הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,920
תמונות 106,346
ספרים 19,329
קבצים הקשורים 97,296
Video 1,397
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
فەرەیدون عەلی ئەمین
קבוצה: ביוגרפיה | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
13 הצבעה 4
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فەرەیدون عەلی ئەمین

فەرەیدون عەلی ئەمین
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لە #29-04-1933# لە گەڕەکی مەڵکەندی لە #سلێمانی#، لە باشووری کوردستان، لە بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری سلێمانی لە دایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی لە (قوتابخانەی مەڵکەندی) و ناوەندیشی لە (ئامادەیی سەڵاحەدین) تەواوکردووە. لە ساڵی 1953 دا (خانەی مامۆستایان) ی لە بەغدا تەواوکردووە. بووەتە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی، لە قوتابخانەکانی شارباژێر و #چوارتا# و سلێمانی مامۆستا بووە، مامۆستایەکی لێهاتوو و سەرکەوتوو بوو.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، پیاوێکی باڵا شەنگ و بەژنڕێک بوو، ڕووخسار شیرین بوو، هێمن و لەسەرخۆ بوو، سادە و خاکی بوو، قسەزان و خۆشدوو بوو، بڕوابەخۆ و گەشبین بوو، خاوەنی هەڵوێست بوو، ڕاستگۆ و ڕاشکاو و قسە لە ڕوو بوو، ڕەوا پەرست بوو، مامە حەمەیی لە بەردەم کەسدا نەکردووە.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، لە ساڵی 1970 دا، چووەتە بەغدا، وەکوو (توێژێنەری زانیاری) لە (وەزارەتی کاروباری باکوور) دامەزراوە، دواتر گوێزراوەتەوە بۆ (بەڕێوەبەرێتی گشتیی خوێندنی کوردی) لە بەغدا، کە سەر بە #وەزارەتی پەروەردە#ی ئێراق بوو. کرا بە (بەڕێوەبەری هۆی فێرکردن) . ئەندامی لیژنەی دانان و وەرگێڕانی حەوت پەرتووکی کوردی بوو، کە لە قوتابخانەکانی کوردستان دا دەخوێنران.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لە ساڵی 1972 دا، لەگەڵ خاتوو (ناهیدە جەمال تاڵەبانی خۆشکی دکتۆر #موکەڕەم تاڵەبانی#) دا هاوسەرگیرییان کرد. دوو کوڕیان هەیە (ئاسۆ : 1973) کۆلێژی پزیشکی تەواوکردووە، پارێزگاریی پێشووی سلێمانی بوو. (ئالان: 1976) لە دایکبووە.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لە ساڵی (1975) بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردە لە قوتابخانەکانی سلێمانی دا.
لە هەمان ساڵدا واتە لە (1975) دا لە (زانکۆی موستەنسیرییە) لە بەغدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی (پەروەردە و دەروونناسی) دا وەرگرت.
لە ساڵی (1982) دا، لەسەر داخوازی خۆی خانەنشین کرا.
لە ساڵی (1985) دا، بوو بە (مامۆستای وانەبێژ) لە بەشە کوردییەکەی کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی بەغدا، تا ساڵی (1989) بەردەوام بوو، بەڵام بەهۆی ئیفلیجی و ئازاری پێيەکانییەوە نەیتوانی زیاتر بمێنێتەوە.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، مامۆستایەکی دڵسۆز بوو، لە لای قوتابییەکانی زۆر خۆشەویست و ڕێزدار بوو، ئەو هەر ئەوە نەبوو کە وانەی پێدەوتنەوە، بەڵکوو بە هەستێکی پاکی کوردایەتی زاخاوی هۆش و بیری داون، بە سۆز و خۆشەویستی و هاوبەستەبوون بۆ کوردستانی شیرینمان گۆش و پەروەردەی کردوون، هەمیشە هانیانی دەدا کە بخوێننەوە و بنووسن، ئەو بەو هەستەوە لە منداڵە چاوگەشەکانی کوردمانی دەڕوانی کە هیوا و نەوەی داهاتووی کوردستانن.
خوالێخۆشبوو مامۆستا (نوری عەلی ئەمین) کە هاوڕێیەکی نزیکی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین بوو، دەڵێ: لە یادمە هەموو جارێ کە دادەنیشتین، دەیوت: گەلەکەمان هەر بە خوێندن لەدەست کوێرەوەری و نەبوونی و نەخوێندەواری و براکوژی ڕزگاری دەبێت و ڕێی ڕاست و سەرکەوتن بەدی دەکات، تامی بەختیاری و سەرفرازیی دەچێژێت” بۆیە هەمیشە دەیوت:
ئاخ! خوێندەواری داخ خوێندەواری!
