הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,612
תמונות 105,232
ספרים 19,488
קבצים הקשורים 97,516
Video 1,394
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
لە هەوراماندا هونەر هونەرمەند پەروەردە دەکات
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دارا هەورامی

دارا هەورامی
دارا هەورامی

هونەر و هونەرمەند دوو وشەی پێکەوە بەستراون، ئەگەر یەکێکیان لەوی دیکە جیا بکرێتەوە، ئەوە بێگومان تای تەرازوو بە لاسەنگی دەوەستێت .
ئەو فەرهەنگەی کە هونەرمەند پەروەردە دەکات، وەک ئاوێنەی ڕوو تەخت وەهایە، کە هونەرەکەی تێدا دەبینێتەوە. زۆرجار ئەو پرسیارە لە هونەرمەند دەکرێت و پێی دەڵێن: چی تۆی کرد بە هونەرمەند؟ بێگومان لە وەڵامدا دەڵێ: هونەری ڕاستەقینەی نەتەوەکەم، دیارە هونەریش بەها و ماکی تایبەتیی خۆی هەیە و بە هەموو کەسێک ناڵێن هونەرمەند، تا خەسڵەتی هونەریی نەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەیە کە ئەو هونەرمەندە، پابەند بێت بە خۆشەویستیی نیشتمان و زێدی خۆی. هەڵبەتە مەبەستی من ئەو هونەرمەندانەیە کە بە شێوەیەکی گشتی لە هەموو بوارەکانی هونەردا کاردەکەن، بەڵام بە شێوەیەکی تایبەتیی مەبەستم هونەرمەندی ئاواز و گۆرانی و موزیکی هەموو دەڤەرەکانی کوردستانە، لەوانەش هونەرمەندانی #هەورامان#، چونکە زیاتر ئاشنایەتیم لەگەڵیاندا هەیە. زۆر جار لە مەجلیسەکانی هونەرمەندانی هەوراماندا دادەنیشم، باسی ئەوەیان لەگەڵدا دەکەم کە ڕاژەی هونەری ڕەسەنیی خۆیان بکەن، نەکەونە شوێن لاسایی و چاولێکەریی هونەری بێگانە، چونکە هونەرمەند دەبێت لە خۆیەوە دەست پێبکات و ستایلی خۆی هەبێت.
هەر لە دێر زەمانەوە واتایەکی دی هونەر و ئاواز و گۆرانی و شایلۆغان لە هەوراماندا باو بووەو ئارەزوویان لێ بووە. هونەر و ئاواز و گۆرانی بەلای منەوە لە ئاوایی و گوند و لادێکاندا پاکژ و خاوێنترە لە ڕووی دەنگەوە، بەڵام لە بواری تەکنیک و پێشکەوتنەوە تا ئێستا لە شارەکاندایە. ئەوەش هۆکەی بۆ دوو لایەن دەگەڕێتەوە:
یەکەم: ئەو ڕژێمانەی کە حوکمی کوردستانیان کردووە، هەموو گوند و ئاواییەکانیان وێرانەخاک کردووە، چونکە لانکەی پەروەردەکەری هونەرمەندی پێشمەرگە بوون و سەرچاوەی شۆڕش لە گوندەکاندا بڵێسەی سەندووە .
دووەم: نەبوونی ئاو و کارەباو خزمەتگوزارییەکان لە هەموو ئەو گوندانەدا، تا ڕووخانی ڕژێمی ئێراق و هاتنەکایەی بواری میللی و نەتەوەیی لە ساڵی (1991) ەوە، بەڵام ئێستا هونەرمەندانی لادێکانمان لە گەشەدان .
هونەرو موزیکی هەر میللەت و نەتەوەیەک بۆ هێشتنەوەو فەرهەنگ و هونەری ئەو نەتەوەیە کاریگەریی گەورەی هەیە. ئەو نەتەوانەی کە دەنگ و ڕەنگیان کپ کرابوو، وەک نەتەوەی ئێمە، هەردەم لەلایەن داگیرکەرانی وڵاتەوە، ڕێگەیان نەداوە بە بیرو هۆشی خۆیان هونەر پەخش بکەن، تا ئێستاش کە ڕاگەیاندنی خۆماڵیمان هەیە، هونەری کوردستان لە هەموو کەناڵ و ڕادیۆ و (tv) یەکاندا بە یەکسانی پەخش ناکرێت، ئەوەش بەهۆی نەبوونی کەسی شیاوە لە شوێنی شیاو، دەنا ئەو وڵاتانەی کە شێوە دیالێکتیان زۆرە کەناڵی شێوەییشیان زۆرە.
بە پێچەوانەوە لە کوردستاندا (30) کەناڵی لۆکاڵی و دەزگای سەتەلایت هەیە، کەچی لێرەو لەوێ وەک دقنەی فەقێ گۆرانییەکی هەورامان لێ دەدرێت! دیارە ئەوەش نەبوونی هزری نەتەوەیی و نەبوونی کاری شارەزا وای کردووە، کە دیالێکتی هەورامان بە هەموو ماچۆگۆ زمانەکانیەوە فەرامۆش کراون! خۆ ئەگەر هونەرو ئاوازی گۆرانیی هەورامان لە هونەری کوردی بکرێتەوە، دیسان تای تەرازو لاسەنگ دەوەستێت، هەروەها پەروەردەی هونەریش دوادەکەوێت.
بێگومان تا زیاتر هونەر پێشبکەوێت، گەل و وڵات ئاوەدان و زیاتر ناسراو دەبێت بە هەردوو دیوی وڵات و جیهاندا، ئەو هەموو ئاواز و گۆرانییانە کە ئەمڕۆ پێشکەش دەکرێن بە تایبەتیی هەندی گۆرانیبێژی نەزان، ئەوەش دووبارە ناپەروەردەیی و دواکەوتوویی ئەو بەناو هونەرمەندە لە ڕەوتی هونەری جیهان نیشان دەدات.
لە پەڕتووکی هەورامان باشتر بناسن، لە لاپەڕە (96) دا هاتووە: «مۆسیقای هەر گەل و نەتەوەیەک پشتیوانییەکی گەورەیە بۆ فەرهەنگ و هونەری ئەو گەلە، مۆسیقای هەر گەلێکیش سینگ بە سینگ و پشت بە پشت هاتووەتە خوارەوە و مۆسیقای هەورامان تا ئەندازەیێ لەناو هەورامییەکاندا ڕەسەنی خۆی پاراستووە و گۆرانییەکانی هەورامانیش لەگەڵ ژیانی خەڵکیدا پەیوەندی هەیە» پەیوەست بوونی ئاواز گۆرانی هەورامان لە بناغەدا لە کانگای هەڵقوڵاوی ژێرخانی خۆیەوە، سەرچەمەکەی لە تاڤگەی بەفراوی (بڵ) و (وەزەنێ) و (بەڵخە) و سیروانی دواو، لەژێر تاپیرە بەردینەکانی (کۆسەی هەجیج) و (پیر شالیاری زەردەشتی) ئارامی و ڕەسەنایەتی و پەروەردەی هونەرو هونەرمەندی هەورامانی، بەیەک ئاڕاستەی پتەو جێگیر کردووە.
- لەهەمان سەرچاوە لە لاپەڕە (96) دا هاتووە: مۆسیقای هەورامان بریتییە لە سێ چەشن، یەکەم مۆسیقای ناوخۆیی کە هەر ساڵ یەکێ لە گۆرانییەکانی گوڵ ئەکا، دووەم مۆسیقای فۆلکلۆری بە شمشاڵ ئەگوترێ، سێیەم مۆسیقای سیاچەمانە کە لەدەنگی جۆربەجۆر پێکدێ و دەنگی سینگ و دەنگی گەروو و دەنگی سەر لەوەدا تێکەڵاوە و ئەمەش هۆی سەرسووڕمانییە کە لە هەرسێ دەنگەکە کەڵک وەرئەگرن».
هەر ساڵێک چەند ئاوازێکی نوێی ڕەسەن بە کۆرپەیی لە وڵاتی خڤەنیرەتە دێتە کایەی پێشکەوتن و هونەرمەندی پەروەردەکراو دێنێتە بەرهەم .
ئاوازی فۆلکلۆری بە فۆرمەلەی هەورامانی نەبێت (ئەدا) و شێوازی تێکدەچێت، تەنیا گەرووی هونەرمەندی پەروەردەکراو بە بەفراوی چیای شاهۆ، ئەو ئاوازە لەنگ نابێت .
ئاوازی بەرزە چڕی سیاچەمانە، ئەوەش سروود گەلی گاتاکان و نەوەدو نۆ پیرەی هەورامانە، بۆیە بنەمای ئەو قوتابخانەیە هەر هەورامانە، ئەوەش دەوڵەمەندی زمانە، وشەی ڕەسەن هونەرمەندی گۆشکراوی ئاهورایی نەبێت، ئەو ئاوازانە بە هەموو گۆرانیبێژێک، ئەو ئاوازانە ناچڕێنەوە، هەر وەکوو فەرموویانە هەموو سیاچەمانەچڕێک گۆرانیبێژە، بەڵام هەموو گۆرانیبێژێک سیاچەمانەبێژ نییە.
لە هەمان سەرچاوەدا، لە لاپەڕە (97) دا هاتووە: لە دەوری کۆنا لە هەورامان خەڵک هەموو سروودیان ئەخوێندەوە و سروود یەکێ لە هەوا کۆنەکانی هەورامانە و بریتییە لە حەوت چەشن: سروودی هجران، سروودی حەیران، سروودی سۆز، سروودی خەسرەوانی، سروودی خاکی، سروودی کوردی، سروودی نەتەوایەتی، وەکوو قاسیدی تووکانی (1224ی کۆچی) لەم بارەوە ئەڵێ:

