Biblioteca Biblioteca
Buscar

Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!


Search Options





Búsqueda Avanzada      Teclado


Buscar
Búsqueda Avanzada
Biblioteca
Nombres Kurdos
Cronología de los hechos
Fuentes
Historia
Colecciones usuario
Actividades
Buscar Ayuda?
Publicación
Video
Clasificaciones
Elemento Random!
Enviar
Enviar artículo
Enviar imagen
Survey
Su opinion
Contacto
¿Qué tipo de información necesitamos!
Normas
Términos de uso
Calidad de artículo
Instrumentos
Acerca
Kurdipedia Archivists
Artículos nosotros!
Añadir Kurdipedia a su sitio web
Añadir / Eliminar Email
Estadísticas de visitantes
Estadísticas de artículos
Fuentes Convertidor
Calendarios Convertidor
Lenguas y dialectos de las páginas
Teclado
Enlaces útiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Idiomas
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mi cuenta
Registrarse
Membresía!
Olvidó su contraseña?
Buscar Enviar Instrumentos Idiomas Mi cuenta
Búsqueda Avanzada
Biblioteca
Nombres Kurdos
Cronología de los hechos
Fuentes
Historia
Colecciones usuario
Actividades
Buscar Ayuda?
Publicación
Video
Clasificaciones
Elemento Random!
Enviar artículo
Enviar imagen
Survey
Su opinion
Contacto
¿Qué tipo de información necesitamos!
Normas
Términos de uso
Calidad de artículo
Acerca
Kurdipedia Archivists
Artículos nosotros!
Añadir Kurdipedia a su sitio web
Añadir / Eliminar Email
Estadísticas de visitantes
Estadísticas de artículos
Fuentes Convertidor
Calendarios Convertidor
Lenguas y dialectos de las páginas
Teclado
Enlaces útiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Registrarse
Membresía!
Olvidó su contraseña?
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Acerca
 Elemento Random!
 Términos de uso
 Kurdipedia Archivists
 Su opinion
 Colecciones usuario
 Cronología de los hechos
 Actividades - Kurdipedia
 Ayudar
Nuevo elemento
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
LA CONSTRUCCIÓN DE NACIONALISMOS EN EL KURDISTÁN
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Estadística
Artículos 519,107
Imágenes 106,571
Libros 19,301
Archivos relacionados 97,360
Video 1,394
Biblioteca
El fusil de mi padre
Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores...
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
Biblioteca
La revolución de Kurdistán ...
Biblioteca
Liberando la vida: la revol...
منیش شیوعی بووم
Grupo: Artículos | Lenguaje de los artículos: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Clasificación elemento
Excelente
Muy bueno
Promedio
Pobre
Malo
Añadir a mis colecciones
Escriba su comentario sobre este artículo!
Titel der Geschichte
Metadata
RSS
Búsqueda en Google de imágenes relacionadas con el elemento seleccionado!
Buscar en Google para el artículo seleccionado!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

منیش شیوعی بووم

منیش شیوعی بووم
منیش شیوعی بووم
شوان ئەحمەد
چی دەبوو گەر #عەبدوڵڵا گۆران#یش دەردەڵەکانی خۆی بنووسیایەتەوە
(تاقە یەک کەسیش نەبوو لەسەر بنەمایەکی فەلسەفی و ئایدیۆلۆژی، ڕوو بکاتە حیزبی شیوعی)
#بەهادین نوری#
منیش شیوعی بوم! جا کێ شیوعی نەبوو.. کێ بەئومێدی داهاتویەکی باشتر، دروشمی (نیشتمانێکی ئازاد و گەلێکی بەختیار)فریوی نەخوارد.. ئه و ئایدیۆلۆژیایە کاتێک ڕوو لەم ناوچەیە دەکات خوێندەوار و نەخوێندەوار، شارنشین و گوندییەکان، ئەفەندی و عەوامەکان، دەبنە هەواداری چەمکگەلێکی وەک: (سەرخان و ژێرخان، ئیمپریالیزم و سەرمایەداری و دیکتاتۆریەتی پڕۆلیتاریا و....).