بۆ کورد دەبیتە مایەی بەختیاری

مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، چەند نەوەیەکی بە بیری کوردایەتی و بە کوردستان پەروەریی پێگەیاند، کە لە ئەمڕۆدا مامۆستای باڵا و کاربەدەستن، بەڵام لە ئاستی توانای مامۆستا فەرەیدون دا، هەمیشە خۆیان بە قوتابی ئەو دەزانن، بە شانازیشەوە دەڵێن کە ئەلف و بێی کوردایەتی لە مامۆستا فەرەیدونەوە فێربووین، بە ئەوپەڕی ڕێزەوە ناوی دەبەن و یادی دەکەنەوە. مامۆستا فەرەیدون بەم جۆرە ئامۆژگارییانە ڕێنمایی و ئاراستەی قوتابییەکانی دەکرد: ڕۆڵە جگەرگۆشەکان، نیشتمان چاوەڕوانی هیمەت و بازووی ئێوەیە، دڵپاک بن لەگەڵ یەک، دووربن لە کینە و دژایەتی، هەوڵ بدەن و پێبگەن و ببنە پێشڕەو..”
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین کوردێکی زۆر پاک و دڵسۆز بوو، شۆڕەسوارێکی دلێر و بوێر و چاونەترسی گۆڕەپانی کوردایەتی بوو، کوردستان پەروەرێکی سەرسەختی تا سەر ئێسقان بوو، تێکۆشەر و پێشمەرگە و سیاسییەکی ناسراو بوو. خۆزگە و ئاواتی هەرە گەورەی یەکێتی و یەکڕیزی گەلەکەمان بوو. مرۆڤێک بوو پڕاوپڕ لە دڵسۆزی و لە کوردپەروەری. هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی کورد و کوردستان بەخت کردبوو.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، یەکێک بوو لەو کوردپەروەرانەی، کە لە ساڵی (1957) دا کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەکێتی کورد (#کاژیک#) یان لەدامەزرند.
لە ساڵی (1976) دا پەیوەندی بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کرد.
لە ساڵی (1984) یشدا، پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کرد، لە ناوچەی (ماوەت) ی سەر بە سلێمانی بوو بە پێشمەرگە.. یەکێک بوو لە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (دەنگی پێشمەرگە) کە لە شاخ دا دەردەهێنرا.
ئەوەی ئێمە لەم نووسینەماندا مەبەستمانە، بەسەرکردنەوەی توانا و داهێنانی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمینە لە بۆرای ئەدەبی منداڵانی کورد دا.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، کەڵە نووسەرێکی هۆنراوە و چیرۆکە بۆ منداڵان، ئەستێرەیەکی هەمیشە گەش و وشەدارە لە ئاسمانی ئەدەبی منداڵانی کورد دا. شوێن پەنجە و شەقڵی شێوازی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لە ئەدەبی منداڵانی کوردا دا هەرگیز کاڵ نابنەوە، تا ئەمڕۆش منداڵانی کوردمان چێژ و خۆشییەکی زۆر لە هۆنراوە و لە چیرۆکەکانی وەردەگرن.
مامۆستا فەرەیدون بەشی هەرە زۆری هۆنراوە و نووسینەکانی بۆ منداڵان تەرخان کردبوون، چونکە منداڵان بە لای مامۆستا فەرەیدونەوە: منداڵ پێوەری سامان و سەرمایەی نەتەوەیە، ئەو نەتەوە دەوڵەمەندە کە منداڵانی بە جوانی پەروەردە کراون”
مامۆستا فەرەیدون زۆر بە جوانی هۆی پێشکەوتنی گەلانی دەستنیشان کردووە. بەڵی لە ئەمڕۆدا ڕادەی دەوڵەمەندی و پێشکەوتن و شارستانی گەلان، بەوە دەپێورێ کە تا چ ڕادەیەک ئاوڕیان لە منداڵەکانیان داونەتەوە و بە دروستی پەروەردەیان کردوون.
بە لای ئێمەشەوە، منداڵانی کوردمان، گرنگترین سامان و سەرمایەی گەلەکەمانن، کە لە سامانی نەوت و زێڕ و دوڕ و هەر سامانێکی تر زۆر بەنرخترن.
