ناوی تەواوی شەهید (جەوهەر مستەفا ڕەسول مەلاک).
خەڵکی گوندی ئیلنجاغی گەورەی ناوچەی کۆیە بووە.
پێشمەرگەی (#پارتی دیموکراتی کوردستان#) بووە.
لە شۆشی ئەیلوول لە شەڕێکی سەختی نێوان ڕژێم و پێشمەرگە لە (چیای شیشار) لە 1974 شەهید دەبێت. لەم شەڕەدا برایەکی خۆی بەناوی (ئەنوەر مستەفا ڕەسول) لەگەڵی دەبێت و ئەویش پێشمەرگە دەبێت ئەنوەر بەدەستی خۆی تەرمی براکەی لەشوێنێکی پشت ناوچەی شەڕەکەدا دەنێژێت. ئەنوەری برای شەهید جەوهەر لە شۆڕشی نوێ دووبارە دەبێتەوە پێشمەرگە لە ڕیزەکانی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) و لە ساڵی 1983 و نۆ ساڵ دوای براکەی ئەویش شەهید دەبێت.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 8,109