نالین حەسەن، بێژەری هەواڵە لە #تۆڕی میدیایی ڕووداو#. لە نیسانی 2017ەوە لە ڕووداو کار دەکات. خولی ڕاهێنانی پرۆدیوسەری بینیوەو، ڕاهێنانی بێژەری هەواڵی لە ڕووداو پێکراوە.
لە ڕووداو سەرەتا وەک پرۆدیوسەری ئاوتپووت دەستی بە کارکرد، دواتر کرایە بێژەر و یەکەم دەرکەوتنی لە ڕووداو لە بوولتەنی ڕۆژئاڤا بوو. نالین بایەخ بە کاری خۆی دەدات و لە ماوەیەکی کەمدا لە ڕووداو پێشکەوت.
نالین حەسەن لە ساڵی 1990 لە شاری #حەسەکە#ی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە. ژیانی هاوژینی پێکهێناوە. بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری کشتوکاڵ لە زانکۆی فورات وەرگرتووە. جگە لە زمانی کوردی، زمانی عەرەبیش دەزانێ.
لە ساڵی 2014 لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە هاتووە بۆ باشووری کوردستان، لەوکاتەوە دەستیکردووە بە کاری ڕۆژنامەڤانی، وەک پرۆدیۆسەر و پێشکێشکار لە چەند ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنێک کاری کردووە.[1]