وەک دەمارەکۆڵ دایم چزی بەره و ژوورە
کورد، دەمارەکۆڵیش بۆ زیندەوەری(دووپشک) بەکاردەهێنێت، ئه و زیندەوەرە ژەهراویە، کلکی بەدوای خۆیدا ڕادەکێشێت لە کاتی ئاسایدا، بەڵام هەر کە هەستی بە مەترسیەک کرد، یەکسەر بەرزی دەکاتەوە، سەر کلکیشی چزێکی وەکو نەشتەر و دەر زی و نێزەیە، لەسەر پشتی ئامادەی دەکات وەکو ئەوەی چەکەکەی سوار بکات، لەگەڵ هەر بەرکەوتنێک بە دەستوبرده و چوست ڕایدەوەشێنێت بۆ پێوەدان، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی تڕش زوو تەڕ بوو و توڕە و توند و گرژ و ئامادە بۆ شەڕ و گرفت و کێشە دەوترێت: وەک دەمارەکۆڵ دایم چزی بەره و ژوورە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 326