یاداشتیک بۆ ڕای گشتی
لەبارەی دیارنەبوونی داهاتی نەوت
شیرکۆ جودەت. عیزەت سابیر. عەلی حمە ساڵح
بەریزان لە غیابی شەفافیەت و پینەدانی زانیاری دروست و پەک کەوتنی پەرلەمان و نەناردنی بودجە بۆ پەرلەمان بە پیویستی دەزانین ئەم یاداشتە ئاراستەی ڕای گشتی بکەین.
سەرچاوەکانی داهاتی هەریمی کوردستان بریتیە لە داهاتی نەوت (بۆری و تەنکەر و بەرهەمی نەوتی) و غەیرە نەوت(گومرگەکان و داهاتی وەزارەتەکان)، وای دادەنین کە داهاتی نەوتی تەنکەر و بەرهەمی نەوتی (گاز و بەنزین و نەوتی سپی و گازی شل و نەوتی ڕەش) و داهاتی گومرگەکان و وەزارەتەکان هەمووی بۆ دابینکردنی سەرجەم خەرجیەکانی تری حکومەت بەکار دەهێنرێت.
ئەم خشتەیە بریتیە لە پوختەی داهاتی نەوتی هەناردەکراو تەنها بە بۆری و خەرجی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە 21-6-2015 بۆ 1-5-2016.
داهاتی هەناردەی بۆری نەوت
خەرجی مووچەی فەرمانبەران
3950 ملیۆن دۆلار لە 21-6 بۆ 31-12-2015
2800 ملیۆن دۆلار 4 مووچەی فەرمانبەران. 4 700 ملیۆن دۆلار
650 ملیۆن دۆلار داهاتی مانگی 1ی 2016
450 ملیۆن دۆلار مووچەی مانگی 1ی 2016
303 ملیۆن دۆلار داهاتی مانگی 2ی 2016
450 ملیۆن دۆلار مووچەی مانگی 2ی 2016
557 ملیۆن دۆلار داهاتی مانگی 3ی 2016
450 ملیۆن دۆلار مووچەی مانگی 3ی 2016
376 ملیۆن دۆلار داهلتی مانگی 4ی 2016
5836 ملیۆن دۆلار کۆی گشتی
4150 ملیار دۆلار کۆی خەرجی
جیاوازیەکە بریتیە لە:
5836 ملیۆن دۆلار داهات-4150 ملیۆن دۆلار خەرجی مووچە= 1686 ملیۆن دۆلار
لە حکومەتی هەریمی کوردستان دەپرسین ئەم پارەیە لە کوییە؟ ئەگەر ئەم ژمارانە هەڵەیە پوختەی داهات و خەرجی هەرێمی کوردستان لە #01-01-2014# وە تا ئەمرۆ بۆ خەڵکی کوردستان و ئێمەی پەرلەمانتار ئاشکرا بکەن؟؟؟؟؟؟
د. عزت صابر اسماعبل علی حمە صالح د. شیرکۆ جەودەت
19-05-2016