ناو: حسێن
ناوی باوک: عارف
ساڵی لەدایکبوون: 21-11-1936
سوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ناوی تەواوم حسێنی کوڕی وەست عارفی کوڕی مەلا عەبدولڕەحمانی کوڕی محەمەد ئاغای کوڕی ئیسماعیل ئاغایە. باپیرە گەورەم دوای دامەزراندنی #سلێمانی#، لە (قەڵا چوالان) ە وە هاتۆتە ناو شارەوە. دایکم حەبیبەی کچی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا محەمەدی ناسراو بە (مەلا چایچی) ی کوڕی مەلا غەفووی کوڕی مەلا مستەفایە، کە باپیرە گەورەی ئەملاشم دوای دامەزراندنی سلێمانی، لە (#قەڵاچوالان# ) ەوە هاتۆتە ناو شارەوە. ناوبانگی مەلا چاییەکە لەوەوە هاتووە، کە یەکەم کەس بووە لە ڕێی ئێرانەوە کە بۆ بازرگانی هاتوچۆی کردووە، چای هێناوەتە سلێمانییەوە و، خەڵکەکەی بە خواردنەوەی ئاشنا کردووە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 39,537 ganger