هۆنراوە جوان و ناسک و شیرینەکانی مامۆستا فەرەیدون بۆ منداڵانی کوردمان، لە نوقڵ و گەزۆ شیرینترن، چیرۆکە خۆشەکانیشی لە خۆشی خۆشترن، منداڵانی تامەزرۆی هۆنراوە و چیرۆکی خۆش پێیان خەنی ببوونە. نووسینەکانی بۆ منداڵان لە ناوەڕۆک و فۆرم دا، داهێنان و تازەگەرییان پێوە دیارن. توانی وەرچەرخانێک لە ئەدەبی منداڵانی کورد دا بکات و، تەکانێکی گەورەی بەرەو پێشەوە پێبدات، لە ڕاستیدا مامۆستا فەرەیدون پێشەنگ و پێشڕەوی قۆناغێکی نوێی ئەدەبی منداڵانی کوردە، کە لە سەرەتای حەفتاکانەوە سەری هەڵدا. بوو بە سەرمەشقی نووسەرانه ئەم بوارە.
بەو پێیەی کە مامۆستا فەرەیدون مامۆستا بووە، زیاتر لە جیهانی وەنەوشەیی پڕ لە هیوا و خەونی سەوز و لە ڕاز و نیازی پاکی منداڵانەوە نزیک بووە، زیاتر لە هەست و سۆز و حەز و خواست و خۆزگە و ئارەزووەکانیان و لە زمانیان گەیشتبوو. بۆیە زمان و حەزی ئەوان، بوونەتە ئیلهامی بیری و بە هەوێنی نووسینەکانی بۆ منداڵان. هەر لە ژینگەی ئەوانیشەوە بابەتەکانی بۆ هەڵهێنجاندوون. شایەنی باسیشە مامۆستا فەرەیدون زمانزانێکی زمان پاراو و بە توانا بوو، بە کوردییەکی پەتی و ڕەوان و ناسک و شیرین و بێ گرێ و گۆڵ دەینووسی، بە پێێ قۆناغەکانی منداڵی، ڕستەکانی بابەتەکانی لە زمان و لە فەرهەنگی منداڵانەوە وەرگرتوون. ئەمەو مامۆستا فەرەیدون شارەزا و پسپۆر بوو لە پەروەردە و دەروونناسی منداڵان دا، دەیزانی چۆن و چییان بۆ بهۆنێتەوە و بۆ بنووسێت. شارەزاییەکی باشی لە بنەماکانی ئەدەبی سەرکەوتووی منداڵان دا هەبوو.
مامۆستا فەرەیدون زمانی عەرەبی و ئینگلیزیشی بە باشی دەزانی، کۆمەڵێک چیرۆک و چیرۆکەشیعری بۆ منداڵان، لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردیمان، کە تام و چێژێکی ئەوتۆی پێبەخشیون، لە دەقە ئینگلیزییەکەش شیرینتری کردوون.
هۆنراوەکانی مامۆستا فەرەیدون بۆ منداڵان، زۆر ناسک و سادە و ئاسان و شیرینن، بە ئاسانی بوونەتە وێردی سەر زمانی منداڵانی کوردمان، هەر لەبەر کورتی دێڕەکانیان و ناسکی و ئاوازی شیرینی ترپە و سەرواکانیان، بەشێکیان کراون بە گۆرانی و بە سروود، منداڵان بە ئاوازەوە دەیان چڕن. کام منداڵی باخچەی منداڵان هەیە کە هۆنراوەی ” سمۆرە”ی لەبەر نەبێت، کام منداڵی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی هەیە کە هۆنراوەی ” کوڕە کوردم”ی مامۆستا فەرەیدونی لەبەر نەبێت و بە ئاوازەوە نەیڵێت.
