ناو: عەبدولڕەزاق
نازناو: عەبدولڕەزاق بیمار
ساڵی لەدایکبوون: 1936
ڕۆژ و ساڵی کۆچی دوایی: #15-06-2022#
$ژیاننامە$
لە بەغدا یەکێک بووە لە کارگێڕییە سەرکەوتووەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی کوردی و ئەندامی دەستەی نووسەران بووە لە گۆڤاری پەروەردە و زانست.
عەبدولڕەزاق بیمار شاعیر و ڕووناکبیر و ڕۆژنامەنووس و توێژەر و ڕەخنەگر و مامۆستای زانکۆ بووە، یەکێک بووە لە شاعیرە ڕۆمانتیکییە هەرە ناسکەکانی قوتابخانەی گۆران، لە ساڵی 1936 لە شاری #کۆیە# لەدایکبووە، قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە کۆیە تەواوکردووە، لە ساڵی 1963 لە یەکەم خولی یەکەم بەشی کوردیی زانکۆی بەغدا، بە یەکەمی دەرچووە.
یەکەم شیعری لە ساڵی 1954 لە ڕۆژنامەی (ژین) ی گۆراندا بڵاوکردۆتەوە. هەڵبەستی شاعیرانی نوێی عەرەب و ئەوروپایی کاریان تێکردووە و یەکێکە لەوانەی دەورێکی باڵایان گێڕا لە چەسپاندنی ڕێبازی شیعریی گۆران.
لە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی و دەزگای ڕۆشنبیریی کوردی لە بەغدا فەرمانبەر بووە.
لە ساڵی 1984 بە مامۆستای زانکۆ وەک وانەبێژێ لە بەشی کوردیی زانکۆی بەغدا دامەزراوە.
ئەندامی دەستەی نووسەران بووە لە گۆڤاری هیوا و پاشکۆی (الادیب العراقی) و گۆڤاری ڕەنگین و گۆڤاری ڕۆشنبیریی نوێ و نووسەری کورد و هاوکاری و پەروەردە و زانست.
$دکتۆر وریا عومەر ئەمین لە بارەی مامۆستا وە دەڵێت:$
مامۆستا عەبدولڕەزاق بیمار نووسەرێکی بە پیت بووە بە سەدان وتار و لێکۆڵینەوە و باسی هەمەچەشنەی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاو کردۆتەوە.
$لە بەرهەمە چاپکراوەکانی کە من ئاگادارم:$
1- بووکی پەردە (شانۆ) 1960
2- شانۆی کوردستان 1961
3- دیوانی وەنەوشەکان (هەڵبەست) 1981
4- دڵداریی ئێمە (هەڵبەست) 1982
5- کانیلە و خۆشەویستی 1984
6- نانی دەریا (هەڵبەستی بابلۆ نیرۆدا) 1987
7- کیش و مۆسیقای هەڵبەستی کوردی 1992
8- سەڵاحەددین (لە عەرەبییەوە) 1993
9- پەخشانی کوردی (لێکۆڵینەوە) 1998
10- ناوچەوان (شیعر) 2000
11- خوێندنەوەیێکی تازەی هەڵبەستی نوێی کوردی (لێکۆڵینەوە) 2006
12- ڕۆژانێک بوو (هەڵبەست) 2006
13- پەنجە گوڵی مێخەک (شانۆ لە عەرەبییەوە) 2007
14- لۆرکا (وەڕگێڕاو) 2012
15- لە سێبەری ڕەخنە و لێکۆڵینەوەدا 2019
لە ساڵی (1983) لە بەشی کوردی کۆلێژی ئاداب زانکۆی بەغدا بووەتە وانەبێژ تا ساڵی (1990) بەردەوام بووە.
عەبدولڕەزاق بیمار مرۆڤێکی هێمن و پاک و دەروون ڕوونە. شارەزا و قسەخۆش و لێزانە. سینەی بە دەنگوباسی ئەدەبی پونگاوەتەوە. زمانێکی شیعریی ڕەوان و پاراو و ناسکی هەبووە. کەم قسە دەکرد و دیەزانێ چۆن وشەکانی هەڵببژێرێ ڕا و بۆچوونەکانی لە بارەی زۆر لە کێشە ئەدەبی و زمانییەکان ورد و بە جێ و سەرنجدارن قوتابییەکان خۆشیان دەویست و ڕیزیان لێ دەگرت..
چالاکانە بەشداریی کرد لە پتەو کردن و پەرەسەندنی بەرنامەکانی خوێندنی بەشی کوردی. وانەی ئەدەب و ئەدەبی بەراوردی و پەخشانی بە پێی تازەترین ڕێبازەکان دەوتەوە. تەنانەت بە شێوەیێکی فەرمی و بەناوی لیژنەی زانستیی بەش داوام لێکرد کە موحازەرەکانی بکات بە پەڕتووک. لە ڕۆژی 15-06-2022 کۆچی دوایی دەکات.[1]