خەڵک بە نامووسی ئەکا، ئەو بە کراسی ئەکا.
نامووس: ئابڕوو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ئەم پەندە زۆر تایبەتە بە ژنان و تەنیا ژنان بەکاری دێنن، لە کوردەواردا زۆرێک لە کابانانەکان ئاگایان لە گیرفانی مێردەکانیانە و کاری ماڵداری بە ڕێکوپێکی دەکەن، بەڵام هەندێک لە کابانەکان گوێ نادەنێ، هەرچیان هەبێت لە خۆڕازاندنەوەدا بەکاری دێنن. پەندەکە کابانێکی باش بە ژنێکی ناشی دەڵێت: من ماڵداری دەکەم بەڵام تۆ وانیت.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 759