ناوەڕۆک و فۆرمی هۆنراوەکان و چیرۆکەکانی مامۆستا فەرەیدون، زۆر گونجاون و بوونەتە دووانە و تەواوکەری یەکتری. بە زمانێکی کوردی ڕەوان و تەڕ و پاراو، بە شێوازێکی شیرین و ئاسان هۆنراوەکانی بۆ هۆنیونەتەوە و چیرۆکەکانی بۆ داڕشتوون، زمانەکەی پڕ بە پێستی بابەتەکانین. مامۆستا فەرەیدون خاوەنی خەیاڵێکی فراون بوو، وەکوو زۆربەی شاعیران و چیرۆکنووسانی منداڵانی جیهانی ناسراویش، سوودی لە کەلەپوور و لە فۆلکلۆر و لە لە پەندی پێشینانی کوردیمان وەرگرتووە، لە هەندێ لە هۆنراوە و لە چیرۆکەکانیدا ڕەنگیان داوەنەتەوە، بەڵام بە زمانی منداڵییەوە. بۆ نموونە ئەمانە ناونیشانی هەندێ لە چیرۆکەکانین:
“کاکە ئالان مار هات، ماری ژەنگ و ژار هات”، “تامی تامی =KTML_Red=گەنمەشامی=KTML_End=”، ” پشکۆ و شێرکۆ شەڕیانە، لەسەر دەنکێ زەنگیانە”

کارەکتەری چیرۆک و هۆنراوەکانی، چ مرۆڤ و چ باڵندە و ئاژەڵ بن، بە لای منداڵانی کوردەوە نامۆ نین، بینراون و ناسراون. لە ژینگەی کوردەواری و کوردستانەوە وەریگرتوون. وەک (منداڵ، ئاسکە، بەرخۆلە، =KTML_Red=کارژۆلە=KTML_End=، چۆلەکە، سمۆرە، هەنگ، بۆق، جووجەڵە، پەپوولە، ڕێوی، کۆتر، کوندەپەپوو، دار گوێز، زەنگوڵە و.. تاد.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمینی نووسەر و ڕەخنەگر، لە ساڵی (1954) دا، یەکەمین نووسینی خۆی لە ڕۆژنامەی” ژین “ی سلێمانی دا بڵاوکردەوە، هەر لە ژین دا چەند نووسینێکی تری بڵاوکردەوە.
لە ساڵی (1970) دا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی نووسەرانی کورد بوو.

ئەمانە ناوی بەرهەمە چاپکراو و بڵاوکراوکانی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین ن:
1- =KTML_Red=پاڵەوانی دواڕۆژ=KTML_End=، ئەدەبیاتی منداڵان، لەساڵی (1958) بە هاوبەشی لەگەڵ مامۆستا عومەر عەبدولڕەحیم نووسیوێتی.
2- =KTML_Red=پیاوە بچکۆلەکە=KTML_End=، چیرۆک و هەڵبەست بۆ منداڵان، بەغدا ساڵی (1973)
3- کارژۆلە، چیرۆک و هەڵبەست بۆ منداڵان، ساڵی (1972)
4- =KTML_Red=پاکژی=KTML_End=، چیرۆک بۆ منداڵان، ساڵی (1974)
5- =KTML_Red=سێو=KTML_End=، چیرۆکێکی وەرگێڕاوە بۆ منداڵان، ساڵی (1974)
6- گەنمەشامی، چیرۆک بۆ منداڵان، ساڵی (1974)
7- =KTML_Red=جووجەڵە و بێچوەمراوی=KTML_End=، چیرۆکێکی وەرگێڕاوە بۆ منداڵان، ساڵی (1974)
8- چەند سەرنجێک لە #پیرەمێرد#ی نەمر، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، ساڵی (1971)
9- =KTML_Red=پیرێکی ڕیش درێژ بوو=KTML_End=، چیرۆک و هەڵبەست بۆ منداڵان، هەڵبەستەکان لە ئینگلیزییەوە کراون بە کوردی، ساڵی (1985)
10- کۆمەڵێک وتاری ئەدەبی و ڕەخنەیی لە ڕۆژنامەی ژین و هاوکاری و لە گۆڤارەکانی نووسەری کورد، بەیان، ڕۆشنبیری نوێ، ڕەنگین، لە بڵاوکراوەکانی تردا.
11- ئەندامی دەستەی وەرگێڕانی کۆمەڵێک پەرتووکی خوێندنی قوتابخانەکان بوو بۆ سەر زمانی کوردی لە بابەتی پەروەردە و جوگرافیا و زانیاری دا.
12- پەخشان لە ئەدەبی کوردی دا (بە ڕۆنیۆ) لە ساڵی (1987)
13- کۆمەڵێک هۆنراوە و چیرۆک و شانۆگەری بۆ منداڵان نووسیون، چاپ نەکراون.

سەرەڕای ئەوەی کە مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، زۆربەی کاتەکانی بۆ نووسینی ئەدەبی منداڵانی کوردمان تەرخان کردبوو، بەڵام وەکوو لە پێشەکی (پیاوە بچکۆلەکە) دا نوسیوێتی، هەر خۆی بە قەرزاری منداڵانی کورمان دەزانی، دەڵێ: ئێمە هیچی ئەوتۆمان بۆ مناڵانی کورد نەکردووە کە شایانی باس بێت، بگرە قەرزارباریشیانین، دەبا ڕێگای دانەوەی ئەو قەرزە بگرین و دواڕۆژێکی وایان بۆ ساز بکەین کە ئەو بەندانە مەبەستی لە بەندەکانی جاڕنامەی مافەکانی منداڵانە لەوانەش زیاتریان بۆ بهێنینە دی. چونکە مناڵانی کوردیش وەکوو هەموو مناڵانی جیهان جوانکیلە و ئێسک سووکن و شایانی خزمەتن.

