هەر یەکێک لەم نامانەی ناوەڕۆکی ئەم کتێبە بەسەرهاتێک و شاکارێکی ئەدەبیی و، تاوی هەست و سۆز و، ئاپۆڕای فرمێسک و، بەڵگەی گۆڕان و گەڕانەوەی سەرسوڕهێنەر و، ئامۆژگاریی پەروەردەیین.
بەشێکی زۆری نامەکانم بە چاوی فرمێسکاوی یاخود پەند لێوەرگرتنەوە خوێندووەتەوە، زۆر جاریش بەهۆی کاریگەرییانەوە خەو لە چاوم تۆراوە، یاخود یەکسەر پەلاماری تەلەفۆنەکەم داوە و هەستم کردووە پێویستە لەگەڵا خاوەنەکەیاندا بدوێم.
پێم باش بوو چیتر ئەم بەسەرهاتانە لە قاڵبی نامەدا نەهێڵمەوە، بۆیە لە ژێر ناونیشانی (منداڵەکەم بدەنەوە) دەیخەمە بەر دیدی خوێنەران، بەهیوای چێژبینین و سوودمەندبوونی هەموان. (نوسەر)
وەرگێڕ: پەیام عوسمان
پێداچونەوە: بەفراو جەمال
ساڵی دەرچوون: 2015 [1]
Let op: Er is geen PDF-bestand in Kurdipedia voor dit boek beschikbaar, help Kurdipedia om dit bestand te verkrijgen! Boek verzenden Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,972 keer bekeken