وڵاتێک سور دەکاتەوە، بەبێ ئەوەی وەک بەهادین نوری دەڵێت: (تاقە یەککەسیشیان لەسەر بنەمایەکی فەلسەفی و ئایدیۆلۆژی ڕویان لەچەکوش و داسەکە کردبێت).
کتێبی (کنت شیوعیا)، ئیعترافاتی یەکێکە له و ملیۆنەها خەڵکەی شوێن ئه و ئایدیۆلۆژیایە کەوتبون، بەڵام یەکێکی ئاسایی و عەوام نا، بەڵکو یەکێک له و دەستەبژێرە خوێندەوار و ڕۆشنبیرەی کەنەک هەر ڕەوتی شیعر لەعێراقدا، بەڵکو ئاڕاستەی شیعری عەرەبیش لەڕوی فۆرم و ناوەڕۆکەوە سەرلەبەر دەگۆڕێت.
ئه و کەسە بەدر شاکر سەیابە.. ئیعترافاتێکیش کە بەقەڵەمی شاعیرێکی نوێخواز و هەستناسکی وەکی ئه و نوسرابێت، جیاوازە (زۆریش جیاوازە) لەئیعترافاتی کەسانی وەک (عەزیز ئەلحاج و مالک سەیف و عەزیز محەمەد و ئەحمەد بانیخێڵانی و کەریم ئەحمەد و حەمید مەجید موسا و.... هتد).
چل و پەنجا و شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، ئه و قۆناغە بوو کە شیوعیەکان دەیانتوانی له و بەغدایەی هەنوکە موقتەدا سەدر ئامر بیل مەعروف و ناهی عەنەلمونکیرە تێیدا، ڕێپێوان و خۆپیشاندانی ملیۆنی سازبکەن. شەقام بجوڵێنن و عەرشی دەسەڵات بهەژێنن. بەڵام ئاخۆ ئەوە بەچی گەیشت و چی لێهات؟ ئه و هەموو خەبات و قوربانی و جۆشوخرۆشە کوێوە چوو؟ دەرەنجامی ئه و هەموو خوێن و فرمێسک و قەهر و زوڵم و ستەمەی ناو زیندانەکان، چی لێ شین بوو؟
ئەمانه و زۆرێکی تریش پرسیارگەلێکی ڕەوان، بەڵام وەڵامدانەوەیان لەشوێن و ڕێی تردا دەبێت بدرێتەوە.. چونکە ئێمە لێرەدا بەدوای وەڵامی ئه و پرسیارانەوە نین، ئەوەندەی بەخستنەڕوی کتێبێکەوە خەریکین باس لەنائومێدیی شاعیرێکی داهێنەر دەکات، لە حیزب و ئایدیۆلۆژیایەک کە ناوی کۆمۆنیزمه.
کتێبی (کنت شیوعیا)، گێڕانەوەی ئەزموونی شاعیرێکە لەگەڵ شیوعیەکاندا و وەکو خۆیشی دەڵێت: (بیرۆکەی نووسینەوەی سەربوردەی خۆی لەگەڵ ئه و حیزبەدا، هەر لە زووەوە مەراقی بووە، بۆ ئەوەی بەیانی بکات چۆنچۆنی بووەتە کۆمۆنیست و له و ساڵانەشی کە لە ڕیزەکانی حیزبدا کاریکردووە، چی بینیوە و پاشان چی وای لێکردووە ببێتە سەرسەختترین نەیاری کۆمۆنیزم).
