ئامادەکار: شاڵاو جەعفەر
بابەت: بیبلیۆگرافیا
چاپی یەکەم: چاپخانەی سەردەم ساڵی 2018
مافی لەچاپدانەوەی بۆ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە.
وەرگێڕان وەک ژانرێکی ئەدەبی ڕۆڵێکی کاریگەری لە پەیوەندی نێوان گەلان هەیە، یەکێک لە ڕێگاکانی پەیوەندی لەگەڵ گەلان وەرگێڕانە، وەرگێڕان مێژووییەکی کۆنی لەناو گەلاندا هەیە، بەڵام لەناو کورددا مێژووییەکی تازەی هەیە و وەرگێڕانی ئەدەب و کەلتوری کوردی بۆ سەر زمانەکانی تری جیهان زۆر کەمە و لە ئاستی پێویستدا نییە.
تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت کتێبخانەی کوردی لەبواری وەرگێڕاندا لاواز و هەژارە، تا ئێستا ئەدەبی ئێمە کەمتر بۆ سەر زمانەکانی تر وەرگێڕدراون، ئێمە لەبری ئەوەی ئەدەبی خۆمان بۆ سەر زمانەکانی تر وەربگێڕن، زیاتر خەریکی وەرگێڕانی بەرهەمی گەلانی ترین، ئەمە هەم قازانجی هەیە و هەم زیان، قازانجەکەی ئەوەیە کە کتێبخانەی کوردی پێ دەوڵەمەند دەبێت و هاوکاتیش دەبێتە هۆی دروستبوونی پەیوەندی لەنێوان گەلان، بەڵام زیانەکەشی ئەوەیە کە ئێمە تەنها بەرهەمی بێگانە وەردەگێڕن و بەرهەمی خۆمان بۆ سەر زمانەکانی تر وەرناگێڕین و ناتوانین ئەدەبی و کلتوری خۆمان بە گەلانی تر بناسین.
هەرچەند پێشتر چەند بەرهەمێکی کوردی وەرگێڕدراون بۆ سەر زمانەکانی تر، بەڵام هیچیان بە قەت بەرهەمەکانی مامۆستا شێرکۆ بێکەس وەرنەگێڕدراونەتە سەر زمانەکانی تر.
زۆربەی بەرهەمەکانی مامۆستا شێرکۆ بێکەس کراونەتە فارسی، ئینگلیزی، سویدی، تورکی، ئیسپانی، ئیتاڵی، دانیمارکی، فەڕەنسی، نەرویجی، ئەڵمانی، عەرەبی و هەنگاری.
ئەمەی لەم کتێبەدا دەبینی وەفا و خۆشەویستی ڕۆژنامەنووس شاڵاو جەعفەرە بۆ مامۆستا بێکەس، ئەم ڕۆژنامەنووسە دڵسۆزە ماوەی ساڵێکی تەرخان کردووە بۆ کردنەوەی ئه و کتێبانەی شێرکۆ بێکەس کە بە 13 زمانی جیهانی وەرگێڕدراون.
لەکۆی 26 کتێبی شێرکۆ بێکەس کە بە فارسی وەرگێڕدراون شاڵاو جەعفەر توانیویەتی 18 کتێبیان کۆبکاتەوە و ئه و کتێبانەی کە بە زمانەکانی تر وەرگێڕدروان بەشێکی دەستنەکەوتووە و تەنها بەرگ و وێنەی و ناسنامەی ئەوانی دەستکەوتووە و دووتوێی ئەم کتێبەدا خستویەتەڕوو.
لەم کتێبەدا وێنە و بەرگی ئه و کتێبانەی شێرکۆ بێکەس خراونەتەڕوو کە کراون بە فارسی و عەرەبی و زمانەکانی تر.
PUKmedia ناساندن / جەواد حەیدەری