ناوی ئامادەکار : بورهان قەرەداخی
چاپی یەکەم : 2007 #سلێمانی#
ئەم کتێبە پێشەکیەکەی بەقەڵەمی (د. سەڵاح محەمەد عەزیز) نوسراوەو گرنگی ڕۆڵی شانۆی لەبنیاتنانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا خستۆتەڕوو. هەروەها لەم کتێبەدا باس لە گرنگی ئەزموونی شانۆی گەڕۆک کراوەو ڕۆڵی لە هۆشیارکردنەوەی مافەکانی مناڵان و ژنان و مرۆڤدا خستۆتەڕوو. ئەم ئەزموونانە کە بەشێوەی ڕاگوزاری و گەڕۆک نمایشکراون و لەڕۆژانی پرۆڤەدا بنیاتنراون و پاشان تێکستەکانیان نوسراوەتەوە. کۆی بیرۆکەو داڕشتەو دەرهێنانیان لەلایەن ئامادەکارەوە جێبەجێکراوە.
تێکستەکانی ئەم کتێبە لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ناوەندی ڕۆشنبیری بەدلیسیدا نمایشکراون. کتێبەکەش لەلایەن بەڕێوەبەرێتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانیەوە بەقەبارەی(154) لاپەڕەی گەورە چاپکراوە.