$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لقی #ورمێ#ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەر دوو زیندانی سیاسیی کورد بەناوەکانی #دیاکۆ ڕەسولزادە# و #سابیر شێخ عەبدوڵڵا# دا سەپاند.[6]
- هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ئێران، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە شارۆچکەی چاڵدێرانی سەر بە پارێزگای ورمێ و سێ کەسیان دەستگیر کرد و ئەشکەنجەیان دان.[6]
$باشووری کوردستان$
- #وەزارەتی دارایی و ئابووری# ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو #مووچە#ی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دەزگاکانی هەرێم دابەش دەکرێت.[1]
- ژمارەیەک لە مامۆستایان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە #هەڵەبجە#، بەسەرپەرشتی دەستەی داکۆکی لەمافی مامۆستایان دووهەمین گردبونەوەی خۆیان ئەنجامداو هەفتەی یەکەمی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنی تێپەڕاند و ڕاشیدەگەیەنن: ئەگەر دەسەڵات واتێدەگات لەداواکردنی مافەکانمان ماندو دەبین، ئێمە ماندونابین و بەردەوام دەبین.[2]
- وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لەپەرلەمانی وڵاتەکەی کرد ئەرکی سەربازەکانی لەهەرێمی کوردستان درێژبکاتەوە کە مەشق بە پێشمەرگە دەکەن.[3]
- #یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان# پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەکات و هۆشداریشدەدات لەوەی بەهیچ شێوەیەک زمانی هەڕەشە بەرامبەر بەغدا بەکارنەهێندرێت، بەوتەی پەرلەمانتارێکی یەکێتیش لەبەغدا، زمانی هەڕەشە خزمەت ناکات، ئەوانەی هەڕەشەیان دەکرد کە وا دەکەین و بەمشێوەیە دەکەین ئەوە ئەنجامەکەیبوو کەئێستا تێیداین، دەشڵێت:عیراق سورە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی #ڕیفراندۆم#.[4]
- کونسڵخانەی ئێران لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێک بۆ کردنەوەی هەردوو دەروازەی سنووری #حاجی ئۆمەران# و #پەروێزخان# لەلایەن ئێران و عێراقەوە نەدراوە.[3]
- وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەبارەی نەناردنی #دەرمان# لەلایەن بەغداوە ڕایگەیاند، هیچ پەیوەندییەکی بە کێشە سیاسییەکانەوە نییە، بەڵکو ئەو پارەیەی لە #بودجە#ی ساڵی 2017 ی عێراقەەوە بۆ کڕینی دەرمانی هەرێمی کوردستان دانرابوو تەواوبووە. دڵنیاییشی دا کە حکومەتی عێراق بڕیاری داوە دەست بە هەناردەکردنی دەرمان بکاتەوە.[5]
- #بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان# کورسیەکەی د. #شوان قەڵادزەیی# لە #پەرلەمانی کوردستان# بەبەتاڵی دەهێڵێتەوە، وتەبێژی بزوتنەوەکەش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، وەکو بزوتنەوه و خودی د.شوان-یش دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بوین.[4]
- لە گوندێکی سنوری #خورماتوو# شەڕ لەنێوان ئاسایشی یەکێتی و چەکدارانی #داعش# ڕوویدا چەکدارێکی داعش کوژرا.[1]