سەیاب دانپێدانانەکانی (پەنجا و پێنج) ساڵ بەر لەئێستا بڵاودەکاتەوه و ئەوەش بەچل زنجیرە وتار لەرۆژنامەی (الحریة)ی شاری بەغداد دەبێت کە قاسم مەحمودی پارێزەر سەرنووسەری بووە. ساڵی 2007 وەلید خالید ئه و وتارانە دەکاتە کتێبێک و لەلایەن خانەی وەشانی (ئەلجەمەل)ەوە کە خالد مەعالی خاوەنیەتی بڵاودەکاتەوه.
ئەڵبەتە ئه و سەیابەی لەم وتارانەدا دەیبینین، شاعیرەکەی ناو قەسیدەی (جیکۆر) و (شناشیل ابنة الچلبی) نییە، ئه و خوێندەوارە هەست ناسک و غەمگین و جوان پەرستە نییە کە لەژێر کاریگەری شیعرەکانی (ئەلیۆت و بایرۆن و ستیڤن سپندەر و یەتس)دا دەنوسێت.
نەخێر لێرەدا سەیابێک دەبینینن توڕه و زویر.. داخ لەدڵ و بێزار لەهەموو ئه و دزێوی و ناشیرینی و ناهەقیانەی، لەناو حیزبداو لەهەڤاڵانی ڕێی خەبات و ئازادی بینیویەتی
کە لەتەواوبونی کتێبەکە دەبیتەوە، لە خۆت دەپرسیت (ئەبێ حاڵی شاعیران و هونەرمەندان و ڕۆشنفکر و خوێندەوارانی دیکە لەناو حیزب و لەنێو ئایدیۆلۆژیا دۆگماکاندا چۆن بووبێت؟ چەندیان بەنائومێدی مابنەوه و چەندیان بەحەسرەت و دڵشکانەوە، کشابنەوە؟ چەندیان ماجەرای ئه و ساڵانەیان لەگەڵ خۆیاندا بردبێتە ژێر گڵ و قڕوقەپیان لێ کردبێت).
ئەوەی بەئازایەتیەک بۆ سەیاب دەنوسرێت ئەوەیە، بەبێدەنگی ئه و مێژووە جێناهێڵێت. بەدەنگ هاتنیشی لەقۆناغ و ڕۆژگارێکدایە کە شیوعیەت لەعێراقدا لەئەوجی گەشه و هەڵکشاندایه.
لەدیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا بیرمەندی ناسراو تزڤیتان تۆدۆرۆف دەڵێت: (قسه و وتاری کۆمۆنیست و سۆسیالیستەکان بەڕواڵەت پڕپڕن لەخۆشەویستی، چونکە داوای بەختەوەری و خۆشگوزەرانی بۆ هەموان دەکەن و هەمیشە ئامانجیان گەشەکردن و بەختەوەریی هەموو لایەکە، بەڵام جەخار ئەوانەی ئه و قسانە دەکەن و هەڵگری ئه و گوتارانەن، ئەوانەن خەریکی گیرفان پڕکردنن و جگە لەدەوڵەمەندکردنی خۆیان بیر لەهیچی دی ناکەنەوه).
ئەم قسانەی تۆدرۆف وەک ئەوە وان، پوختەی ئەم کتێبەی سەیاب بن و تەعبیر لەدەردەدڵەکانی ئه و بکەن لەسەر شیوعیەت.
شتێک کە بەدرێژایی ئیعترافاتەکانی سەیاب جەختی لێ بکاتەوە و بەتۆخکردنەوەیەوە خەریک بێت، دوفاقی و دوڕویی و نەبونی ڕاستگۆییە لەنێو شیوعیەکاندا. باس له و کەلێنە گەورەیە دەکات کە لەنێوان گوفتار و ڕەفتاری هاوڕێکانیدا بینیویەتی.