دەشڵێ: با ڕاست و ڕەوان پێتان بڵێم: خوڕەی قەڵبەزەی کوێستانەکانمان پولێک ناهێنێت ئەگەر قاقا و تریقەی مناڵەکانمانی لەگەڵدا نەبێت، قاقا و تریقەی مناڵەکانیشمان نابێت، ئەگەر ئێمە نەبین”
دەشڵێ: “مناڵەکان: نازانم چ بەهرەیەکی خوایی و چ هێزێکی نادیار و تەلیسماویتان پێیە هەرچەند سەیرتان ئەکەم، هێمنی و دڵنیایی و بێخەتایی و ئێسک سووکی و جوانکیلەیی و ساکاری و گەشی و ڕووناکی و هیوا و زەردەخەنە ئەبینم، ئێوە بەو مناڵییە وەک ئەستێرەیەکی جریودار، پرشنگی ئەو هەموو شتانە بە دەوری خۆتاندا ئەپرژێنن.

تا ئێستا ئەوەی بەرچاوی ئێمە کەوتووبێت، دەربارەی لێکۆڵینەوە و شیکردنەوە و ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی چیرۆک و هۆنراوەکانی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین:
1- چیرۆکی منداڵان لای فەرەیدون عەلی ئەمین، د. عەبدولستار تاهیر شەریف.
2- هەڵبەستی منداڵان لای فەرەیدون عەلی ئەمین، مامۆستا عەبدولڕەزاق بیمار.
3- مامۆستا حەمە ساڵح فەرهادی، لە بەرگی یەکەمی کتێبەکەی “پێگەی شیعری منداڵان لای شاعیرانی کورد: #هەولێر# 2012 ” یەکێک لەو دە شاعیرانەی کە باسی کردوون و ئاماژەی بە نموونەی هۆنراوەکانی داون، مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین ە.
4- مامۆستا حەمەکەریم هەورامی، لە بەشی یەکەمی “ئەدەبی منداڵانی کورد” وەکوو شاعیرێکی لێهاتووی منداڵان، ناوی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمینی هێناوە، لەگەڵ نموونە لە هۆنراوەکانی.
مامۆستا فەرەیدون گەنجینەیەکی پڕ لە گەوهەری هێندە بەنرخی بۆ منداڵانی کوردمان بەجێهێشتووە، دەبوایە تا ئێستا چەند خوێندکارێکی باڵای ئەدەبی کوردی، هۆنراوە و چیرۆکەکانی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین بۆ منداڵان، بیان کردایە بە توێشەبەری ماستەرنامە و دکتۆرا. هیوادارین ڕۆژێک بێت و ئەم هیوایەمان بێتەدی.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، کە بۆ ماوەی چل ساڵ نووسینی هەمەچەشنەی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردەوە. هۆنراوە و چیرۆکی بۆ منداڵان نووسی. لە ڕۆژی چوار شەممە، ڕێکەوتی #25-11-1991# لە شاری بەغدا، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و کۆچی دوایی کرد، بۆ ڕۆژی دوایی بردیانەوە بۆ شاری سلێمانی و لە گردی (سەیوان) بە ئامادەبوونی دەیان ڕۆشنبیر و نووسەری کوردستان بە خاک سپێرا.
() بۆ نووسینی ئەم بابەتە، سوودم لەم سەرچاوانە وەرگرتوون:
1- پەرتووکی” فەرەیدون عەلی ئەمین” دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی
بەغدا (1993) ئەو وتارانەشی تێدایە کە لە چلەی مامۆستا فەرەیدوون لە بەغدا خوێنرانەوە.
2- (پیاوە بچکۆلەکە) هەڵبەست و چیرۆک بۆ منداڵان، فەرەیدون عەلی ئەمین، بەغدا (1972) [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 312,424
HashTag
מקורות
קבצים הקשורים: 1
פריטים המקושרים: 12
קבוצה: ביוגרפיה
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Date of Birth: 29-04-1933
Date of Death: 25-11-1991 (58 שנה)
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82: Sulaimaniyah
No specified T3 85: דרום כורדיסטן
אומה: כורדי
אנשים מקלידים: פעיל פוליטי
אנשים מקלידים: סופר
מין: גבר
מפלגה: KAJYK
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 24-12-2008
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 24-11-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 312,424
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.230 KB 23-11-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
קובץ תמונה 1.0.128 KB 04-05-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,920
תמונות 106,346
ספרים 19,329
קבצים הקשורים 97,296
Video 1,397
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.797 2!