«چاوەش نەوایێ لێدەرچەنی ڕۆد
تۆ واچە پەرێم گۆرانی و سرۆد
سرۆدی کوردی و سرۆدی هیجرانی
سرۆدی خاکی و سرۆدی حەیران
سرۆدی میللی و سۆز: خەسراوانی
بچڕ پەرێ وێت هەتا مەتوانی
گیان و زرگان پەرێ وێت شادکەر
خانا نەکیسا و باربەد یادکەر
چاوەش جەکونی وە ئاواز ڕۆد
لێدەر چەند هەواو واچە چەند سرۆد
تا من شادی کەم پەرێ وێم ئارۆ
چونکە ئی دنیا سوودێ نەدارۆ»[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 629
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
פריטים המקושרים: 4
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 01-01-2015 (9 שנה)
Publication Type: No specified T4 1434
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: אמנותי
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هەژار کامەلا ) על 12-01-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 14-01-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( زریان سەرچناری ) על: 14-01-2023
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 629
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.15 KB 12-01-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,612
תמונות 105,232
ספרים 19,488
קבצים הקשורים 97,516
Video 1,394
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
Folders
הספרייה - פרובנס - ישראל הספרייה - ספר - לשוני הספרייה - ניב - עברית הספרייה - Publication Type - הספרייה - PDF - מפלגות וארגונים - ארגון - ידידות מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל הספרייה - ספר - גיליון כורדי מפלגות וארגונים - ארגון - אמנותי מאמרים - ספר - גיליון כורדי

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.687 2!