ئەڵبەتە ڕەخنەکانی سەیاب زۆر قوڵ و تیۆری نین، زیاتر بەزمانێکی ڕۆژنامەوانی سادە نوسراون و ڕووماڵێکی گشتی ئەزمونی سی ساڵەی خۆیەتی، لەگەڵ حیزبی شیوعیدا کە چۆنچۆنی خەڵک و خوای شارۆچکەکەی ئەوانیان فریوداوه و لەژێر زیاد لەدروشمێکی بریقەداردا، کردویانن بە لایەنگر و هەواداری خۆیان.
سەیاب وەک ئەدیبێک زیاتر لەوە نیگەرانە کەوەک شاعیرێکی شیوعی، دەبوو بۆ هەموو ڕوداوە گەوره و ئاساییەکان لەئامادەباشیدا بوایە.. لەهەر جێیەک چەند کرێکارێک مانگرتنیان ڕابگەیەندایه و هاوڕێیان لەهەرکاتێکدا دەستیان بەخۆپیشاندان بکردایە، دەبوو ئەویش لاپەڕەکانی ڕەش بکردایەتەوه و چامەی درێژ درێژی بۆ بۆنوسینایە.
ئەوەتا دەڵێت: (من دەبوو ڕۆژانە چامەی سور بنوسم و پۆستی کەم بۆ هاوڕێ گەورەکان لەبەغداو ئەوانیش لەبۆنەکاندا بیخوێننەوە.. ئای چەند پەشیمانم لەوەی کە من ئه و شتە پوچ و بێمانایەنەم نوسیوە.. ئاخر ئەگەر یەکێک بێت و بەراورد لەنێوان ئه و بابەتانەدا بکات کە گەورە شاعیرانی دنیای غەیرە شیوعی لەبارەیانەوە دەنوسن و ئه و بابەتە پۆخڵاواتانەشی هاوڕێیانی حیزب لەسەری دەنوسن، واقی وڕدەمێنێ کە چۆن خەڵکانێک بەخۆیان دەڵێن شاعیرو دەربارەی شتی وا پوچ و بێمانا دەنوسن).
من کە ئەم قسانەی سەیابم دەخوێندەوە بەدەست خۆم نەبوو، بەردەوام وێنەی شاعیرێکی گەورە و نوێخوازی وەک عەبدوڵڵا گۆرانم دەهاتە پێش چاو و بیرم لەشیعرەکانی دەکردەوه و دەموت سەیاب ڕاست دەکات، ئاخر تۆ بڕوانە ئه و گۆرانەی کە (شینی دەروێش عەبدوڵڵا و هیوای کوڕی و وەسفی قەرەداغ و هەورامان دەکات، لەگەڵ ئه و گۆرانەی لاوکی سور بۆ کۆریای ئازا، بۆ کۆریای کیم ئێڵ سونگ) دەنوسێت. لەویاندا شیعریەت و ستاتیکا و فانتازیا و تەقینەوەی ماناو زمان دەبینین، کەچی لەوی دیکەیاندا دروشم و وشە ڕیزکردن و ڕستەی بێ ڕۆح و کەم خوێن و ڕەزاگران دەبینین. شتگەلێک دەبینین دورونزیک پەیوەندییان بەشیعر و شیعرییەت و شاعیربونەوە نییه.
