیسلامە. ئەندامەکانی بەشێوەیەکی سەرەکی لە ئێراق و شام پەرت بوونە، هەروەها لە دەوڵەتی دیکەشدا بوونیان هەیە وەکوو باشووری یەمەن و لیبیا و سۆماڵ و باکۆری ڕۆژهەڵاتی نایجیریاو پاکستان. ئەبوو بەکر بەغدادی سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە.
داعش توانیوتەی سوودمەند بێت لە تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و بە ڤیدیۆی سەربڕینی خەڵکی ناسراوە، چ خەڵکی سڤیل یان سەربازی و کارمەندانی فریاگوزاری ڕێکخراوەکان، هەروەها بە خاپورو وێرانکردنی شوێنەوار و کۆنینەکانیش ناسراوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان داعش تۆمەتبار دەکات بە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ و تاوانی جەنگ. هەروەها ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناسیوناڵ داعش بە جینۆسایدی کوردانی ئێزدی لە باشووری کوردستان تاوانبار دەکات.
لایەنە ئاینییەکان بەشێوەیەکی فراوان ناڕەزاییان دەربڕیوە سەبارەت بە هزر و کردەوەی داعش گوایە ڕێکخراوەکە لە ڕاستەڕێی ئیسلام لایداوە و کردەوەکانی ڕەنگدانەوەی بەهاکانی ئیسلامی (هەق) نییە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2017/140703/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=داعش=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2017/140703/0011.JPG=KTML_Photo_End=
نەتەوە یەکگرتووەکان داعشی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستەکان تۆمار کردووە. هەروەها یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندامی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاو هیندو ئیندونیسیاو ئیسرائیل و تورکیا و ئێران و وڵاتی دیکەش. هەروەها پتر لە 60 دەوڵەت بە شێوازی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشداری دەکەن لە پڕۆسەی سەربازی لە دژی داعش.
ڕێکخراوی داعش، لە ڕێکخراوی قاعیدەوە دەرکەوتووە لە ئێراق کە ئەبوو موسعیب ئەلزەرقاوی لە 2004 بناخەی بۆ داناوە و دایمەزراندوە لەپاش پڕۆسەی ئازادکردنی ئێراق لە 2003 و ئەمیش بەشداری کردووە لە کاری سەربازی لە دژی هێزەکانی هاوپەیمانان لەنێوان 2003 تا 2011، ئەمیش بە پشتیووانی گرووپە چەکدارەکانی دیکەی سونە مەزهەب وەکوو مەجلیسی شورای موجاهیدین کە ڕێگەخۆشکەر بووە.دامەزراندنی داعش لەوپەری هێزیدا. هەروەها دەگوترێت کە هێز وتوانای بەرجەستەی هەیە لە پارێزگاکانی ئێراق وەکوو ئەنبار و نەینەواو تەنانەت #کەرکووک# و بە زۆرینە لە تکریت و بەشێک لە بابل و بەغداو باقوبەش وەکوو پایتەخت بوونیان هەیە.
لەتەک هەموو هەموو ئەمانەدا هەوڵەکانی داعش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شوێنی تازە بەرتەکی توندی هەبووە.لەلایەن خەڵکەوە و ئەمیش بووە.بە هۆکاری لاوازیان.
بیرۆکەی دابەشکردنی ئێراق بۆ سێ دەوڵەت، کوردستان و دەوڵەتی شیعەو دەوڵەتی سونە پێش پڕۆسەی ئازادکردنی ئێراق لەلایەن ئەمریکاوە بووە. لە کاتی شەڕی ناوخۆی ئێراق بووە. ئەم بیرۆکەیە بەتوندی لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی زانایانی #موسڵ#مانای ئێراق حارث الضاری دژایەتی کراوە. لە کۆتایی 2006 ئەنجوومەنی شورای موجاهیدین (کە قاعیدەشی تیایە) بڕیاری دامەزراندنی دەوڵەتی سونی لە ئێراق دەدەن بە ناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراق.
لە سەرەتای 2014 وەو بەسەرکردایەتی ئەبوو بەکر بەغدادی، داعش بە شێوەیەکی بەرچاو بەربڵاو بووە.ەو لە پارێزگاکانی سووریا هێزی پەیدا کرد وەکوو ڕەققەو ئەدلەب و دەیر ئەلزورو حەلەب ئەمیش پاش شەڕی ناوخۆی سووریا.
بەڵام ئەم کشانە ڕاوەستا پاش هاوپەیمانی دژایەتی داعش کە دەوڵەتی عەرەبی و موسڵمان و بیانیشی تێدابووە.لەوانە سعودیەو ئێران. لەنێوان ئابی 2014 و نیسانی 2015 داعش 25% تا 30% ی هێزەکانی خۆی دۆڕاندوە لەو شوێنانەی لە ئێراقدا لەژێر دەستی بوون لە کۆتای دیسەمبەری 2013 1 سەرەتاکانی 2014 وە تا دۆڕاندنی لە 2017.
ئامانجی سەرەکی داعش ئەوە بووە.دەوڵەتی خەلافەت دامەزرینێت لە شوێنەکانی زۆرینەی سونی لە ئێراق و پاشان ئامانجەکەی خۆی فراوانتر کردووە بەوەی لە سووریاش چووەتە جەنگەوەو لە 2014 دەوڵەتی خەلافەتیان ڕاگەیاندوەو ئەبوو بەکر بەغدادی بە خەلیفە ناونراوەو ناوی خۆیان گۆڕیوە بۆ دەوڵەتی ئیسلامی.
لە 29-06-2017 سەرۆک وەزیرانی ئێراق کۆتایی داعشی ڕاگەیاندوە.