لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا بە مەبەستی لابردنی #پەکەکە# لە لیستی تیرۆردا بە پێشەنگایەکی ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆژبین لە هامبورگ، ستاندێکی واژۆ کۆکردنەوە دانرا.
لە ستاندەکەدا چەندین ئیمزا کۆکرانەوە. سەبارەت بە کەمپینەکەش، ڕۆدا بۆتان، نوێنەری ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆژبین لە هامبورگ ڕایگەیاند، پەکەکە نوێنەری ڕەوای گەلی کوردە.
رۆدا بۆتان گوتی: پەکەکە تەنها بزووتنەوەی کورد نییە، بەڵکو پەکەکە هیوای هەموو گەلانی چەوساوە و بندەستە. مانای قەدەغەکردنی پەکەکە بە مانای قەدەغەکردنی ئیرادەی ئازادانەی گەلی کوردە. لەبەر ئەوەش دەبێت دەستبەجێ ئەو قەدەغەکارییە، کە هیچ مانایەکی نییە هەڵبگیرێت. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,214 keer bekeken