کە شاعیر و هونەرمەندێکی داهێنەر تەوقی ئایدیۆلۆژیایەکی دەکرێتە مل، ئیدی دەبێت بەچاوی حیزب ببینێت و بەئەقڵی حیزب بیربکاتەوە و چەشەی ئه و شتانەش بکات کە ئایدیۆلۆژیای حیزب پەسەندیان دەکات.. ئەوەتا سەیاب له و بارەیەوە دەڵێت: (من شیعری زۆرێکی زۆری شاعیرانی کۆمۆنیستم خوێندبوەوە، هەر لەنازم حیکمەت و پاپلۆ نیرۆدا و ئەراگۆنەوە بۆ ماوتسی تۆنگ و سیمۆنۆف و.... هتد، جگە لەشیعرێکی پوچ و بێمانا شتێکی تر نەبوون. تەنانەت هەندێکیان هی ئەوە نەبوون پێیان بڵێیت شیعر، بەڵام وەک شیوعیەک و وەک ئەندامێکی حیزب، ناچاربووم داکۆکیان لێبکەم و وەک گەورە شاعیرانی دنیاش باسیان بکەم.. دەبوو شاعیرێکی هیچی وەک نازم حیکمەتم لە ت. س. ئەلیۆت و ئێدیت ستۆیل پێ چاکتر بێت، چونکە ئێدیت ژنە شاعیرێکی ئایینی ه و ئەلیۆتیش شاعیری مەرگ و فیودالیزم و کۆلۆنیالیزمی جیهانیە.. بەڵام من له و کاتانەشداو لەناخی خۆمدا هەر سەرسام بووم بەئەلیۆت و ئێدیت ستۆیل و تەنانەت سەرسامیش بووم بەشاعیری گەورەی ئەڵمانیا ڕانیا ماریا ڕێلکە، ئه و ڕێلکەیەی ڕەخنەگرانی کۆمۆنستی بەشاعیرێکی کۆنەپەرستی ڕەشبینیان دەدایە قەڵەم و پێیان وابوو، شیعرەکانی گوزارشت لەخەون و ئومێدی چینێک دەکات کە بەره و نەمان دەچێت و ئه و چینەش چینی دەربەگەکانە، بۆیە ئه و شاعیرەش ئەواتەخوازە لەژیاندا نەمێنی و ڕەشبینە.. بەڵام کێ دەتوانێ بڵێت ڕێلکە زۆر شاعیرتر و مرۆڤ دۆستر و پێشکەوتوخوازتره، لەسیمۆنۆڤی گەورە شاعیری هاوچەرخی یەکیەتیی سۆڤیەت؟).
بێگومان لەسەر ئەزمونی حەفتا ساڵەی کۆمۆنیزم، شتگەلێکی زۆر نوسراوە کە ڕەنگە (کتێبی ڕەشی کۆمۆنیزم) دیارترین و پڕ زانیاریتریان بێت، بەڵام بێگومان ئه و شتانەی سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنوسان و توێژەران و ئەندامانی دەستڕۆیشتوی ناو پارتە کۆمۆنیستیەکانی جاران دەینوسن، جیاوازیی زۆری لەگەڵ ئه و شتانەدا هەیە کە شاعیران و ئەدیبان و هونەرمەندان باسیان دەکەن.
بەتایبەت شاعیران و ئەدیبانێک کە شوێندەستیان لەسەر نەخشەی ڕۆشنبیری و ئەدەبی دیار بووبێت (وەکو بەدر شاکر سەیاب)، ئه و سەیابەی لەگەڵ نازک مەلائیکە و عەبدلوەهاب بەیاتی لەعێراق و ئەدۆنیس و یوسف خاڵ و خەلیل حاوی و ئونسی حاج و تۆفیق سائیغ و شەوقی ئەبی شەقرا لە لوبنان، شیعری عەرەبییان بەره و ئاڕاستەیەکی دیکە برد.
سەیاب چەند شاعیر و داهێنەر و هەست ناسک بوو، هێندەیش خوێندەوار و زمانزان و بەسەلقیە بوو. واتە ئه و یەکێک بووە له و کەسە دەگمەنانەی، هۆشیارانە لەگەڵ ئایدیۆلۆژیای کۆمۆنیستیدا دەرگیر بووە و هۆشیارانە و ڕەخنەگرانەش تەرێزی لێکردوون و لێیان دوور کەوتووەتەوە. بۆیە کەس ناتوانێت ئیعترافاتەکانی وەک بوغز و ڕقی پیاوێکی کاڵفام و نەخوێندەوار لێکبداتەوە، یاخود وەک دەنگێکی دنیای سەرمایەداری و چینی بۆرژوای ناونووس بکا ت، چونکە ئه و یەکێک بوو لە شاعیرە ڕووتوڕەجاڵ و دەستکورت و وێڵگەردەکان.. کوڕی شارێکی بێبەرگ و بنەماڵەیەکی هەژار و نەداربوو. ئەوەشی پێی گەیشت، تواناو بەهرە شیعریەکانی خۆی بۆیان فەراهەم کرد، نەک خەڵاتی حیزب و ئایدیۆلۆژیایەک بووبێت.
