#هەوار فارس# کچە ڕۆژنامەنووسی کوردی شاری #کەرکووک# لە ساڵیادی 30 ساڵەی تەمەنیدا بڕیاریدا جیاوازتر ساڵیادی لەدایکبوونی بەرێخات ئەویش بە چاندنی 30 نەمام لە سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکووک وەک هێمایەک بۆ سی ساڵی تەمەنی.
هەوار فارس کە ئێستا ڕۆژنامەنوس وپەیامنێری کەناڵی ئاسمانی کەرکووکە لەهەمانکاتدا وەک تاکە ئەکتەری شانۆی کەرکووک نمایشی شانۆی دەکات لە تیپێ شانۆی هەوار بە بەشداری خانەوادەکەی وهاوڕێیانی لەسەنتەری ڕۆشنبیری شاری کەرکووک 30 نەمامیان وەک ئاماژەیە بۆ 30 ساڵ تەمەنی چاند ودڵخۆش بو کە جیاوازتر لە ساڵانی ڕابردوو یادی لەدایکبوونی بەرێخست.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 893 ganger