لەڕاستەوە ڕەمزی قەزاز، عەبدوڵا گۆرانی شاعیر، ڕەفیق چالاک، یافا / فەڵەستین
ئێزگەی (الشرق الادنی) لەشاری یافای فڵەستین لەلایەن ئینگلیزەکانەوە لەماوەی جەنگی جیهانی دووەم لەساڵی 1942بەمەبەستی پڕوپاگەندە دژی نازییەکان دامەزرا، لەسەرەتادا پەخش تەنها بەزمانی ئینگلیزی و عەرەبیبووە، دواتر بەشی کوردی بۆ زیاد دەکرێت و هەریەک لە ڕەمزی قەزاز، عەبدوڵا گۆرانی شاعیر، ڕەفیق چالاک، دەنێردرێنە ئەوبەشەو لەگەڵ چیرۆکنووسی فەڵەستینی ئەحمەد دەباغ کەبەرپرسی حزبی شیوعی بووە بەڕێوەی دەبەن، ماوەی بەرنامەکان دوو کاتژمێربووە کە هەواڵو وتاری سیاسی و گۆرانی کودی پەخشکراوە.
سەرچاوە:
باکوری: مێژووی دامەزراندنی ئێزگە، لاپەرە 186
وێنە:
هەمان سەرچاوە، لاپەرە 166
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,830