سەیاب لەپاڵ کاری داهێنەرانەی شیعریی خۆیدا چاکی کرد کە ئەم ئیعترافاتانەشی نووسیوەتەوە، بۆئەوەی ئێمە هەر بەتەنها لەچاوی سیاسی و کادێرە حیزبیەکانەوە ئه و مێژووە نەخوێنینەوە. بریا لای ئێمەش عەبدوڵڵا گۆران هەمان ئەزمونی سەیابی دووبارە بکردایەتەوه و لەپاڵ دەقە شیعرییە باڵا بەرز و پڕ داهێنانەکانیدا، دەردەدڵی خۆی لەگەڵ حیزبی شیوعی و شیوعیەکاندا بۆ بنوسینایەتەوه.
ئەوەندەی ئاگاداربم و گوێبیستی بووبم، گۆرانیش هەموو ئه و ڕاز و گلەییانەی هەبووە لەشیوعیەت، بەڵام جەخار هەر لەناخی خۆیدا مانەوه و نەبونە نوسین. گەر نا ئەوا ئەمڕۆ لەبری خستنەڕووی ئیعترافاتەکانی سەیاب، لەسەر ڕاز و گلەییەکانی گۆرانی شاعیر دەوەستاین و هەڵوەستەمان دەکرد.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 496
HashTag
Fuentes
[1] | کوردیی ناوەڕاست | بنکەی روناکبیری گەلاوێژ
Artículos relacionados: 2
Grupo: Artículos
Lenguaje de los artículos: کوردیی ناوەڕاست
Dialecto: Kurdo - Sorani
Tipo de documento: Idioma original
Technical Metadata
Los derechos de autor de este artículo ha sido emitido a Kurdipedia por el dueño del artículo!
Calidad de artículo: 99%
99%
Añadido por ( زریان عەلی ) en 08-07-2022
Este artículo ha sido revisado y publicado por ( هاوڕێ باخەوان ) en 08-07-2022
Este artículo ha actualizado recientemente por ( هاوڕێ باخەوان ) en: 08-07-2022
URL
Este artículo según Kurdipedia de Normas no está terminado todavía!
Este artículo ha sido visitado veces 496
Attached files - Version
Tipo Version Nombre del Editor
Foto de archivo 1.0.192 KB 08-07-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!
Artículos
​Mohandas Gandhi habla con Abdullah Öcalan ​- Sobre la violencia, la no violencia y el Estado
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
Biografía
Abdullah Öcalan
Artículos
La formación del Kurdistán y la seguridad societal
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
Biblioteca
Los kurdos en Iraq

Actual
Biblioteca
El fusil de mi padre
24-12-2013
بەناز جۆڵا
El fusil de mi padre
Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
14-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Los Refranes Kurdos
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Nuevo elemento
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
LA CONSTRUCCIÓN DE NACIONALISMOS EN EL KURDISTÁN
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Estadística
Artículos 519,107
Imágenes 106,571
Libros 19,301
Archivos relacionados 97,360
Video 1,394
Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!
Artículos
​Mohandas Gandhi habla con Abdullah Öcalan ​- Sobre la violencia, la no violencia y el Estado
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
Biografía
Abdullah Öcalan
Artículos
La formación del Kurdistán y la seguridad societal
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
Biblioteca
Los kurdos en Iraq

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contacto | CSS3 | HTML5

| Página tiempo de generación: 0.718 segundo!