ڕۆژین محەمەد خەلیل عەبدۆ، ساڵی 2001 لەدایکبووە، خوێندکار بووە. خوشکی لۆنژین محەمەد خەلیل عەبدۆیە. ڕۆژی 04-08-2018 لەنێو شاری #عەفرین#دا دەستگیر کراوە. کاتێک دەستگیرکراوە، تەمەنی 17 ساڵ بووە.رۆژی 28-04-2020 چەکدارانی غۆتە هێرشیان کردە سەر بارەگای حەمزات لە عەفرین. 11 ژن لەنێو بارەگای ئەو گرووپە چەکدارەدا دۆزرانەوە. لۆنژین و ڕۆژین محەمەد خەلیل عەبدۆ کە خوشکن لە نێویاندا بوون. سەرچاوەیەکی تایبەت کە لە ماڵباتی ئەو دوو کچەیە، ڕاگەیاند، دوایین جار پێیان گوتراوە کە ئەوان لەنێو بارەگای حەمزات لە گوندی باسووتێن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ لەبارەی چارەنووسی ئەو دوو کچە و باوکیان نازانن.
باوکی ڕۆژین ناوی محەمەد خەلیل عەبدۆیە، بە ناوی محەمەد چەمێ ناسراوە. خەڵکی گوندی کورکی خوارووە. دایکی ناوی ئامینە عارف حەمۆیە، خەڵکی گوندی دووملیایە و لە دێرزەمانەوە نیشتەجێی شاری عەفرینە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,458