=KTML_Bold=رەنا نەواف=KTML_End= ماوەی پێنج ساڵ و چوار مانگ لەژێردەستی #داعش#دا بووە، لە ماڵی چەکدارێکی داعشدا لە منبج دەستبەسەر بووە، ئەوکاتەی داعش بردوویەتی تەمەنی کەمتر لە 15 ساڵ بووە.
رەنا خەڵکی گووندی تل قەسەبە و دەڵێت، تاوەکو ئێستا نەیوێراوە بڵێت ئێزدییە و بەهۆی ئەوەی باوک و برایەکی بێسەروشوێنن و دایکی و چوار خوشک و برایەکی دیکەیشی چوونەتە ئەڵمانیا، ئێستا لە کەمپی خانکی لە پارێزگای #دهۆک# لای مامێکی نیشتەجێیە.
رەنا دەڵێت، بۆ گەڕانەوەی بە کۆبانی و قامشلۆدا تێپەڕیوە لە باغۆزەوە تاوەکو منبج ئاژاوە بوو، بەڵام نازانم قاچاخچییەکان چەندێک پارەیان لێوەرگرتووین.
عەبدوڵڵا شرێم، مامی ڕەنا ڕۆڵی هەبووە لە ڕزگارکردنی برازاکەیدا و دەڵێ، لە ساڵی 2014 وە تاوەکو ئێستا هەواڵی ناخۆشمان زۆر دەبیست، دەگوترا کە بۆردومان هەبووە و ڕەنا کوژراوە، ترساون کە دایکی ڕەنا شتێکی بەسەربێت.[1]
#06-12-2019#